ئایا دەتانزانی؟

Wednesday, 16/03/2022, 1:43

5812 بینراوە


نووسەر:ئەمیر شوجاعی

لە بەرهێرشەکانی سازمانی / ناتۆ / لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینی بۆ سەر کۆماری فیدرآڵی یوگوسڵاوی پێشووهەزاران کەس کوژران وئاوارە بون؟دەتوانین بڵێن لە سێربستان هیچ شاڕێک نەمابوو کە لە ماوەی ١١حەوتوودا چەند جار بۆمب بارانی بەر نەکەوتتبێ ونەخرابێتە بەرهێرشی  بۆمبارانی سازمانی ناتۆ!
هەروەها،بەخاتری هێڕشە ئاسمانییەکان وهێڕشە مووشەکیەکان لە کاتی شەڕدا لە ماوەی ٧٨ رۆژسازمانی / ناتۆ / ٢٥هەزارباڵەخانە کە شوێنی ژیانی خەڵك بون وێڕان کران وتێكچوون!
هەروەها ٤٧٠کیلۆمیتر رێگاوبان و٥٩٥ کیلۆمیتر رێگای ئاسن لە کار کەوتن!١٤ باڵەفڕخانە و١٩ نەخۆشخانە و٢٠ ناوەندیی دەرمانیی و١٨ دایەنگەی منداڵان ١٧٦ شوێنی فەرهەنگیی ومێژوویی و٤٤ پرد،وێڕآن وخاپوور کران!؟
شەوی ٢٣ی ئاوریلی ساڵی ١٩٩٩ لە دووکاتژمێرو٦ خەلەکی نیوە شەودا سازمانی / ناتۆ / باڵاخانەی مێدیایی سێڕبستانی دایە بەر مووشەک کە لەو هێرشەمووشەکیەدا ١٦ کەس کە لە حاڵی کارکردندا بون ووەک فەرمانبەر کاریان دەکرد گیانی خۆیان لە دەستدا!؟ئەوە بۆ یەکەمین جار بووە کە پێگەیەکی راگەیاندنیی وەک مەبەستێکی یاسایی ونیزامی رادەگەیندرێ!
لە هێرشەکانی ئاسمانیی ناتۆدا  لە دژی وڵاتی یوگوسڵاویی پێشوو دووهەزارو٣٠٠ هێرشی ئاسمانی لە دژی ٩٩٥ مەبەست لە سەراسەریی ئەووڵاتەدا ئەنجام دراوە! لەو ماوەیەدا یەک هەزارو١٥٠ فڕۆکەی جەنگیی سازمانی ناتۆ،وێڕای ٤٢٠هەزار مووشەک وبۆمب بە رادەی نزیکەی ٢٢هەزار تۆن / تەن /،هاویشترانە سەر شوێنە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی یوگوسڵاوی پێشوو!؟
ناتۆ،لەو ماوەیەدا یەک هەزارو٣٠٠ مووشەکی کڕۆز و٣٧ هەزار بۆمبی هێشوویی کە بوونە هۆی کوژرانی دووهەزار کەس وبرینداربونی هەزاران کەس خراونە سەر وڵاتی سێربستان!؟
هەروەها سازمانی / ناتۆ / لە هێڕشە ئاسمانییەکانی خۆیدا بۆ سێربستان لە چەکوچۆڵی قەدەغەکراوی ئاوێطە بە ئۆرانیومۆم کەڵكی وەرگرتوە.
پەراوێزێکی پێویست:
هاتوهاواری ئەو چەند رۆژەی سازمانی ناتۆو وڵاتانی ئورووپایی بەئامریکاشەوە ئەوەمان پێدەڵێ کە بەرژەوەندیی ودۆلاروبەتاڵانبردنی سەروەتوسامانی وڵاتانی جیهانی سێهەم وفرۆشی چەکوچۆڵ بەو وڵاتانە لە چەند رۆژی هێرشی رووسیە بۆ ئۆکڕآیان،دەردەکەوێ کە گەمەی مافی مرۆڤ ودێمۆکڕاسی گەیشتۆۆتە کام ئاستی بێ ئەخلاقی.ناتۆ بۆ بەهێزکردنی خۆی وبەگلادیاتۆڕکردنی وڵاتانی لاواز لە هەر دەرەتانێک کەڵك وەردەگرێ.ئەو وڵاتانەی کە بۆ خۆیان هیرشی بکەنەسەر بۆیان حەڵاڵە! بەڵام وڵاتێكی دیکە ئەگەر هێڕش بکاتە سەر وڵاتێکی دی،ئەگەر بەرژەوەندیی ناتۆی لە مەترسی هاویشبێ،لە لای وان حەرامە!کەس پاکانە بۆ رووسیەوپووتین ناکە،بەڵام ئەوەی کە ناتۆ زۆڕنای دێمۆکڕآسیی بۆ لێدەدا دەرۆیەکی زلە.
نووسەر: ئەمیر شوجاعی

وەرگیرآنەوە بۆ زمانی کوردی: ستافی کوردستانپۆست


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە