چۆن سه‌رۆك هۆزی هه‌مه‌وه‌ند كه‌ریم ئاغا سه‌دامی بینی

Saturday, 04.09.2022, 11:47

5121 بینراوە


كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ند سه‌رۆك عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌ند ، له‌ كاتی رژێمی به‌عس ویرای ئه‌وه‌ی موسته‌شار و خائین بوو، یه‌كیك بوو له‌وانه‌ی سیخوری به‌سه‌ر هه‌موو موسته‌شارو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تردا دەکرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دارا سالار ئه‌حمه‌د به‌گی هه‌مه‌وه‌ند به‌م شێویه‌ باسی كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ندی ده‌كات، كه‌ چۆن بۆته‌ دڵسۆز و دەمڕاستی رژیمی به‌عس و به‌تایبه‌تی سه‌دام حسین.
دارای سالار ئه‌حمه‌د به‌گی هه‌مه‌وه‌ند  ئاشكرای كردبوو، كه‌ كه‌ریم ئاغا و كوره‌كانی به‌تایبه‌تی فاروق، وه‌ك درنده‌یه‌كیان لیهاتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌نه‌ سه‌دام حسین و، یه‌كه‌م جار به‌ریگه‌ی عه‌قیدعبدولكریم حمه‌دانیه‌وه‌ ئامر موقیعی چه‌مچه‌ماله‌وه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌و، دواتر به‌ریگه‌ی( ابو سیف ) به‌ریوه‌به‌ری ئه‌منی كه‌ركوك ه‌وه‌، زانیاری و سیخوره‌كانی به‌سه‌ر پیشمه‌رگه‌وه‌ ده‌گه‌یانده‌ ئه‌منی كه‌ركوك ، ئه‌منی كه‌ركوكیش كه‌ به‌ ته‌واوی كه‌ریم ئاغا هه‌مه‌وه‌ند خۆی فرۆشتبوو به‌ رژیمه‌كه‌یان و، له‌ زۆربه‌ی گونده‌كانی گه‌رمیان و شوان و ته‌قته‌ق و چه‌مچه‌مال و ته‌كیه‌ و بازیان و كۆیه‌ سیخوری به‌سه‌ر پیشمه‌رگه‌و خیزانی پیشمه‌رگه‌كانه‌وه‌ ده‌كردو، ئه‌وانیش له‌ پاداشتی ئه‌وه‌دا، (ابو سه‌یف) به‌ راپۆرتیك بۆ نووسینگه‌ی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك كۆمار به‌شی ئیستیخبارات، باسی دلسۆزی و سیخوریه‌تی باش و زۆری كه‌ریم ئاغایان بۆ سه‌دام ناردبوو، ئه‌وه‌ بوو پاش 2 مانگ سه‌دام حسین له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك موسته‌شار و ئامر مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ دا كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ندی بینی و، دیاری سه‌دامی وه‌رگرت.
ئه‌مرۆش مه‌ریوانی كه‌ریم ئاغا كوره‌كه‌ی رۆل و كاسپیه‌كه‌ی باوكی وون نه‌كردووه‌، به‌ ئاشكرا له‌گه‌ڵ یه‌كیتی یه‌وه، به‌نهنیش به‌ریگه‌ی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ باره‌گای بارزانی و پاراستنی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، دوو سه‌ره‌ رۆل ده‌بینیت.

حه‌مید سورچی