کەناڵی رووداو لە کۆیە و زڕگوێز رۆڵی سیخوریی دەبینێت


كوردستانپۆست نوێترین زانیاری له‌سه‌ر نیهاد بارزانی بلاو ده‌كاته‌وه‌

Thursday, 12.02.2021, 19:42

6869 بینراوە


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنه‌ماله‌ی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی بروسكه‌ی بۆ گشت ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی پارتی كردووه‌، به‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتییه‌وه‌، كه‌ له‌مه‌و دوا به‌هیچ شیوه‌یه‌ك  ریگه‌ ناردێرت (نیهاد بارزانی) برام سه‌ردانی مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی بكات و ده‌ست تیوه‌ردانی له‌ كیشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و به‌تایبه‌تی پاره‌ خواردن و زۆر قه‌زیه‌ی تردا بكات.
هەروەها هیمداد ئه‌نوه‌ر به‌گی بیتواته‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ بنه‌ماله‌ی ئه‌نوه‌ر به‌گی بیتواته‌ بروسكه‌ی نهینییان بۆ مه‌سعود بارزانی كردووه‌،  كه‌ نیهاد بارزانی گه‌وره‌ترین كیشه‌ی بۆ كۆمه‌لگا دروست كردووه‌،  ئه‌ویش به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ ته‌ره‌فی پاره‌ خوارو، دواتر پاره‌كه‌ كه‌ وه‌رده‌گیریته‌وه‌ نیهاد بارزانی سه‌دا 10 پاره‌ی خه‌لكی ده‌داته‌وه‌ و خۆی ده‌یخوات و، هیچ كه‌سیك ناوێرێت قسه‌ بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیهاد بارزانی به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك ته‌عدا و غه‌در له‌ خه‌لكی ده‌كات.
ده‌رویش ئاغا به‌رپرسی كۆمه‌لایه‌تی گشتی له‌ لیدوانیكدا بۆ كه‌نالی ئین ئارتی رایگه‌یاندبوو، كه‌ به‌داخه‌وه‌ شیخ ریبوار جیگری مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی خۆی پاره‌ی خه‌لكی خواردووه‌ و هه‌لهاتووه‌و، هه‌روه‌ها كوری جیگری یه‌كه‌می كۆمه‌لایه‌تی گشتی كوری شیخ ره‌شید گه‌رده‌ی پاره‌ی خه‌لكی خواردووه‌و، شیخ ریبوا به‌هاوكاری ستاف و پیاوه‌كانی فازیل میرانی سومعه‌ی كۆمه‌لایه‌تی گشتی یان نه‌هیشتووه‌  و، ده‌یان كه‌سیان كردۆته‌ ئه‌ندامی كۆمه‌لایه‌تی گشتی به‌ ریگه‌ی پاره‌و ده‌عوه‌تی ژن و كژ و سۆزانی و یا به‌هۆی ژنی خودی ئه‌و كه‌سه‌ی كراوه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمه‌لایه‌تی گشتی.

حه‌مید سورچی