دووه‌م خاوه‌ن كۆمپانیای عه‌قارات نیهنی پرۆژه‌كانی مه‌سرور بارزانی ئاشكرا ده‌كات

Friday, 08.27.2021, 21:49

3742 بینراوە


دوێنێ حاجی چۆڵی نوینه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كانی لالاف گروپ و ستیر گروپی مه‌سرور بارزانی ، بۆ نیوه‌رۆ خوانیك سه‌د خاوه‌ن نووسینگه‌ و عقاراتی هه‌ولیری بانگیشت كردووه‌، كه‌ زیاتر له‌ 30 پرۆژه‌وی وه‌به‌رهینان و خانوو به‌ره‌و نیشته‌جیبوونیان له‌ هه‌ولێر و دهۆك قۆرخ كردووه‌و، كه‌ زیاتر له‌ 20000 هه‌زار شوقه‌ و ڤیلا و خانوو ی له‌ دروست كردن و پیش ته‌واو بوونیان به‌و نووسینگه‌ی عه‌قاراتانه‌یان فرۆشتۆته‌وه‌ وه‌ك ده‌ستی دووه‌م.
ئه‌ندازیار دیار خاوه‌نی كۆمپانیای عه‌قاراتی دیار له‌ هه‌ولیر، به‌ ئاشكرا باسی كردووه‌ كه‌ مه‌سرور بارزانی گه‌وره‌ترین قۆرخكاری له‌ وه‌به‌رهینان و نیشته‌جی بووندا كردووه‌، كه‌ نیچیره‌ڤان بارزانی له‌ ماوه‌ی 20 سال حكومرانیدا شتی وه‌ها نه‌كردبوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ هه‌موو پرۆژه‌كانی ئاوی ئیفرازی بۆ راكیشاوه‌و، هه‌موو هه‌ولیریان بێ ئاو كرد به‌ناوی بۆری شكاندنی ئیفراز و، بوونیئ اوی پیسی باراناوی و، خه‌له‌لی كاره‌باییه‌وه‌
دیاری ئه‌ندازیار خاوه‌نی كۆمپانیای دیار به‌ئاشكرا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ دكتۆر محمه‌د شوكری وه‌زیری وه‌به‌رهینان و ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و، پارێزگاری پیشووی هه‌ولیرو پاریزگاری ئیستا بوونته‌ ده‌لاڵی پرۆژه‌كانی حاجی چۆلی كه‌ كار بۆ مه‌سرور بارزانی ده‌كات.

هیمن هه‌ولێری