خیانەت لە دوای خیانەت تۆماری دەکەن

Sunday, 15/05/2022, 8:42

8855 بینراوە


کاتی خۆی  دوانزە ساڵ پێش ئێستا عەلوەی سلێمانی دروست کرا ئەو عەلوەیەی کە کەوتبوە گەڕەکی ئازادی لابرا و زەویەکەی داگیر کرا ، بەڵام کاسبکارانی عەلوەکە نووسراوێکیان بە جەلال تاڵەبانی ئیمزا کرد کە تا بیست و پێنچ ساڵی تر لە سلێمانی نابێت عەلوەی تر بکرێتەوە. نامە نوسراو ئیمزا کراوە، کە لای سەندیکای عەلوەکە پاریزراوە ، بەڵام کە جالال جەلتە لێیدا، ئیتر مافیاکانی شار، بە تایبەتی ( سیروانی حەمە حەوایی)، (کەریمی مستەفا سادق)،  (نەوزاد غەفور ڕەباتی)، لەگەڵ والی مەزادخانەکە (کامەرانی تاپۆ) و  چەند دزێکی تر لەگەڵ ئیدارەی گشتی ئەو نووسراوەیان فەرامۆش کرد و زەویەکیان لە کەڵەوانان داگیر کرد کردیان بە عەلوەیەکی تر ، بەڵام لەوە سەیر تر ئەوەیە ئەمڕۆ قوبادی بەچکە دز و بەچکە خائین،  ئەو عەلوەیەی کردەوە لە گەڵ پارێزگاری سلێمانی (هەڤاڵ ئەبوبەکر) ناسراو بە  (هەڤاڵ ئەبوبەکرێگیراو)  و  (هەڤاڵ قردێلە). تکایە ئەم تاڵانیی و دزییەی ئەم خائینانە بخەنە ئەرشیفی خیانەتەکانی دیکەی دەسەڵاتداران و بەرپرسانی کوردییەوە، تا لە رۆژی خۆیدا دادگایی بکرێن و لە گۆڕی بابی یەک بە یەکەیان ببرێت.
هەواڵەکە لە خوارەوە بخوێنەرەوە:
----------------------------------

عەلوەی نوێی ڕ‌ۆژئاوای سلێمانی كرایەوە

لە مەراسیمێكی تایبەتدا پرۆژەی عەلوەی نوێی ڕ‌ۆژئاوای سلێمانی لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كرایەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەووتەیەكدا رایگەیاند:" ئەم عەلوەیە دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگ نەك تەنها بۆ پارێزگای سلێمانی، بگرە بۆ هەموو عیراق و دەتوانرێت سوودێكی زۆری لێوەربگیرێت."
هاوكات بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ رایگەیاند:" بەرهەمەكانی ئەم عەلوەیە تا بەسرە دەگات و بەپێچەوانەشەوە، بۆیە ئەم عەلوەیە لەپارێزگای سلێمانی نە دەستپێكی كارەكانمانەو نە كۆتایی پرۆژەكانیشمان دەبێت،  ئێمە بەردەوام دەبین و دەمانەوێت خزمەتی زیاتر لەبواری كشتوكاڵی پێشكەش بكەین."
لەلایەن خۆشییەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەكرد:" عەلوەی نوێی سلێمانی پرۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژییە و هەوڵێكە بۆ فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، رەخساندنی هەلی كار، پاراستنی ئاسایشی خۆراك و بوژانەوەی ئابوری."
عەلوەی رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی لەسەر رووبەڕی 103 دۆنم زەوی لەلایەن كۆمپانیانی رۆژێكی نوێ دروستكراوەو شەش سارد كەرەوە بە رووبەری 1000م دوجاو تاقیگەی كوالێتی كۆنترۆڵی پێشكەوتوو لەخۆدەگرێت، هەروەها پرۆژەكە  250 قاتع- بەش و 100 دوكان و بەشی 1500 تۆن خۆراك لەبەشی ساردكەرەوە لەخۆدەگرێت.
راچڵەكین-

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە