کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


چیرۆكی ئه‌و قه‌سابه‌ی كه‌سنه‌زان، كه‌بۆته‌ ملیۆنه‌ر

Monday, 20/12/2021, 1:21


- ئه‌م هه‌واڵه‌ ته‌نها له‌ كوردستاپۆست بخوینه‌ره‌وه‌
- دیدارێكی مه‌سعود بارزانی به‌ 30000 هه‌زار دۆلار


به‌پێ سەرچاوەیەک له‌ باره‌گای بارزانییه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ زانیاریه‌ دزه‌ی كردووه‌ كه‌، شیخ عه‌بدولواحید برادۆستی كه‌ قه‌سابێك بووه‌ له‌ قه‌ساب خانه‌ی كه‌سنه‌زان و، به‌هۆی فرت و سوود وه‌رگرتن له‌ كاكه‌مین نه‌جار و نه‌جاتی عه‌لی فاتم و نه‌وزادی به‌ربوه‌به‌ری بنكه‌ی ئاسایشی كه‌سنه‌زان و دكتۆر خۆرشید و حسین كه‌ڵاری یه‌وه‌، ئیستا ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌ و بۆته‌ خاوه‌نی 50 ملیۆن دۆلار، زۆربه‌ی زه‌وی و زاری سنووری كه‌سنه‌زان به‌ پارچه‌  كردنی 1000 مه‌تری به‌ شه‌راكه‌ت له‌گه‌ل كاكه‌مین نه‌جار و بروسك قه‌ساب و نه‌جات عه‌لی فاتم ، ئیستا هه‌رچی مه‌سئول و به‌رپرسه‌ بۆنه‌ته‌ بوكه‌ڵه‌ی ده‌ستی عه‌بدولواحید برادۆستی خۆی شیخ نه‌بووه‌و، خۆی كردۆته‌ شیخ و یاری به‌ مقه‌ده‌رات و مقه‌ده‌سانی هه‌موو پارتی یه‌كان ده‌كات و، به‌ ڕیگه‌ی فه‌رهری بارزانی و مسیكن بارزانی دیداریكی بارزانیان به‌ 30000 دۆلار بۆ رێكخستووه‌و، ئیستا خه‌ریكی دروست كردنی خانووه‌یه‌كه‌ له‌ كه‌سنه‌زان تا ئیستا ته‌واو نه‌بووه‌ دوو ملیۆن دۆلاری لێداوه‌ و، به‌هه‌مان شێوه‌ دیدارێكی نیچیره‌ڤانی به‌ یه‌ك سه‌عاتی زێرریپۆشكراو به‌ 20000 هه‌زاردۆلار بۆ كراوه‌.

بۆ زانیاریتان

پاریزگاری هه‌ولیر و قائیمقامی ده‌شتی هه‌ولیر و به‌ریوه‌به‌ری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان و سه‌رۆكی شاره‌وان و بنكه‌ی پۆلیس و بنكه‌ی ئاسایشی كه‌سنه‌زان بوونه‌ته‌ كۆیله‌ی ده‌ستی شیخه‌ علوجه‌كه‌ی برادۆستی

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە