دواســاتـەکـانـــی کـەبـاڵ کۆتایی جیهان بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین (بەشی دەیەم) کۆتا بەش

Wednesday, 22/09/2021, 17:39

10333 بینراوە


گەڕانەوەی پاشاکە

کاتێک کە هەموو شتێک لە بەشەکانی پێشوودا باسمان کرد بە بەڵگەی نکۆڵی لێنەکراوەوە پێشکەشکرا، تەواوی خەڵکی جیهان دەحەپەسێت! ڕێگەی ئاسایی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زانیاری حەپەسێن، یەکەمجار بریتییە لە نکۆڵیکردن و گاڵتەکردن پێی، ئینجا دواتر ترسان یاخود تووشبوون بە تووڕەیی و کەوتنە ژێر فشارەوە، پاشان لە کۆتاییدا قبوڵی بکەیت وەکو ڕاستی تازە، بەڵام ئەمە کاتی پێویستە. من پێموایە کە پێویستیمان بە وتاربێژێکە تاوەکو پێمان بڵێت کە چی دەگوزەرێت، کەسێک کە لەلایەن هەموو کەسێکەوە باوەڕی پێدەکرێت، دیموکڕات و کۆماریخوازەکان بەهەمان شێوە، ئەو کەسەش هەرگیز ناکرێت دۆناڵد ترەمپ بێت، لەبەرئەوەی کە هەموو دیموکڕاتەکان ڕقیان لێی دەبێتەوە بێ گوێدانە ئەوەی کە چەندە ئاشتی لەگەڵ خۆی دەهێنێت. ئەگەر من هەڵبژاردەیەک بکەم لانیکەم بۆ ئەمریکا، ئەوا ئەو کەسە بە بریتی دەبێت لە JFK Junior،

یاخود جۆن جۆن (John John) هەروەکو باوکی بانگی دەکرد، لەلایەن هەموو ئەمریکاوە خۆشەویست و متمانە پێکراوبوو و هەموو هاوڵاتیەکی ئەمریکی بۆی دەگریا، بەداخەوە کە چیتر لامان نەماوە. یان، ئایا هێشتاش هەر ماوە؟

کاتێک کە من یەکەمجار ئەگەری زیندوومانەوەی ئەوم بیست، وتم ئەی خودایە، بیردۆزێکی تری پلانگێڕی! بەڵام کاتێک کە هەندێ لێکۆڵینەوەم ئەنجامدا دەستم بە گومانکردن کرد. ئەم وێنەیەی خوارەوە بریتییە لە وێنەیەکی ئاسمانی کۆتەڵای JFK... بەڵێ! ئەمە بریتییە لە هێمای Q.

ئەم کۆدەت بیرماوە؟ WWG1WGA، ئەم کۆدە لەسەر زەنگی بەلەمەکەی JFK هەڵکۆڵرابوو بەم وتەیە: “Where We Go One, We Go All”.

 

JFK لەبەرئەوە کوژرا چونکە دەیەویست کەباڵ ئاشکرا بکات، ویستی کە لە CIA دەستپێبکات هەروەکو دۆناڵد ترەمپ، ئەویش دەیزانی کە CIA بووە بە دڕندەیەکی لەدەستچوو کە هیچ حکومەت و سەرۆک کۆمارێک نەیدەتوانی دەستەمۆی بکات! بەڵام ئەو نەیدەزانی کە خەریکە ڕووبەڕووی چی دەبێتەوە، JFK ڕەشکوژ کرا، هیچ کەس هەرگیز ئەو دیمەنانە لەبیر ناکات، ئەو دیمەنەی کە جۆن جۆن سڵاو لە باوکی دەکرد، ئەو دیمەنەی کە تەواوی نەتەوەی ئەمریکا دەگریا.


جۆن جونیەر کە گەورەبوو بوو بە پارێزەر، سوێندی خوارد کە تۆڵەی باوکی دەکاتەوە و بکوژەکانی دەبات بۆ دادگا، ئەگەر هاتوو تەنانەت پێویستی کرد حکومەتیش بڕووخێنێت، هەروەکو خۆی وتی. لە ساڵی ١٩٩٩، خۆی بۆ کورسی ئەنجومەنی ئەمریکا هەڵبژارد لەگەڵ هیلەری کڵینتن، جۆن دەبووا زۆر لەپێش ئەوەوە بێت و بۆ ئەوە لەدایکببوو کە ببێت بە سەرۆک کۆمار، بەڵام ئەمە ئەو شتە نەبوو کە دەبووا ڕووبدات. لە بەرواری ١٦/٧/١٩٩٩، فڕۆکەکەی کەوتە ناو زەریاوە و هیچ کەس ڕزگاری نەبوو، هەر سێ کەس لە فڕۆکەکەدا،

جۆن و هاوسەرەکەی کارۆلین، لەگەڵ خوشکی لۆرێن، مردن. جەستەکانیان گەڕێنرایەوە و سووتابوون، پاشماوەکانیان لە سندوقی دیاری شیندا هەڵگیرا پێش ئەوەی بە دەریادا بڵاوبکرێنەوە، هەموو نەتەوەی ئەمریکا حەپەسا، دۆناڵد ترەمپ حەپەسا! ترەمپ و جۆن هاوڕێی نزیکبوون، کاتێک کە جۆن مرد، ترەمپ سوێنی خوارد کە ئەرکەکەی ئەو تەواو دەکات، سوێندی خوارد کە بکوژانی هەردوو JFK بگەیەنێت بە دادگا.

ئایا دەکرێت جۆن جونیەر هێشتاش زیندوو بێت؟ ئایا دەکرێت کە ئەو مردنی خۆی نمایش کردبێت لەبەرئەوەی کە دەیزانی هیچ ڕێگایەکی تر نەبووە بۆ دەربازبوون لە بێبەزەیی کەباڵ؟ تەنها ڕێگا بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی، بریتی بووە لە خۆشاردنەوە. پلانێکی ناوازە داڕێژرا، هەروەها لەماوەی بیست ساڵدا هەر تاکە هەنگاوێک شیکراوەتەوە و بەجێهێنراوە. تیمێکی تەواو ڕێکخرا بەو کەسانەوە کە لە لوتکە کاردەکەن و ئامادەن ژیانی خۆیان ببەخشن بە ئامانجەکەیان: لەناوبردنی کەباڵ، هەروەها ئازادکردنی خەڵک. ئەوان نیشانە و بەڵگەیان جێهێشت، بۆ ئەوەی کە تازە بەئاگابوون و ئاگاداربوون، ترەمپ ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ خەڵک دەکرد لەڕێگەی تویتەرەکەیەوە و بەمە ڕزگاری دەبوو لە گەندەڵی میدیا. لەهەر وتەیەک هەر تویتێکدا، کۆدی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی کە ئانۆنەکان هەڵیگرنەوە، ئەو هەڵەی نووسینی بەکارهێناوە وەکو covfefe لەجیاتی coffee کە ئاماژەی بە دەستوورێک داوە بۆ پاراستنی هەموو پۆستێکی سۆشیاڵ میدیا لەلایەن سەرۆک کۆمار، دەستوورەکە ١٢ ڕۆژ دوای تویتەکەی ترەمپ ناسێنرا!

 

 لەجایتی بنووسێت hamburgers نووسیویەتی hamberders کە ئاماژە بەو کەسانە دەکات کە لەژێر شەیتانن و هەروەها کە کاری وا ئەنجامدەدەن کە شەیاتن بە شەیتانی دایاندەنێت. لەجیاتی بنووسێت Smoking Gun نووسیەتی Smocking Gun بۆ ئاماژەکردن ئاهەنگ و بۆنە سێکسیە نهێنیەکانی جۆن پۆدێستا، Smoking واتە ڕەنگکردنی جەستە بۆ چێژ وەرگرتنی سێکسی، وەکو ئەم وێنەیەی لای ڕاست لە جۆن پۆدێستا و ڤالێری جارێت، ڕاوێژکاری ئۆباما.


هەڵسوکەوتی هەڵەشاوی ترەمپ سەرکەوتنی پیشاندا بەسەر کەباڵدا، هەر جووڵەیەک، هەر شتێک کە ناوی دەبەن بە "هەڵە،" هەر وردەکارییەک گرنگی خۆی هەبووە، هەموو شتێک ڕێگایەکی پەیوەندی کردن بووە بە خەڵکەوە. بیرتە کاتێک کە دۆنڵد ترەمپ و مەلانیا بەخێرهاتن کران لە کۆشکی سپی لالەیەن ئۆباماکانەوە لە یەکەم ڕۆژی سەرۆک کۆماری ترەمپەوە؟ ئەو دیاریەت بیرماوە کە مەلانیا بەخشی بە میشێل ئۆباما؟ سندوقی دیاریە شینەکە؟ ئەمە چیت بیردەهێنێتەوە؟ ئەو جلوبەرگە شینەت بیرماوە کە مەلانیا دەیپۆشی؟ ئەم هەموو ئاماژەیە بە JFK باوک و کوڕ!

نیشانەیەکی تر کە جۆن بەدڵنیاییەوە دەکرێت مردنەکەی خۆی نمایش کردبێت. لە مانگی نۆیەمی ١٩٩٥، گۆڤارێکی مانگانەی شێوازی ژیانی سیاسی دامەزراند بەناوی جۆرج (George).

 لەم بەرگە دیاریکراوەدا کە نیشاندراوە، بەرگەکەی نیشانەی زۆرمان پێدەدات: "ڕێبەری مانەوە بۆ داهاتوو،" ناونیشانێکی جوانە. بیڵ گەیتس لەبارەی داگیرکردنی جیهان؟ ئەمەش شتێکی خراپ نییە. "ڕۆژی دادگایی کردن: ئایا هیلەری دەستگیر دەکرێت؟" ئەمانە بابەتی زۆر سەرنجڕاکێشن، وانییە؟ دواتر هەمان ئەو ئافرەتە دووبارە دەردەکەوێتەوە لە ژووری بڵاوکردنەوەدا و لەسەری نووسراوە پلاتفۆری ٢٠٢٠، ئەمە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتوو! هەروەها لەسەری نووسراوە: "پشتێنەکانی چەناگەتان ببەستن و ئامادەبن هەر کە جۆرج بە کاتدا پێچ دەکاتەوە و دووبارە دەردەکەوێتەوە لە ساڵی ٢٠٢٠.

 

پێچکردنەوە بە کاتدا؟ ئایا جۆن پێمان دەڵێت کە دووبارە دەردەکەوێتەوە لە ساڵی ٢٠٢٠؟ ئایا جۆن ئەگەر زیندوو بێت، خۆی دەردەخات ناو بەناو؟ نەخێر! خۆی حەشاردەدات بەدڵنیاییەوە، بەڵام بەو شێوەیەش شاراوە نا تا ئانۆنەکان درکی پێنەکەن.

ڤینسێنت فوسکا (Vincent Fusca)، کە وەکو هاندەرێکی ترەمپ و خۆبەخشێک ناسێنرا لە هەڵمەتەکانی ترەمپدا. دەزانم کە ئەو وێنەی جۆن جونیەر نابەخشێت، لووتێکی جیاواز و دەمێکی جیاوازی هەیە، هەروەها بەو شێوەیەش قۆز نییە، بەڵام ئەگەر بتوانن ئێدی مێرفی بەو شێوەیە دەرخەن ئەوا هەموو شتێکیان لەدەست دێت، وانییە؟ ئەمەت لەبیر بێت.

ڤینسنت فوسکا پێناچێت هیچ ڕابردوویەکی هەبێت، هیچ وێنەیەکی کۆن، هیچ وێنەیەکی خێزانی، هیچ شتێک، لەناکاوێکیش دەرکەوت. واتای ناوەکەی، بریتییە لە "داگیرکەری تاریکی." بەزۆری کڵاوێکی فیدۆرا لە سەر دەکات، زۆر هاوشێوەی JFK. هەروەها شتێکی تریش کە زۆر سەرنجڕاکێشە، ئەوەیە کە لووتەکەی دەگۆڕێت! هەندێک جار گەورەترە لە هی جۆن و هەرندێک جاری تریش بچووکتر. ئاشکرایە کە ئەگەر جۆن با ئەوا هۆکاری گۆڕینی دەرکەوتنی لووتی ناوبەناو بۆ ئەوەدەبوو تانیشانە بدات بە ئانۆنەکان، بەڵام ئەی هاندەرێکی ترەمپ دەبێت لەبەر چ هۆکارێک ئەمە بکات؟ هەروەها ئافرەتێک هەیە لەناو هاندەرانی ترەمپ کە هەمیشە بەلای فوسکاوەیەوە؟ ئایا ئەم زەردەخەنە گەورەیە هیچت بیر ناخاتەوە؟

ئەی چی لەبارەی لۆرێنەوە؟ خوشکەکەی کارۆلین، هەردووکیان زۆر نزیکبوون بەیەکەوە، لەوانەیە کارۆلین نەیویستبێت ونبێت بەبێ ئەو و لەوانەیە لە پلانەکە ئاگادارکرابێتەوە و لەگەڵیان بووبێت بە شاراوەیی بەهەمان شێوە. ئایا دەکرێت ئەمە کارۆلین بێت کە وەکو هاوپیشەی فوسکا دەرکەوتووە؟

کاتێک کە Q پرسیاری لێکرا، JFK Junior هێشتا لەژیان ماوە؟ وەڵام بریتی بوو لە نەخێر. بەڵام، کاتێک کە “Senior” دەمرێت، “Junior” چیتر بوونی نامێنێت! پرسیارەکە دەبووا بەو شێوەیە بێت: ئایا JFK زیندووە؟

ئێستا هەموو ئەمە بەچیمان دەگەیەنێت؟ بەو وتاربێژەی کە پێویستیمان پێبوو تاوەکو هەموو کەسێک بڕوای پێبهێنێت. هەر کە بەڵگەنامەکانی FISA بڵاودەکرێتەوە، دادگاییە شارەوەکان ئاشکرا دەکرێن و دەستگیرکردنەکان دەستپێدەکەن، لەو کاتە من چاوەڕێی دەرکەوتنی ئەو دەکەم. جیهان لە ناوەڕاستی مەزنترین گۆڕانە هەتاوەکو ئێستا، سەردەمێکی تەواو لە سەرکوتکردنی خەڵکی خەریکە کۆتایی دێت. گومان دەکەم بتوانین لەوە تێبگەین کە خەریکە ڕوودەدات، ئەو کاریگەریەش کە لەسەر جیهان دەیبێت. بیری لێبکەرەوە! بۆ نموونە ئاشتی جیهانی، ئەمە ڕێک ئەو شتەیە کە ترەمپ بە ڕاگەیاندکارێکی وت کاتێک کە پرسیاری لێکرد ئەگەر هاتوو خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرێت: "خەڵاتەکە ئاشتی جیهانی دەبێت." دەتوانیت وێنای جیهانێک بکەیت بەبێ جەنگ؟ برواناکەم بتوانین! لەبەرئەوەی کە باوەڕمان پێهێنراوە کە جەنگ شتێکی ئاساییە و بەشێکە لە بوون بە مرۆڤ، بەڵام، نەخێر! سەرکوتکردن ئاسایی نییە! هەژاری ئاسایی نییە! بەشی پێویست خواردن هەیە کە دەرخواردی هەموو جیهان بدرێت، بەڵام کێشەکە بریتییە لە نایەکسانی دابەشکردنی ڕێگاکانی دەستکەوتن، پارە، هەروەها خۆراک. باجەکان ئاسایی نین و تەنانەت یاسایی نین! ترەمپ وتی کە کۆتایی بە هەندێک لە باجەکان دەهێنێت، بە باجی داهاتیشەوە. هەروەکو لە بەشی دووەمدا بینیمان، هەموو باجەکان نایاسایین! نادەستوورین! دەتوانیت بیر لەوە بکەیتەوە کە چەند پارە دەگەڕێنرێتەوە بەم ڕێگایە؟ دەتوانیت دەست بکەیت بە وێناکردنی ئەوەی دابەشکردنی یەکسانی دەبێت چۆن بێت؟ ئینجا سەرەڕای ئەوەش، ئەمە هەمووی کاریگەری لەسەر سەرجەم شێوازەکانی بەکارهێنانی سەرچاوەی سووتەمەنی دەبێت. دڵنیان کە گوێت لە ناوی نیکۆلا تێسلا بووە،

داهێنەرە مەزنەکەی چەندین شتی جوان و ناوازە لە بواری کارەبا، موگناتیسی، هەروەها فیزیا بەگشتی، کەسێکی زۆر بلیمەت کە دەیەویست بیرۆکەکانی وزەی بێکۆتا بە جیهان ببەخشێت. بەڵام، ئەمە درکێک بوو لە دیوی کەباڵ، کە ملیاران دۆلار قازانجی بەدەستهێناوە لە نەوت و خەڵوز و سووتەمەنیەکانی تر. تێسلا دەستگیرکرا، کارەکەی دزرا، هەموو داهێنانەکانی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرا. جۆن ترەمپ، مامی دۆناڵد ترەمپ، بریتیبوو لە فیزیازانێکی بلیمەت،

 ئەندازیارێکی کارەبایی، هەروەها دا‌هێنەر. لەماوەی جەنگی جیهانی دووەم، هاتە ناو National Defense Research Committee، لە ساڵی ١٩٤٣، چاوی بە کاغەزەکانی تێسلادا خشاندەوە و شیکردنەوە ڕاستەوخۆ دوای مردنی تێسلا. بەڵی! داهێنانەکانی تێسلا لە وزەی بێکۆتا، دژەکێشکردن، هەروەها زۆر زیاتر کە لە خەڵکی شاردراوەتەوە چونکە هیچ پارەی تێنەدەچوو، کەوتە ناو دەستەکانی مامی دۆناڵد ترەمپ کە زۆر خۆشیدەویست و هیوای پێهەبوو. بیربکەرەوە، کە ئەمە چۆن دەکەوێتە ناو پلانەکانی Q بۆ ڕزگارکردنی جیهان! هەروەها. شتێکی تریش هەیە، سەیری ئەم وێنەیەی جۆن ترەمپ بکە، ئایا هیچ کەست بیر ناهێنێتەوە؟ کەسێکی زۆر گرنگ لە بزووتنەوەی ڕاستی Q؟ جولیان ئەسانج، دامەزرێنەری ویکیلیکس! ئایا دەکرێت ئەو کوڕی جۆن ترەمپ بێت؟ ئامۆزای دۆناڵد ترەمپ بێت؟

 

بە لەبەرچاوگرتنی داهێنانە ناوازەکانی هەردوو نیکۆلا تێسلا و جۆن ترەمپ، هیچ بەلامەوە سەیر نابێت کە ئەگەر ئامێرێکی گەشتی کاتیان داهێنابێت. ئەگەر بتوانیت بۆشیایی بنووشتێنیتەوە، کە بەدڵنیاییەوە تێسلا دەیتوانی، ئەوا دەتوانیت کات بگۆڕیت! ئەگەر فیزیای کوانتەم ڕاستبێت، ئەگەر بتوانیت بەڕاستی خۆت لە کاتەهێڵێکەوە هەڵبەیتە سەر کاتەهێڵێکی تری هاوتەریب، ئەوا دەتوانیت گەشتی کات ئەنجام بدەیت! سەیری ڕووداوەکان بکەیت و تێبینیان بکەیت، پاشان بگەڕێیتەوە بێ ئەوەی کە هیچ کەس تێبینی هیچ بکات. مەگەر، نیشانە جێبهێڵیت! وەکو گۆڤارێک، کە هیچ لە شوێن و کاتی خۆی نییە، وەکو پێشبینیەکانی Q لە ڕووداوی دیاریکراو کە مەحاڵ بووە بەهەر شێوەیەک بووبێت چاوەڕێ بکرێن تەنانەت بە بەکارهێنانی بیردۆزی ئەگەرێتی کوانتەم. ئایا Q بەم شێوەیە کار دەکات؟

بە زانیاری ڕاستەقینەوە لەسەر داهاتوو؟ لە کاتەهێڵی هەمەجۆر و شەپۆلی ئەگەرێتیەوە؟ ئایا ئەمە هۆکاری ئەوەیە کە ترەمپ هێشتا زیندووە؟ و تەنانەت هێرشی مووشەکی هەژمارکراوە؟ ئایا Q بەم شێوەیە پێشبینی ژمارەی دەقیقی هەڵبژاردن دەکات لە ڕووداوی دیاریکراو بە کاتی دەقیق بە خولەک و چرکەی خۆیەوە وەکو ئەوەی کە لە کاتژمێری Q و هەروەها ئاماژەکانیدا دەردەکەوێت؟ ئایا بەم شێوەیە نووسەرە نەناسراوەکە، ئینگەرسۆڵ لۆکوودس (Ingersoll Lockwoods)، توانی پەرتووکێک بنووسێت لە ساڵی ١٨٨٩ و دانەیەکی تریش دوای ٤ ساڵ، لەبارەی بارۆنێکی گەنجەوە بەناوی ترەمپ و سەرکێشیەکانی بەناو پۆرتاڵێکی بۆشایی کاتدا! بەڕێبەری کەسێکەوە بەناوی دۆن! مامۆستای هەموو مامۆستاکان! هەموو بابەتە باسکراوەکان لەناو پەرتووکەکەدا هەن، سیاسەتی پیس و کاندیدی چاوەڕوان نەکراو، پیاوێک بەناوی پێنس، ڕووسیا، تەنانەت شوێنی دەقیقی تاوەری ترەمپ، لە ساڵی ١٨٨٩! نووسەرە نەناسراوەکە، پەرتووکێکی تری نووسیوە لەبارەی کۆتا سەرۆک کۆمارەوە. زیاتریش لەمە، ناوی لەسەر کاتژمێرێکەوە هەیە، بەناوی ئینگەرسۆڵ ترەمپ! هەمان ئەو کاتژمێرەی لەلایەن کەروێشکە سپیەکەوە بەکارهێنراوە لە فیلمێکەوە بەناوی Alice in Wonderland، چیرۆکێک کە Q زۆر ئاماژەی پێدەدات.

 

ئاماژەیەکی تر بە گەشتی کات دەتوانرێت لە فیلمی Star Trek بدۆزرێتەوە، کاتێک کە Q وەکو بوونەوەرێکی فرەڕەهەندی دەردەکەوێت لە ڕەچەڵەکی نەزانراوەوە، کە بەپێی کات هێز و توانای بێکۆتا بەدەستدەهێنێت بەسەر کات، بۆشایی، هەروەها یاساکانی فیزیا، لەگەڵ ڕاستەقینەی خۆی، کە ڕێگەی دەدات بە خواستی خۆی بیگۆڕێت. Q بریتییە لە مامۆستایەک بۆ هەموو ڕەگەزی مرۆڤایەتی، ڕەوتەکانی بەزۆری ناتەواو و دابڕاون، نیشانەنانی بەگشتی بێبایەخ دەردەکەون. هەروەها Q بەهەمان شێوە بریتییە لە ڕەگەزێکی فرەڕەهەندی لە Star Trek. وە لە کۆتاییشدا، Q ئاماژە دەدات بە “Q-continuum”، ڕەهەندێکی گۆڕاو کە تەنها ڕەگەزی Q لەگەڵ میوانە بانگیشتکراوەکانیان دەتوانن بچنە ناویەوە. سروشتی ڕاستەقیەنەی هەرێمی ڕەهەندەکە دەتورێت کە لەسەروو توانای خەمڵاندنی "بوونەوەرە کەمترەکانەوەیە" وەکو مرۆڤ، بۆیە تەنها بەو شێوانە پیشانی مرۆڤ دەدرێت کە دەتوانێت تێی بگات، وەکو بەنزینخانەیەکی بەربۆوە لە ناوەڕاستی هیچ کوێیەک. یاخود، وەکو پەرتووکەکانی ئینگەرسۆڵ لۆکوود و گۆڤاری جۆرج. ئەم جیهانەی کە ئێستا دەیبینین، خەریکە کۆتایی دێت. ئەوەی کە چاوەڕێمان دەکات، بریتییە لە سەردەمێکی تازە لە ئاشتی، ئازادی، یەکسانی، هەروەها هاوسەنگی. سپێدەی سەردەمێکی زێڕین، هەروەکو ئەوەی کە ئاماژەی پێدەدرێت لە هەر دەقێکی ئینگەرسۆڵ. من بەتەواوەتی باوەڕم بەم سپێدەیە و مامۆستای هەموو مامۆستاکان هەیە، لەوانەیە نەشیاو و کەمتەرخەم، هەڵەشاوی، هەروەها گەمژە دەربکەوێت ناو بەناو، بەڵام ئەو متمانەی منی بەدەست هێناوە لەماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا کاتێک کە دوودڵانە شوێن هەر جووڵەیەکی کەوتووم. ئەو بلیمەتە! یاریزانێکی 5D لە شەتڕەنج، پیاوێک بە دڵێکی گەورەوە! ماوەیەکی کورتی تێپەڕبوون دەبێت لە نێوان سەردەمە تازەکە و کۆنەکەدا تاوەکو خەڵکی خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ شێوازی تازەی ژیان و وزەکەی، بەڵام بڕواناکەن ناکۆکی و پشێویەکی زۆر هەبوو، چونکە هەموو شتێک ئامادەکراوە. سیستمێکی تازەی بانکی بەبێ خواست! ڕێگەی تازە بۆ پەروەردە کردنی مناڵەکانمان، سیستمێکی تازەی تەندروستی بەبێ ماددەی کیمیای ژەهراوی و ئاڵودەکەر، وە هەروەها، تا کۆتایی. هەموو ئەوەی کە پێویستە بیکەین، ئەوەیە هێمنبین و چاوەڕێ بکەین، سەیربکەین چۆن هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت، متمانە بە پلانەکە بکەین، هەرچیەکی لەدەستمان بێت بیکەین بۆ ئەوەی یارمەتی ئەوانی تر بدەین بەئاگابێنەوە، هەروەها بە تەرکیز و ئامادەباشی بمێنینەوە، ئامادە بۆ هاوکاری، یارمەتی، هەروەها دروستکردنی جیهانێکی جوان و تازە. هەندێک کەس خێراتر بەئاگادێنەوە لەوانی تر، بەهێمنی دەمێننەوە و خزمەتی هەمووان دەکەن. هەموو ئەمە Q پێشووتر زۆر بەجوانی ئاماژەی پێداوە: "لە کاتێکدا کە تۆ دەخەوی، ئێمە بۆ تۆ دەجەنگین،" یاخود، "هەر یەکێکمان بۆ هەر کوێیەک بڕوات، هەموو بەیەکەوە دەڕۆین!"

کۆتایی.

 

ئەم بەڵگەنامەییە پێشکەشکراوە بە Q و سەرجەم ئەندامانی Q-Anon لە سەرانسەری جیهان کە ئێستا خەریکن ژیانی خۆیان دەبەخشن بۆ ئازادکردنی جیهان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە