پەکەکە:پارتی بە فرۆکەی درۆن سیخوری بەسەر گەریلاوە دەکات بۆ سوپای تورکیا

Wednesday, 29/09/2021, 22:22

3752 بینراوە


هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه‌) رایدەگەیەنێت ؛ 

فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان (درۆن)ى پارتى دیموكراتى كوردستان چاودێرى ناوچه‌یه‌كى كردوه‌ كه‌ گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ى لێیه‌و دواتریش توركیا گه‌یشتۆته‌ ئاسمانى ئه‌و ناوچه‌یه‌و بۆردومانێكى چڕى كردوه‌. 
له‌ڕاگه‌یه‌نراوەکەی ھەپەگەدا ھاتووە "جارێکی دیکە هاوکاریی هێزەکانی پارتى لەگەڵ سوپای تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر گەریلا ئاشكرابوو". 
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژی 26ى ئەم مانگە، فڕۆکەی سیخوڕیی هێزەکانی پارتى بەسەر مەیدانی (سنین) له‌هەرێمی (خواکوڕک)دا سوڕایەوە، دواتریش ئەو مەیدانە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە سێجار بۆردومانکرا".
ئه‌وه‌ش راگەیاند‌،:"پێشتریش هێزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان، لەگەمارۆدانی مەیدانەکانی گەریلا هاوکاریی سوپای تورکیایان کردوەو لەهەندێک شوێنێش ڕێگەیان بۆ داگیرکاریی ئەو هێزانە پاککردوەتەوە، هەروەها چەندجاریش بەشێوەی ڕاستەوخۆ هێرشیانکردوەتەسەر هێزەکانی گەریلاو چەندین گەریلایان شەهید کردوە".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە