با ئێمە کورد نەکوژین

Monday, 11/04/2022, 23:39

9239 بینراوە


رۆژی ٢٢/١/٢٠٢٢ لە سەر کوردستانپۆست بابەتێكم بە ناوی،کۆماری مهاباد بۆ ئاوا زوورووخا بڵاوکرایەوە. (کلیکی ئێرە بکە).
ئەو کورتە باسەی ئێستێش دەکەوێتە سەر تێهەڵکێشیی ئەووتارەی رۆژی ٢٢ی مانگی یەکی ئەوساڵ.هۆیەکان زۆرن بۆ ئەوەی مرۆڤ پشتیان پێ ببەستی تا بۆی روون بێتەوە چۆن ئەوکۆمارە راگەیەنراولە سەر کام یەک لە بنەماکانی مێژوویی قازی محەممەدباوەڕی بە رووسەکان هێنا کە پشتیان پێ ببەستێ وداوای هاوکاریان لێ بکا.هەروەک دەزانن شەڕی دووهەمی جیهانی تازە کۆتایی هاتبوو،خەریک بوودوای شەڕی گەرم شەڕی سارد لە نێوان شووڕەوی ئەوکات و ئامریکا دەست پێ بکا.
یەکێک لەو هەنگاوانەی کە بۆ دەست پێکی شەڕی سارد لە نێوان ئەو دووزلهێزە دەستی پێکرد.راگەیاندنی کۆماری ئازەربایجان وکۆماری مهاباد بووە.ئیستالین وقووتابیەکەی بە ناوی باقرئۆف / دەبیری یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان / مێعماریی سەرەکی ساتوسەودای ناونەتەوەیی بون بۆدووگەلی کورد وئازەریی.لەکۆتاییشدارووس وئامریکایی لەسەر نەفتی باکوری ئیڕان رێککەوتن وکۆمارتێک رووخا!
بۆ لێکۆلێنە وتوێژینەوەی هەربابەتێکی مێژووی کەرەستەی باوەڕپێکراووجێگای متمانە پێویستە.گۆڕەپانی لێکۆلێنەوەش چەند لایەنەن.جاری وایە بەڵگەی نووسراوەوباوەڕپێکراوقسەی خۆی دەکا،جاریش هەیە کتێبی ئەو نووسەرانەی کە ئۆگری مێژوون ودەخوازن راستیەکانی سەردەم بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن.جار جاریش هەیە دامودەزگای زەبەلاحی ناونەتەوەیی کە خاوەنی ئارشێوی گرینگن بەڵگە مێژوویەکان دەپارێزن.واش هەیە کەسانی زیندووکە ئەندامانی نزیکی بەرپرسانی کۆمارن بە نووسین ویان بە گووتنی راستیەکان بۆ داهاتووان دەبنە بەڵگەی دیرۆکیی بۆ نەوەکانمان.
یەکێک لە خاڵە هەرە لاوازەکانی سەردەمی کۆماروکەسایەتی قازی محەممەد/ رەوانی شآد بێ / ئەوەیە کە هیچ گرینگیەکی ئەوتۆیان نەداوە بە دروست کردنی ئارشیوێک کە بە هێزوباوەڕ پێکرا،ئەوەی هەشبووە لە ناو توونی ئاگردانەکانی سەربازخانەی مهاباد لە ترسی هاتنەوەی سوپای سەر بە شای ئێڕان سووتێنران!

دووبەڵگەی شآهیدێکی زیندوو:

لە بەر خواست وویستیی ئەو شآهیدە کە بەهەر هۆیەک بووبێ ناوی لەووتارەداپارێزراوە ناگووترێ.باوکی ئەو شآهیدە لە سەردەمی کۆماری مهاباددابەرپرسایەتیەکی باڵای هەبووە لە ناو تەمەنی یەک ساڵەی کۆماردا.دوای رووخانی کۆمار،ئەوەی کە بەچاووکردەوەی خۆی دیتوویەتی لە ڕێگای تۆمارکردنی کاسێت بۆ منداڵەکانە گێڕاوەتەوە.بەداخەوە پاشآن بە هۆی جێگۆڕکێ وهەڵات هەڵاتی ئەوشآر وئەم شآرلە ترسی هاتنەوەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ رۆژهەڵات کوردستان،زۆرینەی تۆمارە دەنگیەکان فەوتاون.ئەوەی کە لێرەداباسی لێوە دەکەین،بەڵگەیەکی زارەکییە لە لایان کوڕی ئەو بەرپرسەی کۆمار لە مهاباد.هیندێکیش لە بەر دەروێشەکانی حیزبییە / دێمۆکڕاتەکان / کە رەنگە هیندێک بابەتیان بۆ قووت نەدرێ.
گووتنەکانی شآهیدێکی زیندوو:
… باوکم دەیگووت: رۆژێکیان قازی محەممەد ناردی بە شوێنی منداتا بچم بیبینم.کاتیك چوومەلای داوایەکی سەیری لێکردم!گووتی…دەبێ کەسێکم بۆ بکوژی کەناوی غەفورمەحموودیانە!ئەو کەسە رەخنە لە کارەکانی من دەگرێ.
… منیش گووتم،قوربان من هیچکات کاری ئاواناکەم وکەسیش ناکوژم.پاشآن ئەو کارەی سپاردە دووپێشمەرگەی ساویلکە / بەناوەکانی قادر باخچەبان و هاشم سەعید/ ئەوانیش چون بیبەنە لای قازی محەممەد،بەڵام لە ڕێگادا لە کووچەی جوولەکاندا لە شآری مهابادکوشتیان وهەڵاتن!   
 .کەچی بۆئەوەی کەس گومان لەو کارە نەکا قازی بۆ خۆشی بەشدار بوو لە پرسەوسەخۆشیی غەفورمەحموودیان بەوپێیە یەکەمین تڕۆربە دەستوری یەکەمین سکرتێری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ئەنجام درا!کاتیك کۆمار رووخا،ئەو دووپێشمەرگەیە دەیان زانی ئەگەر بگێرێن دەبێ راستیەکان ئاشکرا بکەن بەرەو باشووری کوردستان رایانکردوتاکاتی مردن لەوێ مانەوە.

بەڵگەی دووهەم:

باوکم ئاوای بۆ گێڕانیەوە وگووتی،رۆژێکیان قازی محەممەد ناردی کە چاوم پێی بکەوێ.منیش چووم.کاتێك بینیم،پارچەکازێکی بەدەستەوە بوو،بە منی گووت،ئەوە ناوولیستەی ئەو کەسانەیە کە رووسەکان داویانە بەمن وگووتوویان ئەو کەسانە دەبێ ترۆر بکرێن یان بکوژرێن!چون دژی سیاسەتەکانی ئێمەن.
…گووتم: قوربان هەرچی هەستا کورد دەکوژێ،من ئەو کارەم پێ ناکرێ،هەرنەبێ بائێمە کورد نەکوژین.ئیتر من قازیم بە جێ هێشت وچوومەوە سەرکارەکەی خۆم لە… مهاباد.
بێ گومان قازی ئەو جوابەی منی بەدڵ نەبوو.چون لەو سەردەمدا رووسەکان لە شآری مهاباد دەست رۆیشتووبون ودەست تێوەردانیان لە هیندێک کاروباری کۆمەڵایەتی وسیاسیی شآردا دەکرد.

کۆتایی:

هۆیەکان زۆرن بۆ ئەوەی بیسەلمێنن بۆچی تەمەنیی ئەو کۆمارە کورت بووە.رەنگە هیندێک لە هۆیەکان بەشیک لەوکارانە بون کە لە لای سەرووی وتارەکەدا ئاماژەم پێکردوە.بەشی هەری لاوازیی مێژووی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەبونی خەسارناسییە لە ئاست ئەو رووداوانەی کە یان بە ئانقەست باسی لێوە ناکرێ یان دیزە بەدەرخۆنە دەکری.!با دیرۆکی چەواشە رادەستی منداڵەکانی داهاتوونەکەین.رەخنەگرتن وئاشکراکردنی نەهێنییەکانی مێژوومان وەک ئەرک دەچێ.باخۆی لێ لانەدەین.هیوادارم بە ئەمانەتەوە توانیبیم قسەکانی ئەو / شآهیدە/ کە لەلایان باوکییەوە بۆی گێڕدرآوەتەوە لێڕەدا نووسێبێم.با خوێنەریی هوشیار بۆ خۆی دادوەر بێ.
باغی قازی وباغەوانەکەی قازی!
…با بابەتێكت بۆ بگێڕمەوە.ئەو بابەتەم لە زاری باوکمەوە بیستووە.قازی محەممەد لە شاری مهاباد باغێکی هەبووکە پێیان دەگووت باغی قازی.رۆژێکیان کابرایەکی بێ بەخت رێگای لە باغی قازی دەکەوێ،من نازانم چی لەو باغەدا خواردبوو،کاتێک باغەوانەکەی قازی پێ دەزانێ شەپەڵاغەیەک لە کابرا دەدا ودەڵێ:بۆ بە بێ ئیزن هاتوویە ناو باغی قازی؟
کابرای شەپڵاغە لێدراوهانا بۆ من دێنێ وشکایەت لە باغەوانەکەی قازی دەکا ودەڵێ،شەپلاغەی لێداوم… باوکیشم دەنێڕێ لە دووی باغەوانەکەی قازی وپێی دەڵێ:بۆ چی لەو کابرایەت داوە؟باغەوانەکەی قازیش دەڵێ،بە بێ ئیزن هاتۆتە ناو باغی قازی.ئەویش باوکم شەپەڵاغەیەک لە باغەوانەکەی قازی دەداوبێ هۆشیی دەکا!
پاش وەهۆش هاتنەوە، باغەوانی قازی،یەکسەردەچێتە لای قازی وشکایەت لە من دەکاودەڵێ…لێی داوم.قازیش کەسێک دەنێرێتە لای من دەلێ:قازی کاری پێتە دەخوازێ بتبینێ.کاتێک چومە لای قازی یەکسەر گووتی:
… بۆ چی لە باغەوانەکەی منت داوەوبێهۆشت کردوە؟
…جەنابی قازی،نابێ هەرکەس باغەوان ویان کەسێکی نزیک لە تۆ بێ،لە خۆڕآیی بە بێ سووچ وتاوان لە خەڵك بدا.ئێمە نابێ لە پێگەی کۆمەڵایەتی خۆمان کەڵک وەربگرین.دوای ئەو قسەیەم وادیار بووقازی بە جوابەکەی من زوێر بووە.لە جوابی قسەکانمداگوتی: بڕۆ لە بەر چآوم / ون / بە!

پەراوێزێکی پیویست:

ئاغای یوسف ریزوانی لە کتێبی ژیان وبەسەرهاتی عەبدولڕەحمان زەبیحی دا ئاوای نووسیوە:بە دەستوری شەخسیی قازی محەممەد لە کوچەی جوولەکان لە شآری مهاباد عەفورمەحموودیان تڕۆرکرا! بکوژەکانی بریتی بون لە قادر باخچەبان وهاشم سەعید.ئەو دووکەسە لە دوای رووخانی کۆماری مهاباد بەرەو باشووری کوردستان رایانکردوهەڵاتن.قادرباخچەبان لە شآری کۆیە وڕآنیە دەژیا،هاشم سەعیدیش لە شآری هەولێرژیاوە.ئەو دووبکوژە تا ساڵی ٢٠٠٠ زایینی زیندووبون.بەڵام پاشآن مردوون.خاوەنی ژن ومنداڵیش بون،بەڵام زانیاریی لەسەر ژیانی منداڵەکانیان دەدەست دا نییە.

تێبینی:

هیوادارم بە ئەمانەتەوە بابەتەکەم لە ڕێگای کوردستانپۆستەوە بۆ ڕای گشتی ناردبێ.ئیتر دادوەریی وقەزاوەت دەکەوێتە سەر ئەستۆی خۆتان.سپاس.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە