ئەو کەسەی کە هاككه‌ری پەیجەکانی ده‌زگای پاراستنه‌ پێتان دەناسێنین

Friday, 04.08.2022, 1:36

2050 بینراوە


ماوه‌ی 2 مانگه‌ به‌ پێ زانیاریه‌كان 123 په‌یج و ئاكاونتی به‌رپرسانی حیزبەکان و ده‌یان كه‌سایه‌تی تر، له‌ باشووری كوردستان و ئه‌وروپا و ئیران هاككراون، یا به‌ ر ریپۆرتی له‌شكره‌كانی ده‌زگای پاراستن كه‌وتوون.
هه‌ر نه‌یارو چالاكوانی مه‌ده‌نی و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس میدیاكارێكی به‌رچاوبێت، ئه‌وا پاراستن به‌ ریگه‌ی تیمه‌هاككه‌ره‌كانی ئه‌و كاره‌ قێزیون و نه‌فره‌تیه‌یان ئه‌نجام داوه‌.
پارتی و باره‌گای بارزانی و سه‌رۆكی هه‌ریم و مه‌سرور بارزانی و دژه‌ تیرۆر، خاوه‌نی 12 گروپی هاككه‌رن!
 كه‌ زۆربه‌یان  له‌لایه‌ن ئارین مه‌سرور بارزانی كوری مه‌سرور بارزانی، كه‌ باره‌گای گروپه‌كه‌ی له‌ گوندی ئیتالی دووه‌و، عه‌لی ناویك سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، كه‌ 3 خانوویان بۆ به‌كرێ گیراوه‌و، مانگانه‌یان 50000 هه‌زار دۆلاره‌و،زیاتر له‌ 40 گه‌نجی كۆیله‌و مشه‌خۆروئابرووبه‌ر مانگانه‌یان له‌سه‌ر ئارین مه‌سرور بارزانی یه‌ و، گروپی دووه‌م له‌لایه‌ن یوسف ئیدریس بارزانی برای نیچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كریت، كه‌ گروپێكی هاككه‌ری توركی ین و سه‌ربه‌ میت وبه‌ریگه‌ی زاواكه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ئه‌و تیمه‌ی میتی توركی هاوكاری نیچیره‌ڤان و سیتافی میدییای ده‌كه‌ن و، گروپی سیه‌م له‌ كه‌نالی كوردستان 24 سه‌ربه‌ پاراستنه‌و كوره‌كانی مفه‌وه‌ز دلشادی هونه‌رمه‌ند  سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بانده‌ ده‌كه‌ن و، خۆیان خاوه‌نی په‌یجی كیشه‌ی كۆمپیوته‌رن  ، باندیكی گه‌وره‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دامه‌زراندووه‌ به‌نهینی و، شه‌عبان شه‌عبان (چالی) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرین.
مه‌ترسیدارترین گروپی هاككه‌ر ( هێمن لهۆنی ) به‌ریوه‌به‌ری ته‌واوی پرۆگرامه‌كان و سۆشیالمیدیای كه‌نالی رووداوه‌ و، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی رووداو له‌و كه‌ناله‌ كارده‌كات و، كاتی خۆی هیمن لهۆنی ئه‌ندامی دامه‌زرینه‌ری گۆڤاری لڤین بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی برازای سه‌لاحه‌دین به‌هادینی یه‌كگرتووی ئیسلامی یه‌و، باوكی ناوی حسێن ه‌ و، له‌ كاتی رژیمی به‌عس سه‌ر به‌ ئه‌منی بیاره‌ و هه‌له‌بجه‌ بووه‌و، دایكی هیمن كچی مه‌لا سالحی گه‌وره‌ی هه‌له‌بجه‌یه‌.
راسته‌ له‌ بنه‌ماله‌ی شیخ و مه‌لایه‌، به‌لام خۆی فاسده‌و بۆ پاره‌ زۆر كاری قیزیونی كردووه‌و، ماوه‌یه‌ له‌ سایتی خه‌ندان  وه‌رگیربووله‌لای  به‌رهه‌م سالح و، ئیتر بۆ پاره‌ بووه‌ پاراستنی ره‌قمه‌ یه‌ك و، به‌ریگه‌ی ئاكۆ محمه‌د كه‌ به‌ریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری خۆیشی بووه‌ پیاوی پاراستن، كاتیك ماوه‌یه‌ك به‌ناوی ته‌نزیمی په‌كه‌كه‌ بوو،  به‌ریگه‌ی یه‌كیتی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كه‌ی غه‌فور مه‌خموری رۆژنامه‌ی میدیای یان دامه‌زراند به‌ پاره‌ی پاراستن و، ئاكۆ محمه‌د بۆ كاری قیزیون زۆر شاره‌زایه‌ وه‌ك تیرۆر كردنی دكتۆر سیروان مۆریاسی له‌ شوقه‌كه‌ی له‌ هه‌ولیر به‌ هاوكاری غه‌فور مه‌خموری كۆنه‌ په‌یامنیری هاوكاری و راسد و  الجمهوری به‌عس .
هیمن لهۆنی به‌ پاره‌ی پاراستن و ئاشكرا كردنی ئیمیلی نه‌یارانی پاراستن،بۆته‌ خاوه‌نی 10 ملیۆن دۆلار و مه‌زره‌عه‌و شوقه‌ی گرانبه‌هاو ماركیت و هۆتیل و، كرینی باخیك له‌ هه‌ورامان به‌ 40 ده‌فته‌ر دۆلار كه‌ 30 دۆنم ده‌خه‌ملینریت و، له‌ هه‌ولێر ئیستا له‌ شوقه‌ی تایبه‌تی كه‌نالی رووداودایه‌و، ته‌واوی په‌یجه‌كانی لاهور جه‌نگی هیمن لهۆنی هاكی كردووه‌.
باقی گروپه‌كانی تر خۆمالین و كاریگه‌ریان ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ له‌ناو سۆشیال میدیا دا ته‌نها ئه‌و 4 گروپه‌ مه‌ترسیدارترینیانن، كه‌ میتی توركی و برازای سه‌لاحی ئیخوانی هیمن لهۆنی سه‌رپه‌رشتی ده‌كا، كه‌ باوكی كۆنه‌ ئه‌من و سیخوری به‌عس بوو له‌ هه‌له‌بجه‌

حه‌مید سورچی