هۆشداریی بەرپرسە ئەمنیەکانی ئامریکا لە ئاست هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ تۆلە سەندنەوە لە ئامریکا!

Saturday, 25/09/2021, 17:06

3656 بینراوە


کریستین ئەبی زید، بەرپرسی ناوەندەی میللیی،تێکۆشآن دژی ترۆریسم دەڵێ:
بە پێی راپۆرتی (بەشی ئینگلیزیی) دەنگی ئامریکا، دامودەزگا ئەمنیەکانی میللیی و دابین کردنی ئەمنیەت لە ئامریکا، زیادی کردوە وهەڕەشەی تیرۆریستی ناوخۆ لە وڵاتیشدا، لەو بارەیەوە ئاگادارییان داوە!
ئەوان رۆژی سێ شەممە لە کۆنگرەی ئامریکا ئامادە بوون و وەڵامی پرسیاری یاساناسەکانیان داوەتەوە.
کریستۆفری بەرپرسی پۆلیسیی فیدراڵ لە ئامریکا (FBI) بە یەکێک لە کومیتەکانی سنای ئامریکای گووتووە کە پێشگرتن لە هێرشە تیرۆریستیەکان کارێکی سەرەکی و بنەڕەتیی ئەو سازمانەیە بۆ داهاتوو کە دەبێ ڕەچاوی بکەین.
لە هەمان کاتدا کریستین ئەبی زید، بەرپرسی ناوەندی میللیی دژ بە تیرۆریسم لە کۆبوونەوەکان لە ڕێگای بیستن لە سنای ئامریکا ئاماژە بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیش دەکات.
ئەبی زید هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی دژە تیرۆری ئامریکا کە جگە لە نیگەرانییەکان لە گرووپەکانی وەک ئەلقاعیدە و داعش لەئاست هەوڵەکانی ئێران وحیزبوڵلای لوبنان بۆ هێرش کردنە سەر ئامریکا، نیگەرانن.
ئەبی زید، بە شێوەیەکی تایبەت هۆشداریی داوە کە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی دەخوازن کوشتنی قاسم سلێمانی بە دەستی ئامریکا کە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی  ئەنجام دراوە، تۆلە لە ئامریکا بکەنەوە!
ئەبی زید، لە نووسراوێکی خۆیدا ئاماژە بە هەوڵدانی بێ وچانی تاران دەکات، کە لە ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستیی دژی خەڵكی ئامریکا و دامودەزگاکانی ئامریکا. بۆیە لەم بارەشەوە هۆشداری داوە.
وەرگێڕآن بۆ زمانی کوردیی: ستافی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە