پەیامی بەرەی بایکۆت

Friday, 15/10/2021, 16:56

2274 بینراوە


نەتەوەیەک نەتوانێ دژی داگیرکاریی خۆماڵی بجەنگێ،کوا دەتوانێ داگیرکاری بیانی لە سەرخاکی خۆی ڕآوبنێ؟بایکۆت سنوری نێوان دەسەڵاتی زەردوزسوزی بەزاند.ئێستێ لە باشووری کوردستان دووبەردژبەیەک قسەیان پێیە.بەرەی داگیرکاریی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانین.بەرەی بایکۆتیش ئەو بەرەییە کە لە هەڵبژاردنی ئەوجاردالە باشووری وڵات بە دەنگێکی زولال گوتیان ئیدی ئیوەمان ناوێ بڕۆن بەرەو دۆزەخ بۆ لای ئەربابەکانتان.
لە راستیدا بەرەیەکی دیکەش ماوە کە چآرەنووسی دوارۆژی خۆی دیاری بکا.لەوبەرەیەدا کەسانی چەک بەدەست دەبینرێن کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە.ئەگەر ئەوانە پێشمەرگی نیشتمان وخەڵكی ٦٣ لە سەتای خاوەن بایکۆتن دەبێ پیشەی چەکداریی وەلا بنێن وبگەرێنەوە بەرەی بایکۆت.لە بەرەی بایکۆتی پێشمەرگەداپێویستیی بە دەنگدان وهەڵبژاردن نییە.
لە یەکەم هەنگاوداپێشمەرگە دەبێ ئەوە بزانێ کە ئەو کەسانەی کە فەرماندەییان دەکەن کەسانی سەر بە بەرپرسانی باڵای بارزانییەکان وتاڵەبانین.لۆمپەنێکی وەی شێخ جەعفەرکە زیاتر لە فکری گیرفان و بن زگی خۆیدایە تا نیشتمان رەوانییە کە کوڕە هەژارچەکی بۆ دەشآن بکا وخۆی بۆ بە کوشت بدا.
یەکەم چاوەڕآنیی بەرەی بایکۆت لەوکەسانە ئەوەیە کە سەرەی خۆیان لە بەرەی بایکۆت بدۆزنەوە.یەکەم ڕێکاری راستیش ئەوەیە کە یان چەک دابنێن یان هۆشداریی بدەنە ئەو بەرپرسانە کە لە سەر خوێنی ئەوان بوونەتە میلیاردێڕ!بەو چەتانە بڵێن: بۆ منداڵەکانی ئێووە لە هەندەران دەژین وخاوەنی خۆشترین ژیانن.ئێمەش بۆ دەرمان ودوکتوری منداڵەکانمان پەنا بۆ سواڵ بەرین لەناو بازاڕدا!پێیان بڵێن: بۆچی ئێوە بە فرۆکەی تایبەت وشەخسی وڵات بە وڵات دەگەرێن،ئێمەش زۆر جار پارەی پاسمان پێ نییە بچین بۆ ناوشآر!
پێشمەرگە،رۆلەی ئەوکەسانەی کە بەودەسەڵاتەیان گووت / نا /.ئە وچەکەی کە تۆ لە شآنت کردوە چەکێکی ئازادیخوازیی نییە،چەکە بۆ پاراستنی دەسەڵاتێک کە ٦٣لە سەتای خەكی بایکۆتیان کرد.بێ گومان زۆرینەی ئێوە کوڕوکەسوکاری ئەو دایکوباوکەن کە دوای سی ساڵ لە فیداکریی وبێ دەنگیی وخۆ نەویستیی،دواجار کاسەی سەبریان لێوڕێژبووورێکاری بایکۆتیان بە تەواوی بە گوچکەی تەواوی دونیا گەیاند.هەرساتێک چەکەکەت بەرەو ڕووی ئەو دەسەڵات بگری وبەرەی خەڵک هەلبژێری درنگ نەبووە.ئیدی مەبە بە بادیگاردی کوڕەکانی بارزانی وتاڵەبانی،ئەگەرخۆت بە پێشمەرگەی گەل ونیشتمان دەزانی.
پەیامێکی دیکەی بەرەی بایکۆت لە باشووری وڵات بۆ ئەو حیزبانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق و زڕگوێزەڵە خەسێندراون.با باش بزانن بۆ داهاتووی ئەوانیش هەرکات لە ویستوخواستی گەل دوور ببنەوە بەوشێوەیە دەکەونە بەر رقی پیرۆزی گەل.بایکۆت رقی پیرۆزبوو بۆ داهاتوویەکی بێ دووبنەماڵەی خاکفرۆش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە