خودا توڵەی دارەکانی کوردستانی لە تورکیا کردوە

Monday, 02/08/2021, 7:57

3196 بینراوە


(رۆژنامەنووس دەبێت بەدیقەتەوە هەواڵ بخوینیتەوە، دیارە ئەو رۆژنامەنووسە ئاگای لە دیتەیڵی هەواڵەکان نەبووە، چونکە مەڕەشی باکوری کوردستان یەکێک لەو بیستویەک شارەی تورکیایە کە حەفتاویەک ئاگر لە دارستانەکانیان بەربووە).
(٢)
رۆژنامەنووسێکی دیکە دەڵێ " ئەگەرچی من ویژدانیەن لەگەل سوتانی دارستان نیم، بەڵام ئەوە ئینتیقامی خودایە".
(بەزەیی باری تەعالا زۆر لە بەزەیی ئێمە زیاترە،  ئینتیقامی زوڵمی دەستەڵاداران لە سروشت ناکاتەوە)
(٣)
فەیسبووک پڕیەتی لەو نووسینانەی کورد "سوتانی دارستانەکانی تورکیا ئاهی کوردە، خودای عەفرینیەکانە، دادپەروەری ئاسمانە، ئاگرەکەی ئاهورا مەزدایەو، ناکوژێتەوە.
(خودا وەک تورک دوو دەستیشی داوە بە کورد، تێڕوانینێکی سەقەت نیە ئەگەر پێمانوابێت دەبی ئەو تۆڵەمان بۆ بکاتەوە؟!)

(٤)
رەنگە دەستێکی ئەهریمەنی لەپشت ئەو ئاگرە بێت، لەوانەشە رووداوێکی سروشتی بێت، بەڵام ئەگەر  پاوان و دارستانەکانی مەڕەشی باکوری کوردستانیش نەسوتابایە، زۆر قێزەونە لە رکی ئەردۆگان و نەژادپەرستەکانی تورک دڵخۆشبین بە سوتانی دارەکان، دارستانەکانی ئەنتالیاو، گارە و مەتین سیەکانی جیهانن، مەملەکەتی مەخلوقەکانی دیکەن، لەناویاندا هەزاران باڵندە و، ئاژەل و، ملیۆنان زیندەور و حەشەرات هەیە کە هیچ پەیوەندیەکی خزمایەتی و حیزبایەتیان لەگەل ئەردۆگان نیە.
(خودا بۆچی تۆڵەی کورد لەو بەستەزمانانە دەکاتەوە؟!)

(٤)
مەسعود محەمەد لە کتێبی کەوچکێک شەکر بۆ قاوەی تاڵ نووسیویەتی ئێوارەیەك دەروێشێك بە ھەناسەبڕکێ هاتە لای باوکم(مەلای گەوورەی کۆیە) گووتی" قوربان ئەوڕۆ موعجیزەیەکی زۆر گەوورەم دیت، بەچاوی خۆم شێخ(...)م دیت، بەرمالەکەی لەسەر ئاو راخست، بە بەرماڵەوە بەسەر ئاوی رووبارەکە پەڕییەوە" باوكیشم بە پێکەنینەوە  گووتی" خۆزگە ھەر بەو بەرماڵەی پردێکی ئاسنینی بۆ ئەو خەڵكە ڕەشوڕووتەش دروست دەکرد، ئەوکات هەموومان وەکی جەنابی شێخ دەمانتوانی بە ئاسانی بەسەر رووبارەکە بپەرینەوە"
(ئەگەر  بڕیاربێت خودا تۆڵەی ئێمە بکاتەوە، دارستان ناسوتێنی، شوێنی دیکە هەیە بیسوتێنی!)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە