حوکمڕانی بنەماڵە لەژێر مەرحەمەتی دڕۆنەکانی حشد الشعبی

Friday, 17/09/2021, 20:09

4924 بینراوە


ئەگەڕ لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە وڕد ببینەوە، هەست دەکەین گۆڕانکاری گەوڕە لەرێگایە، لەگەڵ کشانەوەی ئەمەریکا لەئەفغانستان و هەڕەسهێنانی حکومەتە گەندەڵەکەی ئەشرەف غەنی  تڕس و لەرز و دڵە ڕاوکێ کەوتووەتە گیانی حوکمڕانە فاسیدەکانی هەرێمی کوردستان، بە دڵنیاییەوە کشانەوەی هێزە سەربازیەکانی ئەمەریکا لەعێراق و هەرێمی کوردستان لەئان و ساتدایە، ڕەنگە هەندێک بپڕسن بەلێ هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی ژێر دەستی حکومەتی عێراق دەکشێنەوە بەڵام لەکوڕدستان بۆ بکشێنەوە؟ وەک چۆن  حشد الشعبی رێگا نادات ئەمەریکا لەخواڕووی عێراق بمێنێتەوە بەهەمان شێوە لەرێگای دڕۆن و هاوەن کاتیۆشا و موشەکەوە هێرش دەکەنە سەر ئەمەریکا بۆ ئەوەی لەهەرێمی کوردستانیش بکشێتەوە و هیچ مەترسیەک لەسەر ئێران نەمێنێت و پڵانی پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق جێبەجێ بکەن!
دەکرێت لێرەدا شیکار بۆ ئەو پرسیارە بکەین، ئایا ئەمەریکا هێندە لاوازە لەژێر فشاری  هێزەکانی حشد الشعبی و تاڵیبان دەکشێتەوە؟ وەڵامی ئەو پڕسیارە زۆر قوڵە و پرسیارێکی سەربازی و سیاسی گەورەیە چەند شیکاری بۆ بکەیت بە ئاستەم بە هۆکارە ڕاستەقینەکانی دەگەیت و من لێرەدا دەمێت ئاماژە بەچەند خالێکی بچوکی بابەتەکە بکەم  و باڕدوخی ئێستای ئەمەریکا بخوێنینەوە؛
ـ دۆخی ئابوری ئەمەریکا باش نیەو ئەمەریکا 27 ترلیۆن دۆڵار قەرزارە.
ـ ئەمەریکا لە مڵملانێدایە لە رووی سەربازی و ئابوڕیەوە   و ئیستخباڕاتیەوە لەگەڵ ڕوسیا.
ـ ئەمەریکا لە مڵملانێدایە لەگەڵ چین لە رووی ئابوڕی و سەربازی و ئیستخباراتیەوە.
ـ ئەمەریکا لە مڵملانێدایە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی لەرێگای ئابوڕیەوە .
ـ ئەمەریکا لە جەنگدایە لە کۆریای باکوڕ لەرووی ئیستخباڕاتی و سەربازی و ئابوری.
ـ ئەمەریکا لە مڵملانێی ئابوڕی و سەربازیدایە لەگەڵ لەفنزویلا.
ـ کێشەی کۆچبەر کە ساڵانە لە مەکسیک و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا و  هەندێک وڵاتی ئاسیاوە رووی تێدەکەن.
ـ مڵملانێەکانی لەگەڵ تورکیا لە رووی ئابوری و سیاسیەوە.
ـ مڵملانێ لەگەڵ ئێران  لە رووی سەربازی و سیاسی و ئابوریەوە.
ـ مڵملانێ و چاودێریکرنی سعودیە کەلەقەفەسی ئەمەریکا هەڵنەفرێت بۆ قەفەسی روسیا و چین.
ـ شەری تاڵیبان.
ـ شەری داعش.
ـ شەری قاعیدە.
ـ ئەمانە و چەندین مڵملانێی تر کە ئەمەریکا سەرقاڵە  و پارەی تێدا خەرج دەکات، لە ژێر داواکاری شەقامدا کە ئەمەریکا وڵاتێکی دیموکڕاتیە و کاربەدەستان و بڕیار بەدەستەکانی ئەو وڵاتە ناچاڕن مڵ بۆ داواکاری شەقام بدەن،   بۆیە لەچەند مڵملانێیەک کشاونەتەوە لەوانەش کشانەوەی هێز لە ئەفغانستان و لەعێراقیش لە ئان و ساتدایە.
کشانەوەی  دلالەت لە بێهێزبوونی ناکات ، بەڵکو  ڕەنگە تێڕوانینی بڕیار بەدەستانی ئەمەریکا وابێت پرۆژەکانیان کە پرۆژەی دیموکراتیەت بوو شکستی هێنا لە ئەفغانستان لەسەر دەستی چەند کەسێکی گەندەڵ  و دواتر چاڕەنوسی حکومەتەکەی ئەشرەف غەنوشی بینڕا، لە ئێستا بەدیلەکە ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان  شکستی هێناوە،  حوکم لە عێراقدا دیموکراسیەکەی فاشیل و پر لەگەندەڵیە و  لەهەرێمی کوردستانیش بووە بە حوکمی بنەماڵە، لەکوردستان لەبەردەم شکستێکی گەوڕەدایە ، بۆیە هیچ خالێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا جێگای دڵخۆشکەر نیە، ئەم دوو دەسەڵاتە هەر قابیلی ئەوەن بەگورگانخواڕد بدڕێن و ئێستا کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە لەعێراق و هەرێمی کوردستان.
هەر پاش کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، حشد الشعبی و هێزەکانی سەر بەئێران رێگا نادەن حوکمی بنەماڵە بریار لەسەر داهاتی ئەو هەرێمە دەوڵەمەند و زەنگینە بدات و داهاتەکەی بکاتە چاڕۆکەی تورکیاوە و لەلایەکی تریشەوە مڵملانێی شیعە بکات  بکات و باسی هیڵالی شیعی بکات، بۆیە حوکمی بنەماڵە لەدوای کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەپێش دوو ڕێیانێکی چاڕەنوسازدایە ؛
ـ  هەولێر و سلێمانی پر بکەن لە مزگەوتی حسەینیە و سەرۆک حیزبەدەسڵاتداڕەکان هەریەکەو  دشداشەو عەمامەی ئاخوندی ببەستن.
ـ پەنا بڕدن بۆ تورکیا  کە ئەمەیان فریاد دڕەسێکی زۆر لاوازە، ئێران بتوانێت ئـەمەریکا بەدەڕ بنێت لە عێراق بەدڵنیاییەوە تورکیاش دەکاتە دەڕەوە لە عێراق.
لەکاتێکدا پەنا بڕدن بۆ هەڕدوو ئەگەرەکە هیچ لەچاڕەنوسی روخانیان ناگۆڕێت تەنها ماوەیەکەی بۆ چەند سالێکی کەم دڕێژ دەکاتەوە، ئەو دەسلاتەی ناوی لەخۆی ناوە حکومەتی هەرێم  دەمێکە روخاوە بەڵام ئۆپۆزسیۆنێک جددی نیە کە سور بێت لەسەر روخاندنیان! بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان هەر داوای یەکریزی و یەک هەلوێستی دەکەن بەڕانبەر بە حکومەتی عێراق، کەوایە هیچ نیازێکیان نیە بۆ روخانی دەسەلاتی ئەو دوو حیزبە خۆینمژەی سێ دەیەی رەبەقە بە زەبری چەک و زۆرداری حوکمڕانی دەکات.بۆیە گۆڕانکاریە ناوچەکە زۆر گەوڕەترن لەوەی دوو هێزی پەرتەوازەی بێفکڕ و و بێئیڕادەی وەک یەکێتی و پارتی بەرگەی بگرێت و لەگەڵ کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و کودستان باری حکومەتی هەرێم دەکەوێتە لێژی و بەرگەی ئەو ڕەشە با سیاسیانەی روو دەکەنە ناوچەکە ناگرێت، بۆیە لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا خاوەنە ڕاستەقینەکانی ئەم خاکە دەکەونە مڵملانێکی قورسەوە و پارتی و یەکێتی و دەبن بەژێر پێ ئەوهێزانەوە کە ئامادە دەبن بەجۆگەڵە خوێن بدەن بۆ تەسفیە حساب و کۆتایهێنان مڵملانێەکان لەبەرژەوەندی خۆیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە