بارزانی: حەزدەکەم سەرۆکی قەحبەیەک بم نەک ئێوە!

Sunday, 15/08/2021, 14:58

6639 بینراوە


لەسەرئیزنی ستافی کوردستانپۆست وخوێنەری هوشیارمنیش دەمهەوێ تۆزێک وەک مەلامستەفای بارزانی بدوێم.

یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگای ناهوشیارئەوەیە کە تووشیی ئالزایمێریی سیاسیی دەبێ ورابوردووی خۆی لە بیردەباتەوە!کۆمەڵگالەباشووری کوردستان گیرۆدەی تاقمێک رووناکبیرونووسەروشآعیریی حۆل بووە کە کاریان پێداهەڵاگووتن بووە بە بنەماڵەی بارزانی.لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش کەسایەتیەکی وەک مامۆستا هەژار خۆی بە نۆکەریی مەلا مستەفا زانیوە ووایدەزانی ئەو مەلایە کەسێکی شۆڕشگێرە وکورد دەگەیەنێتە کەناری رزگاریی!
سەردێڕیی ئەوکورتە وتارە قسەی من نییە.گووتنی زار پیسێکی وەک مەلا مستەفایە!کاتێک لە ساڵی ١٩٦٠ کۆنگرەی پێنجەمیی دەگیرێ کەسانی بەشدار لە کۆنگرە بەتکاوپاڕآنەوە داوا لە مەلای زارگڵاو دەکەن کە ڕیبەرایەتیی حیزبەکەیان وەئەستۆ بگرێ.ئەوەش نیشآنەی هەژاریی وکورتە بیریی ئەو تاقمەیە کە بە تکاورەجا دەخوازن مەلایەکی کوردکوژەئاشبەتاڵ چی سەرۆکایەتی سەرهەڵدانێک ووەئەستۆ بگرێ کەلەکۆتاییدا بە شەوپارەی خەڵك بدزێ ورابکاتە ئامریکا.
مەبەستیی ئەو گووتارە
کۆمەڵگا بە جنێوە پیسەکانی ئەو مەلایە ئاشنایە.لە کاتی راکردن بۆ سۆڤیەتیش بە تەواوی هاوڕێیانی دەڵێ،هەرکەس لێرە ژن بێنێ گەووادە!کەچی بۆخۆی لە پێش هەمووکەسدا ژنی هێناوە!ئەو بارودۆخەی کە لە باشووری کوردستان لە ماوەی ئەو سی ساڵەداپێکهاتووە دەتوانین بڵێن کار لە رەخنە وقسەی زبرتێپەڕیوە.کات کاتی سەرهەڵدانێکی جەماوەریە دژی ئەو دەسەڵاتە وراماڵینی دامودەزگای سەرکەوت گەریی ئەو سیستمە دزپەروەرەیە.
لەسەرئیزنی ستافی کوردستانپۆست وخوێنەری هوشیارمنیش دەمهەوێ تۆزێک وەک مەلامستەفای بارزانی بدوێم.هەرچەند من نە ڕێبەرم نەک چەکدارم هەیە.ئەگەر ئەو ئەومافە بەخۆی دەدا لەئاست کێشەیەکی دیرۆکیی بە هاوسەنگەرەکانی بڵێ ئێوە لە قەحبە کەمترن.منیش دەڵێم کاتیک مرۆڤێک لە هەژاریی یان نەبوونیی تووشی لەشفرۆشیی دەبێ بە ناچآریی کۆمەڵگا بەچآوێکی سووک لێی دەڕوانێ!بەڵام لە کوێی دونیادا بیستووتانە لەشفرۆشێک خاک ونیشتمان بە دڕندەترین دوژمنی کورد بفرۆشێ. لەشفرۆشەکان بە فیتی دووژمن کەس تڕۆر ناکەن.ئازادیخوازی کورد نەخەنە ناو زیندان.
لەشفرۆشەکان تەنیا خەسار لە خۆیان دەدەن.خۆشیان بە ڕیبەروشۆڕشگێڕپێناسە ناکەن.لەوەتی من بیرم دێ پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی خەریکی ڕاووڕووتن.خەریکی بەڕیوەبردنی ساتوسەودای ناونەتەوەیین بۆ مانەوەی خۆیان.مرۆڤ کە بارودۆخیی ئەوڕۆی باشووری کوردستان دەخاتە بەرچاو،بۆی دەردەکەوێ جیاوازیی لە نێوان لەشفرۆشێک ودەسەڵاتی ئێستێی باشووری کوردستان لە چیدایە.
لەشفرۆشێک تەنیا دەسەڵاتی بە سەرجەستەی خۆیداهەیە وبەس.بڕیاری داوە تەنیا بیر لە ژیانی خۆی بکاتەوە.سی ساڵی رەبەقە دەسەڵات لە باشوووری کوردستان خەریکە بەست بەست خاکی ئەو بەشە لە وڵات بکاتە شوێنێک کە تەنیا کورد نەتوانێ تێیدابژی.بارودۆخ کەی شتۆتە ئاستێک کە تورمانێکی بێ ویژدان بە ئاشکرا بلێ.شآری هەولێڕ، شآرێكی تورکمانیە،
جگە لە تورکمان ئەو کەسانەی کە تێیدادەژین،لە دەرەوەڕا روویان لە هەولێڕ کردوە.لێرەدایە دەردەکەوێ دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی، دەسەڵاتی لەشفرۆشێکیشیان نییە.باشووری کوردستان وێنەی ئەفغانستانی بەسەردێ.ئەورۆژەی کە بیانی باشووری کوردستان بە جێ هێڵن.زۆریی ناخایەنێ ئەوەی کە بەرواڵەت بە دەسەڵات ناودەنرێ دەکەوێتە ژێرچەنگی تورک وفارس وعەڕەب!
نەتەوەیەک بەشێکی کە پێی وابێ مەلامستەفا باوکیی روحیی کوردە،بەڵام هاوسەونگەرەکانی خۆی بە قەحبەولەشفرۆش بشووبهێنێ درنگ دەگاتە ئامانج.ئەوە بۆچوونی شەخسیی من نییە.سی ساڵ دەسەڵاتی ئەو دووبنەماڵەیە ئەوەمان پێدەڵێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە