بۆ خوشکانی باشووری و ڕۆژھەڵاتی

Monday, 28/06/2021, 4:55

4479 بینراوە


خوشکە فرە ئازیزەکەم، بۆت نووسی بووم، نائومێدی!

تۆ بڕوانە:

 سەرانی پیاوانەی حیزبەکانی کوردیی، لە باشوور و ڕۆژھەڵاتدا، براکانیان بەدەستی یەک دا بەکوشت!!.
ئێستا کە براکان دەڕوانن:
یەکێتی نەتەوەیی لەسەر دەستی خوشکەکاندا دروست دەبێ، ئێستا پێشەنگی کاروانی ئازادی، ئازیزانی وەکتۆن، خۆشحاڵ بە، ھیوات بەرز بێت، کە ئەمجارە، ڕێنمای کاروانی نوێی تێکۆشانمان، دایک و ھاوژین و کچ وخوشکانی کوردن.

پێشەنگیتان چەند لێ جوانە، ھەروەک جوانیی:

- دایکایەتی و
- ھاوژینێتی و
- کچایەتی و 
- خوشک بوونتان.

ئەوەش جیاوازیی نێوان پەروەدەکردنی مرۆڤی کوردە لە باشوور و لەباکووردا:

• یەکەمیان (ژن) ی کردە پاشکۆ و قوربانیی تێکشکاندنە حەفتا ساڵییە پیاوانەکە
• دووەمیان (ژن) ی کردە، پێشەنگی کاروانی نوێی تێکۆشانی نەتەوەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە