ئاوڵەی ورد یان ئاوڵەی مەیمون

Monday, 23/05/2022, 20:04

7056 بینراوە


با کەمێک بە مێژودا بگەڕێینەوە بزانین چیمان دەست دەکەوێت و  چی لێوە فێر دەبین لەو مێژوەی کە تۆمار کراوە؟

پاش ئەوەی ئەم زانیاریانە دەخەمە بەرچاوی تۆی خوێنەر دەردەکەوێت ئەو کۆمپانیاو کەسایەتیانەی کە بەرپرسیارن لە کۆڤید ١٩ هەمان ئەو کەسانە پەرپرسیارن لە دروست کردن و  بڵاو کردنەوەی ئاوڵەی مەیمون.

لە مانگی شەشی ٢٠٠١ دا زانکۆی جۆن هاپکەنس و ئانسەر، پارەیەکی زۆریان وەرگرت بۆ دروست کردنی مەکینەی ۆرپ، واتە مەکینەیەک کە بە خێرایی تیشک بڕوات یان زیاتر لە خێرایی تیشک.

هەمان ئەو دوو گروپە هاتن باسی ئاوڵەیان کرد و بە سیمولەیشن نیشانیاندا ئەگەر هێرشی تێرۆرسیتی بکرێتە سەر ئەمریکا بە چەکی بایلۆجی ئاوڵە، ئەوکات زستانی ڕەش ڕوو دەدات لە ئەمریکا! هەمان وشەی زستانی ڕەش بەکار هات لە لایەن جۆ بایدنەوە ئەمەش جێگای پرسیارە کە گوتی ئێمە دەڕۆین بەرەو زستانی ڕەش؟!!

لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بە ناوی خۆ پاراستن لە ئاوڵە ئێف دی ئەی ڕێگای دا بە کۆمپانیایەک بە ناوی سانۆفی پەستویر کە ڤاکسینی ئاوڵە دروست بکات.

لە ساڵی ٢٠١٤ دا ٦ کارتۆن دۆزرایەوە بە ڕێگاوە بوو ببرێت بۆ  سی دی سی کە پڕ بوو لەو ڤایرۆسەی کە نەخۆشی ئاوڵە دروست دەکات.

چەند مانگێک دوای ئەوە ڤاکسینێکیان دروست کرد بۆ چارەسەری ئاوڵە!! کێ ئەم ڤاکسینەی دروست کرد؟ کۆمپانیای بێڵ گەیتس فاوندەیشن لە کوێ تاقی کردەوە؟ لە ئەفریقا.

لە مانگی ١٠ ساڵی ٢٠١٧ ڤاکسینێکی تریان دروست کرد کە بوە هۆکاری نەخۆش خستنی ٣٠٠ سەرباز، ئەمەیان لەسەر سەربازەکان تاقی کرایەوە. ئەمەیان کۆمپانیای ئێمرجینت بیۆ سێلوشن بەرهەمی هێنابوو، هەمان کۆمپانیا کە خاوەندارێتی دەکرێت لە لایەن کێوە؟ بیڵ گەیتس فاوندەیشن!!

لە ساڵی ٢٠١٨ ئێف دی ئەی ئەمریکی ڤاکسینێکی تازەی ڕێگا بێدا کە بەرهەم هاتبو لە لایەن سیگا تێکنەلۆژی، خاوەنی پشت پەردەی ئەم کۆمپانیایە کێ یە؟؟ بیڵ گەیتس فاوندەیشن.

ئەوکات ڕێگایان دا ١،٧ ملیۆن ڤاکسین دروست بکات تا لەسەر خەڵک تاقی بکەنەوە بێ پرسسی خۆیان..

لە ٣-٩-٢٠١٩ دا ٢ ملیار دۆلار سەرف کرا بۆ کۆمپانیایی ئیمێرجن بیۆ سێلوشن بۆ بەرهەم هێنانی ڤاسکینی ئاوڵە!!

ئەو کاتە تەنها ٢ تاقیگە ئەم ڤایرۆسەی هەبو لە تاقیگەکاندا..هەردو تاقیگەکە تەقێندرایەوەو لە هەواڵەکان گوتیان گوایا شۆرتی کارەبا بوە.

دوای ئەمە ئێف دی ئەی ڕێگای دا کە یەک ڤاکسین دروست بکرێت بۆ ئاوڵەی ورد و ئاوڵەی مەیمون.

لە مانگی ٣-٢٠٢١ دا جۆ بایدن ٣٠٠ ملیۆنی سەرف کرد بۆ کۆمپانیای مێرک ، ئەمیش هەر کۆمپانیایەکە سەربە بیڵ گەیتس فاوندەیشن، ئەم پارەیە بۆ ئەوە بوو کۆمپانیاکە گەورە بکەن و تا زیاتر ڤەکایسن بەرهەم بهێنن بە خێرایی!!

لە مانگی ٤ ی ساڵی ٢٠٢١ دا ئیف دی ئەی ڕێگا دا بە ڤاکسینێک بۆ ئاوڵەی ورد و ئاوڵەی مەیمون.. ئەویش هەمان ئەو ڤاکسینە بوو کە لە لایەن بیڵ گەیتس فاوندەیشن و تڕاستەوە بەرهەم هێندرابو.

لە مانگی ٧ ی ٢٠٢١ دا زانکۆی ئۆکسفۆرد لەگەڵ سیگا داوایان کرد ڕێگایان پێ بدرێت چالاکیەکانیان بگوێزنەوە بۆ ناوەڕاستی ئەفریقا!! بۆ ئەوەی ڤاکیسنەکە لەسەر خەڵکی ئەفریقی تاقیبکەنەوە..

دوای چەند هەفتەیەک بیڵ گەیتس حکومەتی ئاگادار کردەوە لەوەی کە بۆی هەیە تێرۆریستەکان هێرشی بایلۆجی بکەنە سەر ئەمریکا بە چەکی بایۆلۆجی ئاوڵەی مەیمون!!

چەند هەفتەیەک دوای ئەم قسانەی بیڵ گەیتس، لە کۆمپانیاکەی بیڵگەیتس لە پێنسلۆڤەینیا چەند ڤایرۆسێک گیرا کە ئامادە کرابو بۆ بەکار هێنان!! لە هەمان ڕۆژدا سندوقێکی تاقیگەیان دۆزیەوە لە میریلاند کە پڕ بوو لە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون..

لە ١٧-٧-٢٠٢١ دا سی دی سی بەهەمان شێوە بڵاوی کردەوە کە ڕێگایان داوە ڤاکسینی ئاوڵەی وردو ئاوڵەی مەیمون بەرهەم بهێنن..

دوای ئەمە لە تەلەفزیۆن مقابەلەی بیڵ گەیتس کرا. پێشکەشکارەکە لێی پرسی ئایا دەبێت چاوەڕێی چی بکەین؟

بیڵ گەیتس لە وەڵامدا گوتی دەبێت چاوەڕێ بین هێرشی تێرۆریستیمان بکرێتە سەر بە چەکی بایۆلۆجی ئاوڵەی مەیمون..

پێشکەش کارەکە هێندە پێکەنی ڕوی خۆی وەرگێڕا بۆ دواوە...

پاشان بیڵ گەیتس گوتی دەبێت خۆمان ئامادە بکەین بۆ پاندەمی دوو، ئەمەیان پاندەمی یەک دەبێت.. کەواتە هێشتا کۆڤیدی بە پاندەمی حساب نەکردوە ئەم دەرون نەخۆشە..

وە دیارە پاش ئاوڵەی مەیمون چەکێکی تریشی ئامادە کردوە بۆ مرۆڤایەتی..

بیڵ گەیتس ئەو ملیاردەرەی کە بە ناوی خێر خوازیەوە لە ساڵەکانی هەشتاکانەوە دەرمان و  دەرزی و ڤاکسین دەدات بە ئەفریقیە لێ قەوماوەکان.. بیل گەیتس ئەو ملیاردەرەی بەدەستی خۆی ئایدزی بڵاو کردەوە لە ئەفریقادا..

هیوام وایە ئەم نوسینەی سەرەوە بەڵگەی تەواوی دابێتە دەستتان کە نابێت بە هیچ جۆرێک خۆتان بکوتن بە ڤاکسینی ئاوڵە، بیڵ گەیتس و ڤاکسینەکانی لە نەخۆشیەکان کوشندە ترن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە