رێکەوتنێکی نهێنی پارتی و نەوەی نوێ ئاشکرا دەبێت

Saturday, 02/10/2021, 21:54

4083 بینراوە


پارتی دیموکراتی کوردستان و نەوەی نوێی شاسوار عەبدولواحید، رێکەوتنێکی نهێنیان تایبەت بە بازنەی 1 ی سۆران لە سنووری پارێزگای هەولێر کردووەە. پەیجی بازنەی سۆران، وردەکاری و چۆنییەتی رێکەوتنەکە ئاشکرا دەکات کە لە رێگەی بەرپرسێکی پارتی و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێوە کراوە.
بە پێی گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە ناوەڕۆکی رێکەوتنەکە دەزانێت، رایگەیاند کە ” رێکەوتنەکە بە جۆرێک بووە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک نەوەی نوێ لە بازنەی 1 ی هەولێر کە قەزاکانی (شەقڵاوە، سۆران، مێرگەسۆر، رواندزو چۆمان) دەگرێتەوە، هیچ ژنێک کاندید بکەن.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر وتی” پێشتر بڕیار بوو کە (وەزیرە ئەحمەد) خێزانی کاوە عەبدولقادر- ی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، لە بازنەی 1 ی سۆران کاندید بکات و لەوبارەوە هەموو شتێک تەواو ببوو. بەڵام دواتر بە پێی رێکەتنێکێ نهێنی نێوانیان کە عەرابی رێکەوتنەکە ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی بووە بەناوی ع.ح. ئاڵۆگۆڕ بەو کاندیدە کراوەو گواستراوەتەوە بۆ بازنەی 2 هەولێرو کاندیدەکەی بازنەی 2 ش هێنراوەتە بازنەی 1 ی سۆران.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد کە” رێکەوتنەکە لەسەر داوای پارتی و بە ئاگاداری شاسوار عەبدولواحید لەڕێگەی کاوە عەبدولقادر کراوە”.
وتیشی : کاوە عەبدولقادر لەو بەرپرسەی پارتییەوە نزیکەو پەیوەندی خزمایەتی و کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا هەیەو زوو زووش یەکتر دەبینن.
لەبارەی ئامانجی پارتی لەو ڕێککەوتنەوە، ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە کە،” پارتی چەند ئامانجێکی لەو کارە هەیە کە بریتین لەمانە.
یەکەم: بۆ ئەوەی بە ئاسانی و بە کەمترین دەنگ کاندیدە ژنەکەی (جوان عەبدوڵا عومەر) لەو بازنەیە بە سیستەمی کۆتا دەربچێت.
دووەم: بۆ ئەوەی دەنگەکانی لیستی هاوپەیمانی لەو بازنەیە پەرت بکات لەبەرژەوەندی خۆی، تاکو بتوانێت شەڕی سەرخستنی سێ کاندیدە پیاوەکەی بکات لەبەرامبەر فیصل کریم خان برادۆستی.
سێ: بۆ ئەوەی لەبازنەی دووی هەولێر (کۆیە، خەبات و بنەسڵاوە) رێگە بگرێت لە دەرچواندنی کاندیدە ژنەکەی یەکێتی و گۆڕان، چونکە خێزانی کاوە عەبدولقادر گواستراوەتەوە بۆ ئەو بازنەیە.
ئەو کەسەی لەگەڵ وەزیرە ئەحمەد لە بازنەی 2 ی هەولێر بۆ بازنەی ئاڵوگۆڕی پێکراوە، ناوی کوردەوان جەمالە و خەڵکی شاری سلێمانیە، کە هیچ پەیوەستێکی کلتوری و کومەڵایەتی بەو دەڤەرەی نابەستێتەوە، بەڵام نەوەی نوێ و پارتی لەبەر پەرتکردنی دەنگەکان لەپێناوی بەرژەوەندی کاندیدانی پارتی وەها کارێکیان کردووە.
وەزیرە ئەحمەد خەڵکی سنوری قەزای شەقڵاوەیە، بەپێی شوێنی جوگرافیش بێت دەبوو لە بازنەی 1 کاندید کرابا.
هاوکات نەوەی نوێ و پارتی بۆ هەر چوار بازنەکەی هەولێر ڕێککەوتنیان هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە