مەلا بەختیار

Saturday, 20/11/2021, 20:25

6803 بینراوە


(ئەو مێژووەی، خۆم تێیدا ژیاوم)

چڵ و پێنج ساڵ دەبی ئەو مەلابەختیارە لەدەمی شەهید ئارامی دەنگی هەبووە و ڕەنگی نیە. نەوشێروان بووە شت و شەڕی جوود و هەمووعێراقی کرد، لەودەمەی یەکێتی لەهەڕمێنی دابوو تاکە هێزی سەر ساحەی موعارەزەی عێراقی بوو لەدژی بەعس و جمهوری ئیسلامی. ئەوەلەبنەوە هەر خەریکی هەڵتەکاندن و تەکەتوول و حیزب دروست کردن بووە.
خۆی بەگرتن دا میزیان پێ فڕکرد و خەیری کادیرەکانی ئەودەمی وەک ئەبووبەکر خۆشناوی لەساڵی ١٩٨٥ بەتەسلیم کردنەوە دا. نیوەی دیبەڕانگیری بادینان کرد. ئیتیجاهو قادر عەزیز دەرووی خێریان لۆکردنەوە تێدا نەگیرێن و نەکوژرێن و تەسلیم نەبنەوە.
هات هات هەتا گەیشتە ڕاپەڕین دیسان هیچ دەوری نەبوو. ناچار مارسیدسەکی تەختەی بەشێست هەزار دینار بەقەرز کڕی کەپارتی ویەکێتی ئەودەم سەدا سیو دووی پارەی داهاتی گوومرگی ئیبراهیم خەلیلیان وەردەگرت و حیزبی زەحمەتکێشان بەتەنیا سەدا چواری هەندیهەرسێ حیزبی یەکگرتنی پاسۆک و سۆشیالیست و گەل وەردەگرت. ئەو خەریک بوو شێت بی. ناچار دەستی بەدەرچوونی دوو ژمارەیجەریدەی ئاڵای شۆڕش کرد لەزەمانی تروتسکیەوە پێداهات شەن و کەوی کۆمەڵگای کوردەواری کرد هەندە درێژ دادڕ بوو سەدا نەوەدیبەخۆی دەینووسی. دوایێ تەماشای کرد کەس سەر و سەلیقەی خوێندنەوەی نیە. هەستا دنەی چوونە ناو زەحمەتکێشانی کەوتە سەر وکەللەی سەرتا عیمادی کۆنە دۆستی خانەقینی نارد ئەوجا سالار عەزیز ئەوە بوو لە نەوەد و دوو کۆنگرەی یەکگرتنی لەگەڵ حیزبیزەحمەتکێشان لە قاعەی میدیا گرت و لەخووتوو خۆڕا جارێکی دی زەحمەتکێش لەپاش ساڵی ١٩٨٥ی دەمی ئیتیجاهی دیموکراتیشۆڕشگێڕان ئامێزی لەبۆ گرتەوە هێشتان لەشەقڵاوەی لەهۆتێل شیرین بوو شێست هەزار دیناری قەردی مارسیدسەکەی لەبۆ داوە.
لەناو کۆنگرەی هێندە بێ ئاگا بوو لە جوگرافیای سیاسی کەقسە هاتە سەر بڕگەیەکی داهاتووی کوردستان پاش بەرەی کوردستانی چیبێ. باس لەدەوڵەت کرا. هەڵی دایە گۆتی نیە شتێک بەناوی دەوڵەت. گۆتیان ئەدی ئەوە نیە دەوڵەتی کوێت کۆستەریکا!
بووە شەخسی دووەمی ناو حیزبی زەحمەتکێش و لەمەقەڕی مەکتەب سیاسی ئەودەمی کەزوو ئیتیحادی نیسائی هەولێرێ بوو لەئازادی.
کادیری بێ ئیشیان هەموو بوونە ساحێب بەرازیلی و سووقی کەونە کادیری زەحمەتکێشیان دەکردەوە و لەسەربانی سویچیان بەپەنجەیهەڵدەسووڕاند. هێندە بێ وەفا بوو لەوێش قوونی تۆتکەی نەدا هەستا بەدزی لەبنەوە بەخۆی و عیماد ئەحمەد و سالار عەزیز و کاردۆ و زۆریدی جارێکی دی نیوەی حیزبیان بەسەیارە و هەموو شتەوە لەگەڵ زەحمەتکێش بەش کردوو بردیەوە ناو یەکێتی و لەهەمان قاعەی پێ هاتە ناوزەحمەتکێشان لەوێ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کردن و بەسەلامەتی گەڕاوە قاعیدە کۆنەکەی خۆی.  ئەو حیزبە پاکەی زاحمەتکێشانیلەبنەوە تێکدا کە تاکە کایەن بوو لەدواتی پەکەکە و پاسۆکی سەربەخۆیی کردبووە ئامانج و ئەوە بوو لێکترازانەکی ئارێز عەبدوڵای ساڵی١٩٩٣ی لێ پەیدا بوو دوایێ لەناو خۆ سەنگەریان لێک گرت و کەوتە کاری مەحکەمەو پارتی دەستی تێوەرداو قادر عەزیز بەسلێمانی کەت وئاییندەی لێ دروست کرد و ئەوانی دیش لەهەولێرێ مانەوە و دوایێ یەکجاری ئاییندەشیان هەڵوەشاندەوە و قادر عەزیزیش کەوتە ناوبەرداشی تەکەتوولاتە هەمیشەییەکەی یەکێتی.
زووتر لەشەڕی حەرەکەی ئیسلامی لەساڵی ١٩٩٤ لەقاعەی میدیا لەگەڵ شێرکۆ بێکەس کەوتە سەرزەنشتی هەر هەزارو چارسەد ساڵیبوونی ئایینی ئیسلام کەشێرکۆشیعری پێڵاوەکەی خوای خویندەوە وپاش ئەوەی مەلا دەستی لۆ درێژ کردو گۆتی پەنا دەبەمە بەر خوایەکەیخۆم! کەلەڕێزی پێشەوە دانیشتبوو لەبۆ بەگەڕ خستنی بەرداشی شەڕی ناوەخۆی براکوژی خەڵکی نەزان.
لەتۆغیانی شەڕی پارتی و یەکێتیش ئەودەمەی جەبار فەرمان لەزیارەتێ گۆتی ئێرە میفتاحی سەری ڕەشە ئەو لەمیحوەری دێگەڵەیبەدەمانچەی بەرقەدیەوە نمایشی خۆی دەکرد، لەبۆ سەیارەی سەرنشینەکانی ڕێبواری جادەی نێوان کۆیە و هەولێرێ.
 ئەوجارە مەلا بەختیار بەدوو ملیۆن دیناری ئەودەمی ئیدارەی یەکێتی لەبۆ خێزانی خانووەکی لەسلێمانی پێ کڕی و زیاتر ئەو ئیتیفاقیە هیزەواج بوو ئەوە بوو دوایێ بەوێنەی ماهیر عەبدول ڕەشیدی قائید فەیلەق چۆن کچەکەی دایە قوسەی ئەویش کچەکەشی دایە باڤێڵ تاڵەبانیهەوکە! لەیەکەم کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی لە دووکان کە ئیتیفاقیەی ستراتیجی نێوان مەسعود و جەلالی بەدوا داهاتئەو هەندەک لە بورهان خۆشناوی بەسەرەوەتر بوو بووە موزیعی بەخێرهاتن کردنی مەسعود بارزانی و تەقدیم کردنی فەقەراتەکانیئاهەنگەکە.
لەوێش دیسان شانسی خۆی تاقی کردەوە نەبووە وە شت. گۆڕان لەوپەڕی بەهێزی دابوو هەموو توانای خستبووە سەر یەک دژایەتینەشێروان و گۆڕانی دەکرد هەتا خستبوویە سەر کێشەی شەخسی. نەوشێروان هەر جوابیشی نەدەدایەوە ناچار دابەزی ئەوجارە پڕی دەدایەکی وەک هەڤاڵ ئەبووبەکری بێ دەسەڵات دەیگۆت نابێ هەڵوەڕەکی بەعسی ببێتە پارێزگاری سلێمانی بەهەموو عەقڵی خۆی لەلافیتەیەکیجیداری گەورە بەدەروازەی مەکتەبی سیاسی هەڵیواسی بوو. دیسان کەس جوابی نەدایەوە یەکێتی و گۆڕان لەدەباشان ئیتیفاقیەیستراتیجیان کرد کەس حیسابی لۆ ئەو نەکرد. ناچار لەبن ڕا کەوتە تێکدان و جێبەجێ نەکردن.
دیسان هیچ دەوری نەبوو ناچار ئەو جارەیان پەڵپی سەرۆک کۆماری گرتیەو خۆی بە سەری ڕەش شۆڕ کردیتەوە هەموو سیناریۆکانی پارتیوەک بابەتی ژەهر و حەفلەی قوون بادانی ئیستەنبۆڵی پیاوە هۆمۆ سەکسیە مەسیلیەکانی حەرفیەن جێبەجێ دەکات بەس بەو مەرجەی لەدژیبەرهەم بیکەنە ڕەئیس جمهوور. لەوەش یان ئەگەر موەفەق نەبوو ئەوە ئەوجارە پەڵپ بە جێیە مردووەکەی کۆسرەت رەسوولی دەبا لە مەنسەبیدیاری کردنی بەرژەوەندیە باڵاکانی یەکێتی کەبەس هی بەرژەوەندی بنەماڵەی تاڵەبانی و مەسئوولە گەورەکانیەتی.
بە کورتی هەوکە داردەستی پارتیە لەناو یەکێتی کوویان بوێ ئەوها گەمەی پێ دەکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە