لاهور جه‌نگی په‌شیمانه‌

Wednesday, 01.05.2022, 11:02

5566 بینراوە


كارگیری یه‌كه‌می كۆمیته‌ی یه‌کێتی له‌ فه‌ره‌نسا داره‌وان حاجی حه‌مید هه‌ورامی ئاشکرای كردووه‌، كه‌ سێ جار لاهور جه‌نگی داوای له‌ پاڤێڵ تاله‌بانی كردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ بریاره‌كه‌ی په‌شیمان بیته‌وه‌، ئه‌وا ئاماده‌یه‌ كوردستان جێبهێڵت و به‌ره‌و له‌نده‌ن سه‌فر بكات.
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی نزیك له‌ قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی ئاشکرا كردووه‌، كه‌ پاڤێڵ تاله‌بانی داوای له‌ لاهور جه‌نگی كردووه‌، ئه‌گه‌ر كۆمپانیا و ئه‌و 400 ملیۆن دۆلاره‌ی لایه‌تی ته‌سلیم به‌ یه‌یكتی بكات، ئه‌وا وه‌ك كادرێكی یه‌كیتی قبۆڵی ده‌كه‌ن، به‌لام جارێكی تر سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نابینێته‌وه‌.
دااره‌وان حاجی حه‌مید نزیك له‌ سه‌میر هه‌ورامی سكرتێری رۆژنامه‌نووسی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌و زانیاریانه‌ی لە لابووە، كه‌ شاناز برایم ئه‌حمه‌د ئاگاداری پاڤێڵ تاله‌بانی كردووه‌، كه‌ نابیت جارێكی تر بنه‌ماله‌ی شێخ جه‌نگی  بینه‌وه‌ ناو یه‌كێتی و هیچ ئاسانكاریه‌كیان بۆ بكریت، پاڤڵ هه‌میشه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری شانازی پوریدایه‌.

سیروان چوارباخی