ئەدهەم بارزانی یاخیبوونی خۆی دژی مەسعود بارزانی راگەیاند

Tuesday, 06.08.2021, 5:02

5872 بینراوە


 دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌هه‌م بارزانی دژایه‌تی خۆیی، بۆ سیاسه‌تی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی راگه‌یاند و، كیشه‌كه‌یان گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی دوو نامه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن ئه‌دهه‌م بارزانی حسابی بۆ نه‌كراو، دوای ئه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی دوا ئینزاری دابووه‌ ئه‌دهه‌م بارزانی كه‌ ده‌ست به‌رداری بیرو بۆچوون و لیدوانه‌كه‌ی بیت، ئه‌گه‌ر نا لێیقبۆڵ ناكریت.
له‌ هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌ده‌هه‌م بارزانی به‌ریگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران گه‌یشته‌ شاری نه‌غه‌ده‌ و، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئیران و فه‌رمانده‌ی ئه‌میری رۆحانی و، ساجدی و مزگه‌ریان به‌رپرسانی ئیتلاعاتی ئیرانی پیشوازی كرا، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌جۆرێك تووشی شڵه‌ژان و شۆك هاتن، بۆ رۆژی دوای سه‌میع بارزانی و عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی به‌ سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشتنه‌ شاری نه‌غه‌ده‌ و، دوا په‌یامی بارزانییان پێ گه‌یاند، گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ چی بوویت بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌ مولك و سامان و پاره‌، به‌لام قبۆل ناكه‌ین جارێكی تر كیشه‌ بخاته‌ ناو شیخان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانه‌وه‌، ناچارین هه‌موو ئیجرائه‌تێك دەكه‌ین.
بەڵام ئه‌دهه‌م بارزانی به‌راشكاوانە به‌ نوینه‌ره‌كانی بارزانی راگه‌یاندووه‌، تا جاشی تورك بیت من ناگه‌رێمه‌وه‌ باشووری كوردستان، به‌تایبه‌تی ژێر ده‌سته‌لاتی پارتی و مه‌سعود بارزانی!
بۆ رۆژی دواتر مه‌سعود بارزانی ئاگاداری پاراستنی كردووه‌، ده‌ست به‌سه‌ر گشت موڵكه‌كانیدا بگرن، به‌ڵام به‌ پێی زانیاریه‌كان له‌ شه‌جیع بارزانی یه‌وه‌، ئه‌ده‌هه‌م بارزانی ته‌واوی مولك و سامانه‌كانی فرۆشتووه‌ پیش مانگێك له‌و پیش، هه‌موو داهات و سامانه‌كانی پیش خۆی گه‌یاندۆته‌ ئیران.
دوای رۆیشتنی ئه‌ده‌هه‌م بارزانی، كیشه‌و ململانییه‌كانی نیوان بنه‌ماله‌ی بارزانی و، بنه‌ماله‌ی ئیدریس بارزانی زیادی كردووه‌، تا ئاستی جوڵاندنی هیز و په‌لاماردانی یه‌كتر.

هێمن هه‌ولێری