بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


هەندێک لە رێککەوتنەکانی نێوان ئێران و پارتیی ئاشکرا دەبێت

Thursday, 09.09.2021, 21:59

2722 بینراوە


پارتی هاوكاری رژێمی سوریا دەکات و ڕێگه‌ی هێڵی زه‌مینی بۆ کردەوە 

دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بۆ ئێران، کۆمەڵێک بڕیار و رێکەوتنی نهێنی لە نێوانیاندا واژووکرا، یەکێ  لەو خاڵانەی کە پارتی و رژێمی ئیران لەسەر رێکەوتوون، کردنەوەی ڕێگه‌ی هێڵی زه‌مینیە بۆ رژێمی بەشار ئەسەد، نەک تەنیا ئەوە بەڵکو به‌پێی چەند زانیارییەکی دیکە کە ئه‌ده‌هه‌م بارزانی ئاشکرای کردووە و له‌ پاش سه‌ردانێکی دیکەی شاندی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی فازیل میران و هۆشیار زیباری و ئازادبه‌رواری بۆ تاران، ڕێكه‌وتن و لێگه‌یشتن و سه‌فقاتی نهینی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه‌و، له‌وانه‌ پارتی ڕێگه‌ی داوه‌ هیڵی ئه‌نته‌رنیت بگاته‌ سوریا و له‌ لایكی تریشه‌وه‌ 20 لۆری چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی ستراتیژ و گرنگ و سه‌كۆی موشه‌كی و راجیمه‌ بكاته‌ ناو خای سوریاو به‌ ریگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ دیمه‌شق.
هه‌روه‌ها پارتی به‌ فه‌رمی فشاری خستۆته‌ سه‌ر حزبی دیموكراتی و حدكا، تاكو هیزه‌كانیان له‌ دێگه‌ڵه‌ و سنووری سیده‌كان و حاجی ئۆمه‌ران بگوازنه‌وه‌ بۆ ناو قه‌زای سۆران و خه‌لیفان. لەمەشدا ئیران پشتیوانی پارتی دەکات، له‌ دوورخستنه‌وه‌ی لاهور و براكانی له‌ ناوه‌ندی بریاری یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها یه‌كیتی به‌ ره‌سمی داوای له‌ كۆمه‌له‌ی ئیران كردووه‌ له‌ زرگویز نه‌مینن و، داوای له‌ دوو حزبی دیموكراتی رۆژ هه‌لات كردووه‌، بینایه‌ی كۆیه‌ چۆل بكه‌ن.

حه‌مید سورچی