بەڕێزجفری رابرتسۆن کورد نابینی؟

Sunday, 10.10.2021, 17:46

1518 بینراوە


ماوەیەک لە وەی پێش لە وڵاتی ئێڕان بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی سەرۆککۆمارێکی نوێ بۆ خۆی هەڵبژێرێ،خەڵک چوونە سەر سندووقی دەنگدان.لەسەر ئەو هەڵبژاردنە قسە زۆرە.بەڵام ئەوەی کە سەرنجڕاکێشە ودەبێ چاوی لێ هەڵنەگەریی،خۆ پاڵاوتنی کەسانێک بووکە جلوبەرگیی ئاخووندیان دەبەردانەبوو.تەنیا ئیبڕآهیم رەییسی لە نێوانیانداوەک ئاخووندێک خۆی بەربژێر کردبوو تا بتوانێ دەنگیی پێویست بێنێتەوە.پێڤاژۆکە وێنەی سیناریوی فیلمێکی کۆمێدی تڕاژیدیا دەچوو،لە منداڵێکی دە ساڵەت پرسیابایە کێ دەبێتە سەرۆککۆماریی داهاتووی ئێڕان؟یەکڕآست دەیگووت دیارە هەر لە ئێستاوە پێش رۆژیی چوونە سەرسندووقەکان رەییسیی ئاخووند هەڵبژاردووی خامنەییە وئەو دەبێتە سەرۆککۆماریی داهاتوو!
رۆژی هەڵبژاردان ئەو جارە بە پێی زۆر بەڵگە وکۆمێنت خەڵکێکی یەکجار کەم چوونە سەر سندووقەکان.خەڵك دەیانزانی ئەو هەڵبژاردنە بۆ ئەوەی کە خۆڵ لە چآوی دونیای بەرژەوەندخوازانی دونیابکەن.دونیای بێ رەحمیی سەرمایەداریش دانی بەو هەڵبژاردنانە ناوتەنانەت نوێنەرانی یەکێتی ئوڕووپاش بە غار خۆیان گەیاندە رۆژیی ڕادەستکردنی سەرۆکۆماریی رووحانی بە رەییسی.
تەنیا گۆشەیەکی پڕ لە ناخ هەژێنی ئیبڕآهیم رەییسی کە لە ساڵی ١٩٨٩ لە مێژووی کوشتاری ئەوساڵە کە رەییسی وەک دادوەر تێیدا بەشدار بووە،کە هەزاران مرۆڤی بێتاوان لە پیاوژن چوونە سەر داری سێداریان گوولەباران کران.ئێستێ هیندێک دامودەزگای یاسایی ناونەتەوەیی دەخوازن سەرۆککۆماری تازەی ئێڕان وەک جینایەتکاری شەڕ بە دونیا بدەنە ناساندن.کەسانێك لە لایەنە ئۆپۆزیسیونەکان ئێرانی وفارسیش خەریکی تێكۆشآنن تا هیندێک وڵاتانی خاوەن یاسا تێبگەیەنن کە سەرۆککۆماری تازەی ئێڕان نابێ مافی ئەوەی پێ بدرێ وەک کەسایەتیەکی دیپڵۆماتکارونوێنەریی گەلانی ئێڕان سەردانی هەندەران بکا.
بەرێزجفریرابرتسۆن کوردیش ببینە
جفری رابرتسۆن،بە رەگەز ئوستڕآلیایی وبریتانیایی دێتە ئەژمار.کەسایەتێکی ناودارە ویاساناسە لە هەمان کاتدا نووسەریشە.کاری گرینگ وسەرەکی ئەو کەسە بەرپرسی یەکەمی دادگایەکە کە ئەو دادگایە سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکانە.هەر کەسێک یان سەرۆککۆمارێک یان جینایەتکارێکی ناسراوی ناونەتەوەیی دادگای باڵای نەتەوەیەگرتووە کان بە سەرۆکایەتی جفری رابرتسۆن بڕیاریی دەستگیر کردنی پێ بدا دەکرێ لە ڕێگای پۆلیسی ئەنترپۆلەوە حوکمی گرتنی بۆ دەرچێ.
پرسیاری من لەو بەرێزە ئەوەیە ئێمە کەس یان کەسانێک دەناسین لە بآشووری کوردستان ئەوە ماوەی سی ساڵە دەستیان لە کوشتن وونکردوبە فیڕۆدانی خاک ونیشتمانی ئیمەدایە.ئەگەر سەرۆککۆماری تازەی ئێران / رەییسی / بۆتە هۆی کوشتنی هەزاران کەسی بێتاوان،خۆ مەسعود بارزانی بەتەنیابۆ خۆی پیاوەکانی دەورووبەریی بوونەتە جینایەتکارێکی سەدەی ٢٠و٢١ کە دەستیان سوورە بە خوێنی هەزاران کوردی بێتاوان.
رەییسی،کورد نییە،هەرچی لە ئاست کورد بیکا بە مافی خۆی دەزانێ،بەڵام جینایەتکارێکی وەک مەسعود بارزانی خۆ کوردە،ئێوە وەک بەرپرسیی یەکەمی دادگایەکی خاوەن هێز و دادگایەکی جێ باوەڕ ناونەتەوەیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووە کان  بۆ چآووگوێچکەی خۆتان لە ئاست جینایەتەکانی بنەماڵەی بارزانی نووقاندووە ونابیسن؟ تەواوی وردەکاریەکانی ساڵەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیت لە وتووێژێکدا دەگەڵ مێدیای / بی،بی،سی ، / باس کرد،ئەرێ ئاگات لە سی ساڵ هەڵسوکەوتی بارزانی وکوڕوکوڕەزاکانی هەیە چۆن دەستیان بەکوشتاری نەتەوەی کورد کردوە؟
رەییسی،هەرچەندە مرۆڤ کوژوبێرەحم بێ،متمانەت پێدەدین کە بارزانی بەرادەی رەییسی جینایەتی کردوە لەئاست کورد وپرسیی کورد.رەییسی وەپێش لەشکریی هیچ دەوڵەتێکی  دیکە نەکەوتووە کە دۆزیی رەوای گەلێک بەرەونەمان بەرێ کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین.بنەماڵەی بارزانی وەک قیادەمووەقەت کەوتنە پێش ئەو لەشکرەی کە ئەوڕۆ لە ئێڕان رەییسی سەرۆککۆماریەتی.ئەگەر هاتووچووی رەییسی بۆ هەندەران رێگەپێدراونەبێ،ئەویاسایەی کە بەرێزتان سەرۆکایەتی دەکەی نەدەبوایە ڕێگا بدا بە جینایەتکارێکی وەک نێچێروان بارزانی بچێتە تاران لە تەنیش هاوتاکەی / رەییسی / وێنە بڵاوکاتەوە وپیرۆزبایی سەرکەوتنی سەرۆککۆماریی بە رەییسی بڵێ.ئەوانەی کە بۆمان باسکردووی گۆشەیەکی بچووکە لە جینایەتەکانی بنەماڵەی بارزانی.
زۆر بەرێز،جفری رابرتسۆن جینایەتکارەکانی کوردیش ببینە لە باشووری کوردستان کە کەمتر لە رەییسسیان بە سەر گەلی کورد نەهێناوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر