لە ئیستاوە كابینه‌ی (10) له‌ هه‌ولێرپێكهێنراوه‌

Monday, 05.31.2021, 0:47

3805 بینراوە


به‌ پی سه‌رچاوه‌یەک کە کوردستانپۆستی لێ ئاگادارکردۆتەوە، کە ستافێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ پشتیوانی راسته‌و خۆی نیچیره‌ڤان بارزانی، به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی پێك هینراوه‌، له‌ بنیانه‌ی ده‌زگای ئاراس  ده‌ستیان به‌ پیلان و سیناریۆ و نه‌خشه‌ مه‌ترسیداره‌كانیان كردووه‌.
ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی، کە ناسراوە بە (عوده‌ی بارزانی) به‌ بێ حساب كردن بۆ مه‌سرور بارزانی و كابینه‌ی نویه‌م، رۆژانه‌ له‌ گشت سیكته‌ره‌كانی ده‌ستتیوه‌ردان ده‌كات، تا ئه‌وه‌ی دادگا و زیندان و خاوه‌ وه‌رگرتن و لادان و دانانی به‌رپرسان، هەروەها هه‌رشه‌ و رفاندن و كوشتنی ده‌ستی پیكردووه‌، به‌تایبه‌تی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن پاره‌ و پرۆژه‌كانی هه‌ولێر و بادینانی هه‌راسان كردووه‌.
(3) له‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ی كابینه‌ی ده‌یه‌م، کە پێك هاتوون له‌ حاكم (كاوه‌ فه‌تحی) و پارێزه‌ر(عومه‌ر گه‌ردی ) و(برزوی حساباتی) شه‌قلاوه‌یی.
یه‌ك فه‌وجی زیره‌ڤانی له‌ لیوای ره‌وه‌ند بارزانی خراوه‌ته‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و بانده‌ی كابینه‌ی ده‌یه‌مه‌وه‌، تا ئیستا (120) ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن پرۆژه‌ به‌ هه‌رەشه‌ بانگ كراونه‌ته‌ ده‌زگای ئاراس بۆ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئیدریسی کوڕێ نێچیرڤان بارزانی.
ده‌یان هاولاتی له‌ ده‌ست ئیدریسی نیچیره‌ڤان بارزانی تووشی كیشه‌ و كاره‌ساتی پر له‌ رووداو بوون، تا ئه‌وه‌ی ده‌وڵەمه‌ندێكی هه‌ولێری له‌ ترسی ئه‌وه‌ی ئیدریس بارزانی ته‌عدا لێ نه‌كات، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له‌ هه‌ولێر خۆی نه‌شته‌گه‌ری كلیه‌ (گورچیله‌ی) بۆ خۆی كردووه‌. تا رزگاری بیت له‌ ده‌ست ئه‌و سه‌رانه‌ و خاوه‌ وه‌رگرتنه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ (برزوی) حساباتی كابینه‌كه‌ی ئیدریس بارزانی، ئاشرای كردووه‌ كه‌ 100 ملیۆن دۆلاری خاوه‌ی له‌و بازرگان و سه‌رمایه‌دارانه‌ وه‌رگرتوو.
به‌پی زانیاریه‌كان 23 سه‌رمایه‌دار له‌ هه‌ولێر و بادینان به‌نیازی هه‌ڵهاتنن بۆ به‌غداد و توركیا و ئیمارات.
4 سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌و ناسراوی هه‌ولێر، لە قونسۆلگه‌ری ئه‌مریكی و به‌ریتانیان له‌ هه‌ولێر ئاگادار كردۆته‌وه‌، له‌و ره‌فتاره‌  نا ئه‌خلاقیانه‌ی كه‌ ( ئیدریس _عوده‌ی) بارزانی ده‌ستی داوه‌تێ به‌ پشتیوانی نیچیره‌ڤان بارزانی باوکی.
سەرچاوەکە دەڵێت، کەوا بە مەبەست مەسرور بارزانی رێگای داوە کە نێچیر و ئیدریسی کوڕی ئەم هەموو دەستدرێژی و پیاوکوژییە بکەن، تا لای خەڵکی ریسواتر ببن، بوا لە خەڵکی بگەیەنرێت، کە ئەوان زۆر دڵسۆزتر و بە رەحمتر و بە ئینسافترن بۆ خەڵکی هەولێر.

حه‌مید سورچی