ئه‌و تاوانباره‌ی كه‌ زیانی به‌ 8000 خیزانی هه‌ولێر گه‌یاند، ئەمڕۆ كاندیدی پارتییه‌

Saturday, 10.09.2021, 6:08

2719 بینراوە


نه‌هرۆ مه‌حمود قادر ره‌واندزی كه‌ ئیستا كاندیدی پارتییه‌ له‌ هه‌ولێر، گه‌وره‌ترین  تاوانكاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ولێرییه‌كان، لەگەڵ  نزار حه‌نا، كه‌ مه‌سیحیه‌، بە پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی سه‌دان دۆنم زه‌وی شاری هه‌ولیر وه‌ك تاڵانی پێدراوه‌، دوو بازاری گه‌وره‌ی دروست كردووه‌، بازاره‌كانی (دتون تاون و نیشتیمان) كه‌به‌ سه‌نته‌ری هه‌ولێر هه‌ژمار ده‌كریت و، مه‌تری زه‌وی به‌ یه‌ك دیناری سویسری وه‌رگرتووه‌، كاتی دروست كردنی ئه‌و دوو بازاره‌ زیانیان له‌ 5000 كاسبكاری بازاری له‌نگه‌ی كۆن گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ش زیانیان به‌ 3000 خیزانی دیكه‌ی تردا، له‌ دروست كردنی بازاری داون تاوندا..!
نه‌هرۆ مه‌حمود قادر ئاغای ره‌واندزی ئێستا نه‌ك پاریزه‌ره‌، به‌ڵكو بووه‌  بە خاوه‌نی 50 ملیۆن دۆلار، پشكی له‌ كارگه‌ی روخام و شاری خه‌ونه‌كان و داون تاون و نیشتیمان هه‌یه‌، له‌گه‌ل هۆتیل كانون له‌ شه‌قامی 40 مه‌تری.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی چاپخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رده‌مه‌ هه‌مووی به‌چەوساندنەوەی خه‌ڵكی كاسبكار و هه‌ژاری هه‌ولێرییه‌كان. ئیستا په‌رله‌مانتاریشه‌ له‌به‌غدا و، جارێكی تریش خۆی كاندید كردۆته‌وه‌، مانگی رابردوو هه‌واڵگری عێراقی گرته‌ ڤیدیۆه‌كانی بڵاوکردەوە، كه‌ له‌ شوقه‌كانی سالحییه‌ و خانووه‌كه‌ی له‌ كه‌راده‌ كاری به‌دره‌وشتی ئه‌نجام داوه‌.
ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌ولێر پشتیوانی نزار حه‌نایان له‌و سته‌م و گه‌نده‌لیانه‌ كردووه‌، ده‌یان  به‌رپرسی هه‌ولێرن، له‌وانه‌ نه‌وزاد هادی، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌وێیر، دكتۆر محمه‌د ئیسحان كۆنه‌ مه‌له‌فداری به‌عس له‌ موسڵ، تاهیر عه‌بدولڵا جیگری پاریزگاری هه‌ولێر و كه‌ 3 سكالای ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر تۆمار كراو و،شه‌عبان شه‌عبان سكرتیری مه‌سرور بارزانی و هیمداد بارزانی و سیروان بارزانی و ره‌وان بارزانی و بارزان قه‌ساب و هێرشه‌ ره‌ش و دكتۆر تاریق و عیسمه‌ت ئه‌رگوشی و نه‌بیله‌ی هاوسەری نیچیره‌ڤان بارزانی، جامی بارزانی و سیداد بارزانی و نیهاد بارزانی و سه‌نگه‌ر برای نه‌و‌زاد هادی و عه‌لی حسین سورچی و ئه‌حمه‌د كانی كۆنه‌ جه‌یش شه‌عبی به‌عس و چه‌ندین کەسی تر.
ئه‌و دوو بازاره‌ به‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنریت و، هه‌ریه‌كه‌ له‌و تاوانكارانه‌ پشتیوانی نزار حه‌نایان كردووه‌.

هێمن هه‌ولێری