جارێکی دیکەش بە بایکۆت پشتی دەسەڵاتی بنەماڵە چەمایەوە

Tuesday, 12/10/2021, 20:28

3649 بینراوە


وەکو هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی و بەپێی ئەو زانیاریانەی، کە لە نزیکەوە پێیان راگەیاندووم، لە شاری وەک مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی ٦٠٠بۆ ٧٠٠ خانەوادە کە خەڵکی ئەوشارەن بەڵام مانگانە بە مووچەی بنەماڵەی بارزانی ژیان بەرێوە دەبەن. بۆ هەڵبژارادنی ئەوجارەی باشووری کوردستان خۆیان گەیاندۆتە شاری هەولێرتا دەنگ بدەن بە پاڕتی دێمۆکراتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی. دوای پرسیار و لێکۆلێنەوە بۆم دەرکەوت، کە لە هیندێک شاری دیکەی رۆژهەڵاتیش وەکو بانە و خانە و شنۆ و نەغدەش، کەسانێک کە جیرەخۆری بنەماڵەی بارزانین چوونە دەنگدان بۆ بنەماڵەی بارزانی.
وەک دەزانم کە ئەمساڵ لە چاو ساڵانی دیکەدا بەو شێوەیەی رابردوو، نەتوانراوە  فێڵ و حیلە بکرێت، بەڵام ئەوکەسانە ناسنامەیان بۆ دروست کراوە، کە لە ئێران ئێڕانین ولە باشووریش کوردی باشوورن.
زۆرینەی ئەوکەسانە کەسانی کۆنە سیاسیی دەرکراو.... کۆنە حیزبیی دەرکراو.... لەکەسانی کۆیلەی بارزانییەکان پێکهاتووە! مرۆڤ هەرکات چاولە ژیاننامەی ئەو بنەماڵانە دەخشێنێ بۆی دەردەکەوێ کە چەندە خۆفرۆش و بێزراون. بۆ مانەوەی خۆیان دەست بۆ هەرکاڕێک دەبەن. بۆیە شاعیر و گۆرانیبێژ و کۆلکە نووسەر لەو بەشە لە وڵات لە کاتی ئاوادا فریای بنەماڵەی بارزانی دەکەون.
هەڵبژاردنی ئەو جارە و سەرکەوتنی بایکۆت پەیامێکی راستەوراست بووە بۆ سی ساڵ دەسەڵاتی ئەو دوو بنەماڵەیە. جگە لەوەش نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە یەکێک لە قسەکانی راستەوراست ئاماژەی بەوە کرد کە هۆی شکستی زۆنی زەرد سەر بە بنەماڵەی بارزانی کەیسی گیراوانی بادینان بووە. ئەوەش پەیامێکی روونە بەو ئاکارە قرێژەی کە مەسعود وکوڕەکەی ئەنجامی دەدەن.
ئەوجاریش خەڵک بە بایکۆتکردنی ئەو دەسەڵاتە بۆ جارێکی دیکەش پشتی بنەماڵەی بارزانیان چەماندەوە. جا هەر هەڵبەزن ودابەزن بڵێن ٣٥ کورسیمان هەیە. ئەوکورسیانە بە دەنگی کۆیلەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و کۆنە بەعسیەکان و جاش ومستەشارەکانی سەردەمی بەعس کۆ کراونەتەوە. بەشی ئەوندەشتان جیرە خۆر دروست کردوە کە دەنگتان بۆ کۆ بکاتەوە.
دەسەڵاتێک بە ڕێژەی سەتا لە ٦٠ زیاتر بایکۆتی لە لایان خەڵكدا بەسەردا سەپابێ،  هیچ شەرعیەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی تێدا نابینرێ. بەڵام ئەو دەسەڵاتە ئەوەندە سووک و بێ بایەخە کە خۆی لە راستیەکان گێل دەکات، بەڵام مەرگی سیاسیی ئەو مفتەخۆرانە هێدی هێدی نزیک دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە