پێنج کاندیدی کورد بۆ سەرۆک کۆماری عێراق

Saturday, 01.15.2022, 0:56

797 بینراوە


ئەم 5 پاڵێوراوە کوردە بۆ چ مەبەستێ و چ دەسکەوتێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی لە لایەن حیزبەکانەوە  کاندید کراون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عراق ، بە قسەی خۆی لە پێغەمبەرەوە، تا ،کۆنەوەزیری دز وەلانراو ، و حاکمی دادپەروەری خۆشناو :
1 - خزمەت بە گەل و نیشتیمان و دیاری کردنی دیمۆگرافی فیدراڵی هەرێم و رزگارکردنی ناوچە دابڕاوە درزاوەکان ؟
2 - جیفە و معاشی قەبەی مانگانە ؟
3 - پڕکردنەوەی کورسی سەرۆک کۆمار بۆ عەنعەنە وتەنتەنە و بەرژەوەندی حیزبی ؟
4 - گوشاری سیاسەتی دەرەکی بۆ خۆبەئامرازکردنی وڵاتانی ئقلیمی ؟
5 - حەقد و حەسادەت لەهەمبەر یەکتر
،، شەنە لە مەنە کەمتر نییە ؟
6 - نەبونی ئاوەز و شعوری سیاسی حیزبی دژ بە چارەرەنووسی نەتەوە و نیشتیمان ؟
7 - مەوداکورتی ئەندێشە  و لاوازی رۆحی نەتەوەیی و بەهێزبوونی یاسای جەنگەڵ لە حکومەتی هەرێم ،، جەنگی بەقا ،، لەنێوان سەرۆکی حیزبەکان ؟
8 - ناسپاسی و گاڵتە جاڕی  ، دەگەڵ رێزم ،
بە بێ شعوری و بێ ئێرادەیی گەل بەرامبەر بە چارەنووسیان ؟
9 - تێرنەبوونی حیزبە دز و گەندەڵەکان بۆ بەرفراوان کردنی دەسەڵاتی ڕەهاتر بۆ تاڵانی پاشماوەی سامان  و فرۆشی خاکی وڵات و  جێبەجێکاری پیلانی دۆژمنان ؟
10 - یان  قەدەر و خۆاستی ئیلاهیە کە هیچ ئاڵوگۆڕی لە مێژووی ئەم نەتەوە خۆخورە دا بە ئیجابی روونەدات ؟
تۆبڵێت لەداهاتودا میللەت بەگشتی بێداربێتەوە و تۆڵەی کەرامەتشکاوی و ژیان دۆڕاوی و بێ چارەنووسی  نیشتیمانەکەی لەم حێزبانە بکاتەوە ؟