کۆمەڵی کەباڵ و پلانەکانیان ( بەشی یەکەم)

Saturday, 19/03/2022, 10:00

11135 بینراوە


پاش فەشەل هێنانی پلانی کۆمەڵ کوژی لە ڕێگای کۆڤید و ڤاکسینەوە، پلانگێڕێ کەوتنە دانانی پلانی تازە بۆ جێ بە جێ کردنی مەرامەکانیان، کە خاڵی سەرەکی بریتیە لە کەمکردنەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی..

ڕوداوەکان:

بڵاو کردنەوەی پەتای کۆڤید لە لایەن کۆمەڵی کەباڵ و فۆرمی ئابوری جیهان  ، بە یارمەتی کۆمپانیای بیڵ گەیتس و جۆرج سۆرۆس لە پشت پەردەوە تەواوی میداکانی خستە گەڕ بۆ ئەم پلانە گڵاوەو گەورە کردنی کۆڤید، پاشان گرنگ کردنی ڤاکسین. (لە بەینی کەوانەیەکدا ئەو دەرزیە ڤاکسین نیەو هیچ پەیوەندی بە ڤاکسینەوە نیە، بەڵكو دەرزیMNRA پێ دەڵێن بۆ گۆڕینی جینەکانتە و دوای لەخۆدانی ئەو دەرزیە ئیتر تۆ خاوەندارێتی لە جەستەی خۆت ناکەیت، بەڵکو کۆمپانیای بیگ فارم دەبێتە خاوەنی جەستەی تۆ).

ئەوروپای یەکگرتو:

ئەوروپا وئەمریکا لە مێژە پلانیان داناوە کە جیهان بکەنە یەک جیهان و یەک سەرکردەو یەک دین، ئەم پلانە هەمان پلانی نازیەکانە، ئەوان ویستیان بە هێز ئەم پلانە  جێ بە جێ بکەن، بەڵام ئەوەبو فەشەلی هێنا، ئێستا هەمان بیرۆکەو هەمان وەچەکانی نازیەکان خەریکن ئەو کارە ئەنجام دەدەن لە ڕێگای دروستکردنی ئەوروپای یەکگرتو بە ناوی دیموکراسیەتەوە، هەر ئەم هۆکارەش بو بەریتانیا ئەوروپای یەکگرتوی بە جێ هێشت.

ئۆکرانیا:

ئۆکرانیا ساڵانێکە لە لەلایەن سی ئای ئەی سەرپەرشتی دەکرێت و کۆمەڵێک چەکداری نازی لەوێ هەن سی ئای ئەی سەرپەرشتیان دەکاتو  مەشقیان پێ دەکات، لە هەمان کاتتدا بوجەیان هەیە لە حکومەتەکەی زیلینسکی، بەمەرجێک زیلینسکی خۆی جولەکەیە!
ئۆکرانیا ماوەیەکی زۆرە لە لایەن ئەوروپای یەکگرتو لەگەڵ ناتۆ پشی پشی بۆ دەکەن بۆ ئەوەی هەرکات ویستیان لە پلانەکانی خۆیاندا بەکاری بهێنن دژی ڕوسیا.

لە ئۆکرانیا چی دەگوزەرێت؟

تەنها لە ئۆکرانیان ئەمریکا ٣٠ تاقیگەی چەکی کیمیاوی و بایلۆجی واتە دروست کردنی ڤایرۆس و بڵاوکردنەوەی هەیە، بە مەرجێک ئەمریکا واژوی کردوە هیچ کات دەست نەبات بۆ چەنکی کیمیاوی و بایلۆجی.
یەکەم: دروست کردنی چەکی بایلۆجی
دوەم: دروست کردنی چەکی کیمیاوی
سێیەم: پارە سپی کردنەوە
چوارەم  قاچاخچێتی منداڵ ، واتە منداڵ کڕین و فرۆشتن
پێنجەم قاچاخچێتی خوێنی منداڵ ، ئەم خوێنە کاتێک دەگیرێت کە منداڵەکە دەترسێنن ئەوکات جەستەی منداڵەکە جۆرێک هۆرمۆن دەردەکات، کاتێک کەسێکی بەتەمەن ئەو خوێنە دەخواتەوە گەنجی دەکاتەوە.

دەوری پوتین:

پتوین ماوەی ١٥ ساڵە داوا لە ناتۆ دەکات کە هێندە پەل نەکێشن بەرەو ڕوسیا ، پێشتر لە ڕێکەوتنی نێوان ڕوسیا و ناتۆ ئەوە واژو کراوە کە ناتۆ نابێت وڵاتانێک بکاتە ئەندام کە سنوریان بە سنوری ڕوسیاوە بێت.
ناتۆ هیچ ڕێزێکی لەم واژو ڕێکەوتننامەیە نەگرت و خەریکی گفتوگۆ بو لەگەڵ ئۆکرانیا.
پوتین چاک بە ئاگا بوو لەوەی لە ئۆکرانیا چەکی بایلۆجیو کیمیاوی بەرهەم دێت، چەند جارێک داوای داخستنی ئەم  تاقیگانەی کرد بە نافەرمی ئەوەبو ئەمریکا دەیگوت تاقتیگەی وامان نیە لە ئۆکرانیا.
لە تاقیگەکانی ئۆکرانیا خەریکی گۆڕینی جینی ڤایرۆس بوون وەک کۆڤید کە چۆن لە تاقیگەی ڤوهان بەرهەم هێنرابو، پاشان ویستیان چینی پێ تۆمەتبار بکەن، ئەو تاقیگەیەش خاوەندارێتی دەکرا لە لایەن بیڵ گەیستەوە.
تاقیگەکانی ئۆکرانیا لە ژێر چاودێری سی ئای ئەیدا بو و بودجەکەشی لە بودجەی سی ئای دەردەچوەو کارمەندەکان واتە زاناکانیش حەسانەی  دیبلۆماسیان هەیە کە لەژێر ناوی کارمەندی سی ئای ئەی ناویان تۆمار کراوە.

پلانەکان:

پلانی کۆڤید و ڤاکسین بە تەواوەتی فەشەلی هێناو زۆربەی خەڵک تێگەیشتن کە ئەمە پلانی کۆمەڵکوژیە، ئەو ڕێژە مرۆڤەی کە ڤاکسینی بەکار هێنابو نەگەیشتە ئەو ڕێژەی ئەوان چاوەڕوان بوون. بۆیە دەبو پلانی بی  و سی ئامادە بێت بۆ کاتی بەئاگا هاتنی مرۆڤەکان.
لە بەرواری ٢٣-٢-٢٠٢٢ دا دەرکەوت سێ ئەلەمێنت لە ڤایرۆسی کۆڤیددا دۆزراوەتەوە ئەم سێ ئەلەمێنتە خاوەندارێتی دەکرێت واتە پاتێنتی لەسەرە لە لایەن کۆمپانیای مۆدێرناوە..هەر بۆیە بەڕێوەبەری مۆدێرناو خاوەنی مۆدێرنا لە ٢٣-٢-٢٠٢٢ هەموو پشەکنایان فرۆشت.بایی ٢،٣ ملیار دۆلار بو.
لە  ٢٤-٢-٢٠٢٢  پلانی بی کەوتە گەر ئەویش ئەوەبو لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراو لە ئۆکرانیا داوا کرابو باڵندەکان ئازاد بکەن. ئەم قسەیە کۆد بو ،پوتین دەیزانی کە لە تاقیگەکان باڵندەیان ئالودە کردوە بە ڤایرۆس تا باڵندەکان بچێنە هەرشوێنێک ڤایرۆسەکە لەو شوێنە بڵاو بکەنەوە..بۆیە کە هەواڵگری گوی بیستی ئەم ڕستەیە بوو لەم گفتۆگۆیە، ئەوەبو یەکسەر هێڕشی سەر ئۆکرانیا دەستی پێ کرد. هەرچەندە چەند هەفتەیەک پێش ئەوە ئامادەکاری بۆ هێرش کرابو، چونکە پوتین دەیزانی پلان ئەی کۆڤید فەشەلی هێناوە  دەبێت پلانی بی جێ بە جێ بکەن..

هێلەری کلنتۆن:

لە هەمان ڕۆژدا ٢٤-٢-٢٠٢٢ دەرکەوت کاتی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠ هێڵەری کلنتۆن گوێی لە سەرۆکی ئەمریکا گرتوە، ئەمەش بە جاسوسی و خیانەتی گەورە هەژمار دەکرێت، بۆ ئەوەی سەرنجی میدیاکان لەسەر خۆیان لابەن پلانی شەڕی ئۆکرانیا بۆ کۆمەڵی کەباڵ باشترین پلان بو کە لەو کاتەدا لەبەردەستدا بوو. بۆچونێک هەیە کە ئەو تەلەفۆنەی کە کرابو بۆ ئۆکرانیا و گوتبوی باڵندەکان ئازاد بکەن پلانی هێڵەری کلنتۆن بوە تا خەڵک و حکومەتو میدیاکان بەوەوە بەشغوڵ بکات.

ڤایزەر:

لە بەرواری ٢-٣-٢٠٢٢ دا بە زۆری دادگا ڤایزەریش چەند دۆکومێنتێکی ئازاد کرد کە بتوانیت ببینیت کاریگەری لاوەکی ئەم دەرزیەی کە ناویان ناوە ڤاکسین چیە؟
لەم بەڵگەنامەیەدا کە کۆپیەکەیم لە لایە، لە لاپەڕە ٣٠ بۆ لاپەڕە ٣٨ هەموی کاریگەری لاوەکی ڤاکسینەکەیە، ژمارەی کاریگەریکانی ئەو دەرزیە دەگاتە ١٢٩١ کاریگەری خراپ ئەمە دوای خۆ کوتان..  ناوی چەند کەریگەریەک دەنوسم وەک:  داونسیندڕۆم، گۆڕینی جین، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی گورچیلە، نەخۆشی، جگەر، پەنکریاس، عەسەب، تێکشکاندنی خڕۆکە سورەکان، چاو، جنس، نەزۆکی، شەلەل، شەلەل دەماخ، هتد..

یاسا و کەباڵ:

لەم ساتەدا نزیکەی ١٢٠ هەزار دکتۆرو پارێزەر خەریکن دژی ڤایزەرو مۆدێرناو فاڕمەسی بە گشتی دەعوا بەرز بکەنەوە، داوای ٥٠٠ ترلیۆن دۆلار دەکەن وەک تەعویز بۆ ئەو خەڵکەی بونەتە قوربانی دەستیان و کراونەتە تاقیگە بێ ئەوەی ڕاستیەکانیان پێ بڵێن.

ئامادەکاری پوتین:

پوتین لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ بو بە ئەندامی فۆرمی ئابوری جیهان بە سەرۆکاتیەتی کلاوس سواب، پوتین لەوێ تەواوی زانیاریەکان و ویستەکانی ئەوانی گوی لێ بو پاشان پاشە کشەی کرد.بە بۆچونی من پوتین خۆی کردە ئەندام تاوەکو وەک کۆنە کەی جی بیەک زانیاریەکان بزانێت و بزانێت ویستەکانیان چین؟
یەکەم بیت کۆین لە لایەن پوتینە دروست کرا، بۆ جێگرتنەوەی بانکی ناوەندی جیهانی. زۆرکەس دەڵێن بیتکۆین لە لایەن کەسێکی یابانی دروست کراوە بە ناوی ( ساتۆشی ناکۆمۆمۆتۆ) ئەو زانیاریە ڕاست نیەو ئەو کەسە بەو ناوە بونی نیە..
لە ساڵی ٢٠١٨ سیستمێکی بانکی دروست کرد هاوشیوەی سڤیفت کە بتوانێت ئاڵگۆڕی دراو بکات لەگەڵ بانکی دەرەوە، تایبەت بانکی چین.
لە ساڵی ٢٠١٨ دا پوتین بڕیاری دا چیدی نەوت بە دۆلار نەفرۆشێت بەڵکو نەوت بە ئاڵتون بفرۆشێت وە کۆمەڵی ئۆپیک پشگیری ئەم بڕیارەی پوتین دەکەن، لەوانە سعودیە، ئیمارات، ئێران،سیلڤادۆر..
لە ساڵی ٢٠٢٢ پوتین بڕیاری دا کە ڤیزاکارتی چینی بەکار بهێنێت.
ئەمە چیمان نیشان دەدات ؟ ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە پوتین پێش وەختە بیری لە پلانەکان کەباڵ کردۆتەوەو  هەمیشە هەنگاوێک لە پێش ئەوانەوەیە.
کۆتایی بەشی یەکەم، لەبەشی دوو باسی پلانەکانی ئەروپای یەکگرتو دەکەم کە زۆر زۆر ترسناکە بۆ دانیشتوانی ئەوروپا. چاوەڕوان بن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە