بەچاوی خۆم چم دیت؟

Tuesday, 19/04/2022, 1:00

5613 بینراوە


سی وشەش ساڵ لەوەی پێش لەوەهارۆژێکداشآعیرونیشتمانپەروەریی کورد مامۆستا هێمن موکریانی لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد.قەرارم داناوە هەر ساڵێک لەو رۆژەدا ئەوەی کە بەچاوی خۆم دیتوومە بیهێنمە سەر لێنووس وبڵاو کەمەوە.رەنگە وشە ورستەکان جیاوازبن دەگەڵ ساڵەکانی رابوردوو،بەڵام هێج لە بابەتەکە ناگۆڕێ.   
هێمنی هەست ناسک تائەورۆژەی ژیا خێڕوخۆشیی لە ژیان نەدیت.ئەوەی داگیرکاربەسەری هێناوە کەم نەبووە،بەڵام ئەوەی دۆست وهاوحیزبی وهاوڕییەکانی بەسەریان هێناوە جێگای تێڕامانن!دەڵێن دۆستی نەزان لە دووژمنی زانا مەترسیداترە،ئەوە ڕێک هەمان چارەنووسە کە دۆستەکانی هێمن بەسەریان هێناوە.
قاسملووی زمان زان وسیاسیکارکە ژیانی ئورووپای بینیبووودەبیری یەکەمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان لە کاتی خۆیدادوای کۆنگرەی ٤ی ئەوحیزبە بەهۆی ئەوەی کە هێمنی کوردپەروەر جیاوازیی دەگەڵ ڕامان وهزری قاسملوودا هەبووولێیان جودابۆوە نازنای / جاشی میللی / بەسەردا سەپاند بێ گومان ئەو دەسەتەواژەیە شآیانی هێمن نییە.!لەدیوانە شیعری تاریک وروونداکە لە بەرهەمەکانی مامۆستایە پێش گرتنی گۆنگرەی چوارقاسملووپێشەکیەکی باشی لە تاریکورووندابۆ هێمن نووسیبوو،کاتێك جودایی بیرڕآمان کەوتە ناویان دەستوری فەرموو لە چآپی دووهەمی ئەو کتێىەداپێشەکییەکەی پاک بکەنەوە!ئەوەش شێوازێکە لە دێمۆکڕآسیی ساختەی هیندێك لە کەسەکان.
یەکێک لەوکەسانەی کە بێڕێزییەکی زۆری لەئاست هێمنی کوردپەروەرکرد،مەلاعەوڵای حەیاکی / حەسەنزادە/ یە.ئەوکەسەش یەکێک بوە لە ئەندامانی کومیتەی ناوەندیی ئەوحیزبە.دوای جودابوونەوەی هێمن لەو حیزبە پێی دەگووت:جاشەپیرە وسەرقافڵەی جاشآن!کوائەوزمانە زمانی کەسێکە کە حیزبەکەی پاشناوی دێمۆکڕاتی بە خۆیەوە لکاندووە؟ئەو دەستەواژانی شآیانی هێمن نین،شایانی ئەو کەسەیە کە پێش گرتنی کۆنگرەی چوار بەسواری هێلەکۆپتێڕلە باشووری کوردستان ناردیانە خزمەتی بەعسیەکان ولێیان پرسیبوو قەراربووقاسملوو خۆی بێ.بۆچی نەهاتووە؟.مەلاعەوڵا چووبوولای بەعسیەکان تا پێیان بڵێ:قاسملوولە بەر هیندێك کاری حیزبیی و خۆئامادەکردن بۆ بەستنی کۆنگرە ناتوانێ بێتە لاتان.
بەچاوی خۆم چم دیت؟
کات نزیک نێووەرۆبوو،دەگەڵ دۆستان لە چواڕێیانی ئازادی لە شآری مهابادخەریکی قسەکردن بووین.لە پڕبرای ئەحمەد تۆفیق / حاجی بوو/ بە تەنیشتمان هات وستارێکی کورتی گرت وگوتی،نەتانزانیوە؟گووتمان باسی چی دەکەی؟گووتی:مامۆستا هێـمنیش بەرەو زەنجان رۆیی!( من نازانم بۆ چی هەرکەس ئەوکات لە مهاباد دەمرد دەیانگووت بەرەو زەنجان ڕۆیی).مەبەستی ئەو حاجییە ئەوە بوو کە هێمن مرد.
نیوکاتژمێرێک تێپەڕی.لەپڕجەماعەتێک کە نزیکەی سەت کەس دەبوون دارمەیتێكیان بەسەرشآنەوە بوو،بەرەو چوارڕێیانی ئازادی دەهاتن.کە نزیک بوونەوە دیتمان تەرمی پیرۆزی هێمنی خێڕنەدیتووە کە بەرەو گۆڕستانی شآر دەبردرێ.بەرەو پیلی دارمەیتەکە چووین تا شآنی بدەینەبەریی ووەڕێبکەوین.
کەچی لەپڕ تاقمێک لۆمپەن کڕآت کە چەند کەسێک دەبون پڕبەدەنگ هاواریان دەکرد: هێمن جاشە،بۆ تێهەڵدانێ باشە!نابێ هیـمن لە گۆڕستانی شآردا بنێژرێ!ئەوانە لۆمپەنانە هاواریان دەکرد:بژی حیزبی دێمۆکڕات،بژی قاسملوو…لە ناکاو هێرشیان هێنایە بە دارمەیتی مامۆستاوپاڵیان پێوەنا!
دارمەیت لە شآنان کەوتەخوارێ وتەرمی پیرۆزی هێمنی نیشتمانپەوەردەماڕووبەسەر سنگداکەو سەررەقایی ئاسفاڵتی شەقام وجەستەی بێ گیانی لە سەرعەرزمایەوە!خەڵك زوور تووڕە بون لە ئاکاری ئەو لۆمپەنانە.بۆ هوورووژمیان کردنە سەر ئەوانیش وەک رێویەکی ترسنۆک رایانکرد وهەڵاتن!
هێدی هێدی خەڵک تەرمەکیان خستەوەناو دارمەیتەکە تا بەرەو گۆڕستانی شآری بەرن ولەوێ بە خاکی بسپێرن.لە ڕێورەسمێکی تارادەیەک بچووکدا هێةمان بەخاک سپارد.هێمن شآیانی بەڕێوەبردنی رێورەسمێکی زۆر مەزن بوو. بەڵام گەورەیی هێمن لە هۆنراوەکانیدا دەەردەکەوێ بۆیە لە بەشێک لە ناڵەی جوداییدا دەڵێ:
دێم هەتاهەمبێ برست وبیروهۆش
گەر گلاشم کوردەواریی ئێوە خۆش.
مامۆستا پێی وابووئەوڕێگایەی کە بۆ خۆی هەڵی بژارداوە پڕە لە کەندولەند،دەڵێ:گەلەیی لەکەس ناکەم چون بۆ خۆم ئەو ڕێگایەم هەڵبژاردووە.گووتی ئەو قسانە کاری هەرکەس نییە.رەوانی شآد ویادی هەرمان بێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە