زیانی گۆرانییە میللیەکان لەسەر مێرمناڵان

Monday, 04.19.2021, 5:13

1302 بینراوە


"گۆرانیبێژە میللیەکان لە مادە هۆشبەرەکان مەترسیدارترن بۆ مێرمنداڵان. چ ئاواز و چ کەلیماتەکان کاریگەری نێگەتیڤیان هەیە لەسەریان ،وایان لێدەکات لەجیاتی مەعریفەو زانست  لەتەمەنێکی کەمدا داڵغاوی ببن و سەرنجیان لەسەر سێکس و بابەتی شەهوانی بێت.
 ئەو وشانەی ئەم بەندبێژانە کاریگەری خراپیان لەسەر دەرونی هەرزەکارو مناڵان دەبێت، کەسانێکی توندو قۆشمە دەردەچن . وتراوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەک بگۆڕیت دەستکاری مۆسیقاکەی بکە! ئەم جۆرە مۆسقایە یەکێک لەکاریگەریەکانی ئەوەیە لەتەمەنێکی کەمدا دەبێتە هۆی هەڵەشەبون و عەسەبی بونی لاوان ،ئەمە جگەلەوەی هەندێ هەڵسوکەوت دەکەن کە لە گەڵ تەمەنیان ناگونجێتت. پاشان ئەم مێرمناڵ و هەرزەکارانە دەبنە کەسانێکی داڵغاوی و لە فەنتازیای سێکس و ئافرەت و نقوم دەبن و هەموو وزەی خۆیان لەم مەسەلانەدا خەرج دەکەن ،دواجاریش ئارەزووی خوێندنیان نابێت و خەیاڵپڵاو دەبن . ئەمگۆرانیە میللیانە کە زیاتر باس لە جەستەی ژن دەکەن ،دواجار لای هەردوو ڕەگەزەکە کاریگەری خراپ دەبێت چونکە هەردوولا شوناسێکی سێکسی ئەدەن بەخۆیان. لەلایەکیتر مۆنتسکیۆ دەڵێت :ئەوگەلانەی خاوەنی مۆسیقای سەریعن پێشناکەون تا دەستکاری مۆسقاکەیان نەکرێت " ئەگەر هەڵەم نەکردبێت ". وەک ئەم بەندبێژانە وشە گەلێک دەڵێن کە  مرۆڤ دەوروژێنن و کاریگەریان لەسەر ئاڕاستەی بیرکردنەوە دەبێت، ئەوانیش وەک مەلاکان گوێ بەوەنادەن ئەم وشانە چ کاریگەریەکی خراپ جێدێڵن لەسەر  مێشکی مناڵان . وشە مەترسیدارە باش بێت یان خراپ کاریگەری دادەنێت ،ئەو مێرمناڵانە تەنها گوێناگرن بۆئەوەی وەک بابەتێکی بزوێنەر چێژی لێوەرگرن،دواجار ئەم وشانە لە مێشکییاندا دەمێنێتەوە و ئاڕاستەی بیرکردنەوەیان بەرەو ئەو مەسەلانە دەڕوات کە لەو گۆرانیانەدا گوێیان لێدەبێ. وە هەریەکەیان دەبێتە زۆربایەک کە تەنها وەک بونێکی سێکسی سەیری ئافرەت دەکەن و خۆشیان ناسنامەیەکی سێکسی بەخۆیان ئەدەن،دواجار خەمی گەورەیان دەبێتە گەیشتن بەسێکس و لەوەشدا هەست بە سەرکەوتن و پیاوەتی دەکەن. کەسانێکی نرجسی و بێ مۆڕاڵ دەردەچن.  " لەڕووی ڕەوشتییشەوە ئەم وشانە کاریگەری خراپیان دەبێت هەندێک بەها ژێرپێ دەخەن یەک نمونە لە و گۆرانیانە دەڵێت"گوڵە ماڵ لەهەولێرە -کابرای مێردی شوفێرە" بۆیە بەباوەڕی من جگەلەوەی ئەم بەندبێژانە و وشەکانیان دەبێتە هۆی ئەوەی مناڵان لاساربن، ڕەفتاری نامۆ ئەنجامبدەن دەیانباتە ناو دونیایەک کەهی ئەوان نیە. وادەکات ئەم مێرمناڵانە وەک گەورە ڕەفتاربکەن لە بابەتە سۆزدارێەکان کە ئاکامی خراپی دەبێت . بەشێک لەوگۆرانیانە ئەوەندە نزمن کە پێویستە لەمناڵان قەدەغەبکرێت . کەسانێکی ئارەزو باز و شه هوانی و بێباک دەبن،کە تەنیا سەرنجیان لەسەر جنس دەبێت، وەناتوانن مەسەلە سۆزداریەکان دوابخەن،یان هەرخۆی مەسەلە سۆزداریەکان پێشدەکەون، ئەو وشانە لە ئەنجامدا هەرزەکاری نەزان ، گاڵتەجار ، دەمڕوت ،هەڵەشە ، وروژاو ، داڵغاوی ، دروست دەکەن  . کارەساتە گەنجان لەکۆمەڵگادا لەجیاتی خوێندنەوەو خۆپەروەردەکردن،لەجیاتی نمونەباڵاکان ،بەندبێژەکان بکەنە نمونە. هیچ شتێک لەوە خراپتر نییە لەکۆمەڵگادا تاکەکان ناسنامەی سێکسی بەخۆیان بدەن ،سێکس و بابەتە شەهوانیەکان ببنە ئامانج،چونکە دواجار ئەم کۆمەڵگایە بێ هۆش دەکرێت ،بۆیە سیاسەتی سێکس بریتیە لە وروژاندنی کۆمەڵگا .ئەگەرتەماشای میدیای کوردی بکەین،بەگشتی دەبینین سیاسەتی سێکس لەسەر کۆمەڵگا پەیڕەو دەکرێت،وەک بڵێی ئەم میدیایە هیچی نییە پێشکەشی بکات جگە لەسێکس و فەوکەس خستنە سەر سێکس. بەگشتی ئەم شێوازە لە گۆرانی دەبێتە هۆی پیسکردنی خەیاڵ لای مێرمناڵان