ھیكڵ و جیكڵی برازای كاكە

Wednesday, 18/05/2022, 5:24

14622 بینراوە


بە لەیەكچونێك دەست پێ ئەكەم ، ساڵانێ پێش ئێستا لە جێگایەك كارم ئەكرد و چەند مەسولیاتێكم لەسەر شان بوو كە سێ شەریك بوونخاوەن كارەكان و دانەیەكیان سەرپەرشتیكاری ئەم پڕۆژەیەیان بوو كەسێكێ وورد و بە ئەزموون بوو زۆر منی چوو بویە دڵەوە كە نامۆ بووشتەكە چونكە كرێكار و پشكۆی شەمەندەفەری پڕۆژەكەی بوون  تا ڕۆژێ ھات و بووە مناقەشەمان منیش بۆم ڕونكردەوە من فڵان كار وڕاستكردنەوە كردووە و ھۆكاری بەرەوپێشچونێكی كاتیم بەو گۆڕانكاریان بە حوكمی خوێندنەوەم بەڵام ئەوەیانی پێ ناخۆش بوو بە جۆرێ تاھات و مناقەشەی كرد و تا گەشتە ئەوەی قۆڵی گرتم سەری ھێنایە پێشەوە بە سەوتێكی توندی نزم ووتی من كەسی زیرەك و تێگەشتووم ناوێكەسێكم ئەوێ تەنھا ئەوە بزانێ كە من ئەمەوێ بۆیە تۆ لای من ناجیح نیت .
لە تیجارەت و سیاسەتی ھاوچەرخ  پاڤێڵ و قوباد سوارچاكن سەر بەباشترین قوتابخانەن، یەكێتیەكی فرە شەریك كەسانێكیان ناوێتێگەشتوبێ تەنھا كەسێكیان ئەوێ ساف و ساكار و كیلۆمەتر سفر زۆر ئاسان بەرمەجەی كەن ھیچ توانا و كاریزمایەكی تیا نەبێ ھەر وەكمشكی تاقیگە بەكاری بھێنن تا ئەجیندای خۆیانی تیا بەدی بھێنن ، زوو زوو یا خۆیان یا مامە سیاسیەكەیان یەكتری بە مام و برازائەشووبھێنن تەواو كەری زەواجە سیاسیەكانی باوانیانن برا بەشن لە سیاسەتی قڕ كردن و دەمكوت كردن و تاوانباركردن و برسیكردنی كوردبەگشتی و كوردستانی عێراق بە تایبەتی . جوت برا ئامادەن نزیكترین كەسەكانی خۆیان لە سەر شانۆكە بسڕنەوە وەك ووتراو پاڤێڵ جارجارە كە تاقەتی نامێنێ و لێی ئاڵۆز ئەبێ ھەرەشەی بە جێ ھێشتنی ئەو پۆستە ئەكات و ئەڵێ من ھی ئەم ئیشە نیم تا بچێتەوە ئەوروپا وەكوابێ كاتی بێت لێرە بۆ مەبەستێك كە لە خەیاڵ و خولیاكانی ڕایان چڵەكاندبێ.
ئەگەر لە بە ئومێدترین قسەكانی جوت برا ڕابمێنن جار جارە ئەڵێن یەكێتی ئەگەڕێنینەوە بۆ یەكێتیەكەی مام !! بێ خەبەر و كڵۆڵ وبەستەزمانانە ئەسڵەن خەبەریان لە شتە ئاشكراكانی باوكیشیان نیە وەك وابێ لە ھەسارەیە ترەوە ھێنرابن ، ئەمان بڕاندی حزبن و خوێنیبنەماڵەییان لە جەستەیە و كار بەڕێكەرن ئەگین خەڵكانێ دەیان ساڵە پیسێتی نەماوە نەیكەن لەناو یەكێتی ھەروا ئاسان بۆ مام جەلالیشیانچۆڵ نا ئەكرد ، دانپیانانی سەوت و سوڕە ھەیە كە دەلالەت لە جەلادی ئەو جەلال تاڵەبانیە ئەكات و سەری ھەر یەكێ ئەسوڕمێ كە بۆ یەكەمجار گوێبیست ئەبێت ھەر چەندە لای زۆربەشمان ئاساییە ئەمانە عەرافی جەلادی مافیاگەری گەلێكن . قوباد لە جانتا ھەڵگرێ زیاتر و لەكادرێكێ نەخوێندەواری شاخ كەمترە باشتراوایە ئەم جوت برایە كارەكتەرێكی ھۆڵیود بن ئەشێ بۆ سەدەی بیستەم ڕۆڵەگێڕانەكانیانكاریگەری بوایە . بابەتی چەتە گەرایی و قاچاخ بكردن ئەمان تەنھا بونە ھۆی ئاشكرابوونی پڕۆسەكە بەو ڕۆڵە ھەرزەكارانەی كە ئەیگێڕنئەگینا زۆر لەمێژە ھەیە و مامی گەورەیان كاتێ ئەمانەی نا ئەخستە كایەكانیەوە ئەیزانی ھەرزە و تەماع بازن و ئەبنە پردێك بۆ ھێنانەپێشەوەی بنەماڵە چاوچنۆك ندیوبدیەكەی برایم ئەحمەد و لێكترازانی ئەو یەكێتیە نا یەكێتیەی كە بە پینە و پەڕۆ سەریەكخرابوو بۆ مەبەستێكیكە جودا لە كوردایەتی و پرسی كورد ، تا ئەوكاتەی ئەو خانەوادە چاوچنۆكە دوربوون لە ناوەندی بڕیاری حزب یەكێتی ڕواڵەتێكی حزبیھەبوو حسابێكی بۆ ئەكرا خەڵكیش لە دەوری بوون بە ھەموو قێزەونی و پیساییەكانیەوە ، لە كۆتایشدا ئەڵێم خەڵكی سلێمانی دووجار كۆیلەكراوە كۆیلەی حیزبی یەكێتی خاكی عێراق و پاشان بە كۆیلایەتی یەكێتی كۆیلەی پارتی تیرۆرستانی عێراق كراون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە