ئەو فەیلەسوفانەی کە دۆست ولایەنگریی هیتلێر بوون!

Tuesday, 26/10/2021, 15:54

3260 بینراوە


فەلسەفە زانستی ئەقڵ ناسیە.زانستی بەرەو پێش چونی ژیانی مرۆڤەکانە،تەنانەت ئاژەڵکان ودارستانەکەن وهەرچی بوونەوەری سەرگۆی زەویە لە باوەشی زانست وفەلسەفەداجێگا دەگرن.فەلسەفە دایکی ئەو زانستانەیە کە لە سەردەمی کۆمۆنە سەرەتاییەکاندارێکاری ژیان وئاڵوگۆڕەکانی ئەرێنی ژیانی خستۆتە بەر ڕێگای گیانلەبەرکان بە مرۆویشەوە.هیچ بوونەوەرێکی هەیی لەسەر گۆی زەوی لە خۆیەوە لە عەرزهەڵنەتۆقەیوە ولە ئاسمان نەهاتۆتە خوارێ.فەلسەفە یانی / پرسیار / ،پرسیاریش پێویستیی بە جوابێکی سەردەمیانە ولێواولێولە زانستێكە کە ئەقڵیی چۆنیەتی ژیان بۆ زیندەوەرەکان لە شەن دەداودەیاخاتە بەر ڕآی گشتیی زانست وپێشکەوتن.
یەکێك لە بنچینەکانی فەلسەفە،رەخنە وپرسیارەوجوابی رەخنە وجوابی پرسیارەکانە.فەلسەفە لە دووی ئازادی ووەک هەوی وچۆنیەتی مەرگ وژیان دەگەڕێ.هەر بەو بۆنەشەوەیە کە دیکتاتۆڕەکان لە فەلسەفە بێزارن!چون دەسەڵاتی سەرکوتگەر ژیان وئازادی و یاساوکارونان ناخوڵقێنێ.
ئەدی ئەگەرفەیلەسوفێک دژی تەواوی بنەماكانی رێگوزەریی فەلسەفە بێت،مرۆڤ چۆنی لێ دەڕوانی؟ئەگەر فەیلەسوفێك خۆی بە دۆستی نزیکی دیکتاتۆرێک بزانێ وسیاسەتەکانی ئەو دیکتاتۆڕە بە هیند بگرێ وبەراستی بزانێ، ئایافەلسەفەی نەخستۆتە ژێر پرسیار؟
دیکتاتۆڕەکانی گۆی زەوی،بەربەستن لە ئاست پێشکەوتن،خوڵقهێنەریی کوشتارو لایەنگری ئیدئۆلۆژیایەکن کە هیچ سنورێک ناناسن.ئەوان کلیلی چارەسەری نین ،فەلسەفە کلیلی چارەسەریە.دیکتاتۆڕەکان بەسەر هەروڵاتێکدا بباڕێن لە وێرانی زیاترهیچ قازانجێکیان بۆ مرۆڤایەتی نییە.تەوژمی فەلسەفەورێبازی دیکتاتۆڕەکان دووجەمسەری دژ بەیەکن.فەلسەفە حەقیقەتێكی رەهایە بۆ دۆزینەوەی پرسیارەکان.دیکتاتۆڕەکان دەسەڵاتێکی کاتین بۆ شآردنەوەی حەقیقەت!تەمەنی فەلسەفە بە درێژایی تەمەنی مرۆڤەکانە،بەڵام تەمەنی دیکتاتۆڕەکان بە رادەی ئەو دەسەڵاتەیە کە بۆ خۆیان شآنازیی پێوە دەکەن.

فەیلەسوفێک چۆن دەتوانێ لایەنگری دیکتاتۆڕیک بێ؟

هیتلێڕ،ئاشق ودۆستی نزیکی ئیمانۆئیل کانت بووە.ئەوفەیلەسوفە وێنەی هیتلێر دژی یەهوودیەکان بووە ویەهوودی بونی وەک / دین / نەناسیوە وگووتویە دەبێ یەهوودیەت ودینی یەهوودی دەبێ وەلابنرێن ولەناوبچن!چون دەگەڵ نیژادی ئاڵـمانی بەرابەر نین!لە تەنیشت ئەو بۆچوونەی / کانت / فەیلەسوفی گەورەی ئاڵمانی، هێگل ، بووە کە ئەویش یەهوودیەکانی لە دەرەوەی پێشکەوتن پێناسە کردوە وپێی وابووە ئەوانە شآیانی ژیان نین وناتوانن بەرەو شآرستانییەتی هەنگاو بنێن!
 لە فەیلەسوفەکانی دیکە کە لایەنگریی سیاسەتەکانی هیتلێر بون،کارل ئیشمیت وماڕتین هایدگەر کە هەر دەم لە ژێرکاریگەریی ئاکارو سیاسەتەکانی هیتلێر ژیاون وهیچکات رەخنەیان لە کردەوەکانی هیتلێروچۆنیەتی بیرکردنەوەی هیتلێر نەگرتووە!
نیچە،یەکێکی دیکە لە فەیسەفەکانی ناوداری جیهانی بووە کە جار ناجار دێمۆکڕآسیی بە سوغرە گرتووە وتانەی لێداوە وهێرشی کردۆتە سەریی.نیچە،ئەو فەیلەسوفە بووە کە لە تەواوی ژیانیدا بەشەڕی هەڵاداگووتووە ودەیگووت: دەبێ لە شەڕدا فێڕبین وزۆر کەسیش فیدا بکەین.هەر بەو هۆیەوە بووە کە داییم هیتلێڕ لەو بوارەدا خۆی بە مریدی نیچە زانیوە وچون دەیزانی رێگا خۆشکەرە بۆ شەڕی جیهانی وکوشتوکوشتاری مرۆڤەکان.

کۆتایی:

یەکێک لە ماناکانی فەلسەفە ئەوەیە کە ئەو زانستە بە زانستی ئەقڵ ناسیی پێناسە دەکا.فەلسەفە لە ئازادی مرۆڤەکان دەگەڕێ وعەوداڵی راستیەکانە.مرۆف کاتیك بیر لەو فەیلەسوفانە دەکاتەوە وپرسیار لە خۆی دەکا چۆن دەبێ دیکتاتۆرێکی وەک هیتلێڕلە ڕێگای زانست وپێنووسی ئەو فەیلەسوفانە دەرگای بۆ ئاواڵا بکرێ کە دونیا بەرەو وێرانی بەرێ؟
ئایا زانستی فەلسەفە جێگای پرسیارە یان کەسایەتی ئەو فەیلەسوفانەی کە هیچکات رەخنەیان لە کەسایەتیەکی مرۆڤ کوژی وەک هیتلێر نەگرتووە ،بەڵكوم بوونەتە هان دەرێک بۆ ئەو جینایەتانەی کە هیتلێرئەنجامی داون!پرسیاری گرینگتر ئەوەیە ئاخۆزانستێك کە بکەوێتە خزمەتی دیکتاتۆڕێکی وەک هیتلێروئەو فەیلەسوفانەی کە دۆست وهاوفکری هیتلێڕ بون ناچێتە ژێڕ پرسیارولێکۆلێنەوەی سەردەمیابە؟
جوابدانەوە بەو پرسیارانە لە توانای من بەدەرە.

سەرچاوە: کتێبی فەیلەسوفانی هیتلێر.
لە نووسینی:ئیوۆن شێرات
وەرگێڕآنەوە:حوسێن کازمی یەزدی.
چاپی تاران ساڵی ١٩١٦ی زایینی.
کتێب فرۆشیی: ڕایزەن.
پەراوێزێکی پێویست:
نیچە،کانت،هێگل،ئیشمیت،ماڕتین هایدگەر،هەرکامیان کەسانی ناوداروگاریگەربون لە زانستی فەلسەفەدالە جیهان.گومان لە کارگەریی ئەو کەسانە ناکرێ لە زانست وژیانی مرۆڤەکان.بەڵام هەر هزروڕامانی ئەو فەیلەسوفانە بووە کە کاریگەریەکی قڕێژی لە سەر هیتلێر داناوە کە بە بێ ترس بڵێ: من ئەقڵی خۆم لەو فەیلەسوفانە وەرگرتووە.ئەوەش تەنیا بۆ ئەوە بووە کە تڕاژیدیایەکی وێنەی هۆلۆکاست بخوڵقێنێ!من ئەو فەیلەسوفانە بە شەریکی جینایەتەکانی هیتلێر دەبینم لە کوشتاری هۆلۆکاستدا!
لە باشووری کوردستان تاقمێک نە زان و سەرشۆڕپێنووس وێنەی چوارپێی دەورووبەریی قەسابخانە لە دەوری بنەماڵەی بارزانی کۆبوونەوە وخەتونیشانی نیشتمان فرۆشیی بۆ دەکێشن.هەرچەند ئەوکەسانە فەیلەسوف نین وبارزانیش تۆزیی بەرڕێگای دیکتاتۆڕێکی وەک هیتلێر نییە.هەروەهاسەرشۆڕ پێنوسەکانی دامودەزگای سەرکوتگەریی بارزانیش بە شەریک دەبینم لە وبارودۆخەی کە بەسەرخەڵكی باشووری کوردستاندا هاتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە