روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سەر دوو هەواڵی په‌یامنێری كوردستانپۆست

Friday, 05.28.2021, 0:56

945 بینراوە


دوای بلاو كردنه‌وه‌ی دوو هه‌واڵ، له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و داوێنپیسی دوو به‌رپرسی پارتی، هه‌رایه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارتی و ده‌زگا ئه‌منی یه‌كانه‌وه‌، ئیجرائه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ردوو به‌رپرسه‌كه‌ وه‌رگیرا:

یه‌كه‌م

پۆستێكمان له‌سه‌ر (كوان قه‌ساب) به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زانكۆ له‌ هه‌ولێر بلاو كرده‌وه‌، كه‌ به‌ هۆی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر (25) كچه‌ خوێندكاری زانكۆ و ئیستیغلال كردنیان و ته‌سلیم بوونیان كوان قه‌ساب برای (بوسك قه‌ساب) به‌رپرسی گشتی هه‌واڵگری پارتی له‌ پیرمام و، كیشه‌كه‌ی هه‌رای له‌سه‌ر كه‌وته‌وه‌و  له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبییه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی نه‌ك دوور خرایه‌وه‌، به‌ڵكو ئیستا ده‌ستگیر كراوه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی پارتی.

دووه‌م

بلاو كردنه‌وه‌ی به‌دره‌وشتی یه‌كانی (سۆران خه‌له‌ف) به‌رپرسی نووسینگه‌ی ده‌زگای خیرخوازی له‌ سلێمانی، به‌ بلاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ به‌دواداچوون  و لێكۆلینه‌وه‌ له‌و هه‌واڵه‌ كرا، موسا ئه‌حمه‌د بارزانی سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، سۆران خه‌ڵه‌فی لاداو، (سروه‌) هاوژینی ئاری هه‌رسین خرایه‌ شوینی سۆران خه‌ڵه‌ف.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ ئاری هه‌رسین وینه‌یه‌كی كۆپی هه‌واڵه‌كه‌ی(كوردستانپۆستی) گه‌یاندبووه‌ پاراستن و، ئه‌وانیش ئیجرائه‌تیان وه‌رگرتووه‌ به‌لادانی سۆران خه‌له‌ف  له‌ ده‌زگایه‌.

حەمید سورچی