ئیدریس بارزانی مێردی پوری باوکی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كات

Tuesday, 05.25.2021, 20:01

5453 بینراوە


دوای بلاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی، كه‌ سالار مسته‌فا حه‌كیم به‌ریوه‌به‌ری بانكی كوردستان و هاوسه‌ری پوری نیچیره‌ڤان بارزانی بۆ ئیمارات هه‌لهاتووه‌، كه‌ نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلاری به‌ نهینی حه‌واڵه‌ی ئیمارات و چه‌ند وڵاتێك كردووه‌، ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی ناسراو به‌ (عوده‌ی بارزانی) به‌ ڕێگه‌ی پیلانیك هه‌وڵی گه‌راندنه‌وه‌ی سالار مسته‌فا حه‌كیمی بۆ هه‌ولێر داوه‌، به‌ كۆمه‌لێك به‌ڵێن له‌وانه‌ بیگێریته‌وه‌ بۆ سه‌ر بانكی كوردستان ، ماوه‌ی 4 رۆژه‌ سالار مسته‌فا حه‌كیم به‌ ڕێگه‌ی فرگه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هه‌ولیر گه‌راوه‌ته‌وه‌، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ پیرمام  به‌بریاری ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی ده‌ست به‌سه‌ر کراوە.
هه‌روه‌ها ئیدریس بارزانی ده‌ستی به‌سه‌ر بانكی كوردستاندا گرتووه‌ و، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ محمه‌د شاسوار ئاغا كوره‌ خاڵی نیچیره‌ڤان بارزانی ئه‌ویش 400 ملیۆن دۆلاری له‌ داهاتی نه‌وتی كوردستان، كه‌ له‌ هالك بانكی توركی حه‌واڵه‌ی بانكی كوردستان كراوه‌، هه‌مووی ته‌حویلی بانكه‌كانی ئیمارات و ئه‌لمانیا و نه‌مسا و به‌ریتانیا و سیویسرا كردووه‌و، ده‌یان پرۆژه‌ی گه‌شتیاری به‌نهینی له‌ ئیسپانیا و ئه‌لمانیا  ئیمارات دروست كردووه‌.
به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ محامی عومه‌ره‌وه‌، ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی به‌ دوو رۆژ پاش مردنی پلكی بابی، ده‌كاته‌ هاوژینی سالار مسته‌فا حه‌كم نه‌خشه‌ی ده‌ست به‌سه‌را گرتن و بلۆك كردنی گشت سامانه‌كانی كردووه‌و،ئێستا له‌ هه‌ولی ئه‌وه‌دایه‌ سالار مسته‌فا حه‌كیم 500 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ بۆ هه‌ولێر بگریته‌وه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگریت.
كیشه‌ی گه‌وره‌ كه‌وتۆته‌ نیوان بنه‌ماله‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردولا به‌نیازی ئه‌وه‌ن گشت سامان و داهات و موڵكه‌كانی سالار مسته‌فا حه‌كیم بۆ خۆیان زه‌وت بكه‌ن.

حه‌مید سورچی