ئازادى و یەکێتى لەگەڵ یەکترى ناتەبان

Friday, 15/04/2022, 7:04

7805 بینراوە


ئەمڕۆ ئێمە وەک ڕێکخراوە کانى جینۆساید بڕیار بوو لە پارکى ئازادى و لە سەکۆى ئازاد یادێک بۆبەرز ڕاگرتنى قوبانیانى ئەنفال بکەینەوە بەڵام بەداخەوە لە لایەن ئاسایشى سلێمانیەوەڕێگریمان لێکرا ئەوە لە پاش ئەوەى بەوتەى مام جەلال سەکۆى ئازاد شوێنێکە هەمو هاونیشتمانیان ئازادن لە گرد بونەوەو ڕەخنە گرتن لە دەسەڵاتى سیاسی هەر لە چوار چێوەى ئەو ڕێگریەشدا نەیان هێشت دروشم و لافیتەو بەیان نامە بخوێنینەوە بۆیە لێرەوە دەبێت ئاماژە بکرێت بەوەى کەلە ناوچە کانى ژێر دەسەڵاتى حیشدى شعبی و لەکەر کوک یادى ئەو پرۆسەیە کراوەتەوە کەسیش ڕێگروبەربەست نەبوە لە بەردەمیدا بگرە هاو کارى و دەست خۆشیشیان لێکراوە بەڵام لە زۆنى سەوزو لە سلێمانى پایتەختى ڕۆشنبیریدا ڕێگرى دەکرێت لە یاد کردنەوەى ئەو تاوانە مەزنە کە ڕژێمى بعس دەرحەق بە هاو نیشتمانى ئەم نیشتمانەى کرد وە ناهێڵن  بکەرانى ئەو تاوانە ڕاپێچى بەردەم دادگا بکرێن کە 423 ناون تۆمەت بارن بە دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ ڕژێمى بەعس کۆنە موستەشارو کۆنە جاشە کان . هةر ئةو جاش و موستةشارانة لەڕیزى شەهیدان دا موچەى زەبەلاح زەبەلاح وەردەگرن کەس و کارى شه هیدانیش بی بەشن لە سەرەتای ترین ماف لە سەدەى بیستو یەدا وەک ئاو کارە باجادەى قیر دەیان پێداویستى دیکە خۆشیان لەسایەى خوێنى ئەو ئەنفال کراوانە دا بونەتە خاوەنى دەیان ڤێلاو ملیارات دۆلار و بیرە نەوتو گروپی کۆمپانیا لێرەوە دەمەوێت ئەوە بەدەسەڵاتى سیاسی هەرێم وەبە دەسەڵات دارانى زۆنى سەوز بڵێم کوان قسە کانى مام کوان ئەو ئازادیەى کەهەمیشە وەک مەکرەمەو دەسکەوت بەخەڵکى دەفرۆشنەوە خۆتان پێتان وایە ئێوە لە بنەماڵەى بارزانى تەنها بەوە جیادەکرێنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە