دادگایی کردنی تاوانباران

Thursday, 27/01/2022, 0:16

3276 بینراوە


لە مێژە کورد بەدەست تاوانبارانەوە دەناڵێنێت ھەر لە عوسمانی و سەفەویەکانەوە بگرە تا دەگات بە بەعس و تا بە دەسەڵاتی کوردی دەگاتکە ھێندەی دەسەڵاتە بیانیەکان تاوانیان بەرامبەر بە گەلی کورد کردووە ، سەرەڕای ئەوەش نەتوانراوە نەک بکەرانی ئەنفال و کیمیابارانیھەڵەبجە و بکوژانی سەدان گەنج لە زیندانەکان بدەن بە دادگا بەڵکو کورد خۆی تاوانبارانی لەسەر قوتی خۆی پاراستووە و لە شارەکانیکوردستان لە باشترین شوێنەکاندا جێگایان پێداون وەک کۆنە بەعسی و موستەشارەکان کە لە ھەولێر و ناوچەکانی دیکە لە ژێر باڵی حیزبدادەپارێزرێن ،
 لە سوریا پاش ھەڵگیرسانی سەرھەڵدانی ھاوڵاتیان بەعسیەکان تاوانیان بەرامبەر بە ھاوڵاتیان ئەنجامدا لەبەرامبەردا ئەو تاوانانە کرانەدۆسیە و ڕادەستی زۆربەی ووڵاتان و دادگای نێو دەوڵەتی و لاھای کراون ، بەھۆی ھەبونی ئەو دۆسیانەوە دوێنێ ١٣/١/٢٠٢٢  دادگایباڵای شاری کۆبلنزی ئەڵمانیا سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەر ئەفسەرێکی موخابەراتی سوریادا بەناوی ئەنوەر ئەرسلاندا سەپاند کە لەنێوان ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ دا لە زیندانەکانی بەعسی سوریادا تاوانی دژە مرۆڤانەی دژ بەو ھاوڵاتیانە ئەنجامداوە کە دژی دەسەڵاتیئەسەد بون ، ئەو بڕیارەی دادگاش لە ھەموو ناوەندەکانی جیھاندا بە گەرمی پێشوازی لێکراو وەک سەرەتایەک بۆ بە سزا گەیاندنیتاوانباران ناونرا .
 لە ھەرێمی کوردستان ھەزاران دۆسیەی تاوان دژ بە ئەندامانی بەعس لە موستەشارەکانەوە بگرە تا بە ئەفسەرە عەرەبەکان دەگات کەژمارەیەکیان لە دەرەوەی ووڵاتدان ئەوە سەرەڕای ئەوەی سەرانی حیزبەکانی دەسەڵات لە ماوەی ٣٠ ساڵی حوکمڕانیدا بکوژی زیاتر لە ٢٠ھەزار گەنجی شەڕی ناوخۆن و تیرۆری سەدان چالاکوان و ڕۆژنامەوان و ئۆپۆزسێۆنن و لە زیندانەکاندا ھەزاران گەنجیان ئەشکەنجە داوەودەدەن و دەستدرێژیان کردۆتە سەر ھەزاران کەس ، بەڵام ھەموو ئەمانە نەکراونەتە دۆسیە و پێشکەشی دادگاکانی جیھان و ووڵاتان نەکراون.
 بۆیە چیتر کاتی ئەوە ھاتووە ئەو دۆسیانە بە یاسایی بکرێن ڕادەستی دادگاکانی نێودەوڵەتی و ووڵاتانی ئەوروپا بکرێن تا ھەموو ئەوتاوانبارانە بە سزای خۆیان بگەن ئەوەش ھەنگاوێکە بۆ گەیشتن بەو خەونانەی کە چیتر نەوە دوای نەوە نەتوانن لە ژێر باڵی دەسەڵاتدا تاوانبەرامبەر ھاوڵاتیان ئەنجامبدەن و کۆتایی بە قۆرغکاری دەسەڵات بھێنرێت لەلایەن تەنھا چەند کەسێکەوە کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە