دەبێت تاوانبارەکە بکوژرێتەوە

Saturday, 02/07/2022, 22:37

5885 بینراوە


هەرکاتێک ڕوداوێکی نەخوازراو ڕودەدات،خەڵکی داوەری دەکەن،و پێشنیار دەکەن کەتاوانبار بکوژرێتەوە.هەندێک کەس لەنەزانی،و هەندێکیش باکگراوندە دینیەکەیان ڕێگەنادات بیربکەنەوە،هەندێک کەسیش تەنها لەڕوی سۆزو عاتیفەوە بڕیاردەدەن.
 بێگومان ئەوە پرسێکە پێویستی بەزانست هەیە،هەرچەند لەنا ئاگایماندا جگە لە تۆڵە بەتۆڵە و یاسایەکی توندو تیژ هیچ سزایەک بۆ بکوژ دادوەرانە نییە. بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە،لەخۆمان پرسیوە ئاخۆ لەڕووی واقیعیەوە یاسا توندو تیژەکان چارەسەرن؟پرسەکە هەروا سادە نییە،بەڵام ئەگەر ئێمە لەدەردی هەست و نەستەکان ڕزگارببین،تەپو تۆزی ئاینی لەسەرمان لابدەین ڕەنگە ئەوەندە خێرا بڕیار نەدەین.
مۆنتیسکیۆ لەڕۆحی یاساکان باس لەوەدەکات کەیاسا توندو تیژەکان چارەسەری تاوان ناکەن.یاسا نەرمەکان زیاتر تاوان کەمدەکەنەوە. 
خودی یاسا نابێت بۆ تۆڵەکردنەوە بێت،بەڵکو دەبێت هێزی بنبڕکردن یان کەمکردنەوەی تاوانی هەبێت. خەڵکی بیر لە تۆقاندن دەکەنەوە،پێیان وایە کە کەسەکان بزانن دەکوژرێنەوە تاوان ناکەن،وەک ئەوەی ئەوکەسەی تاوان ئەنجامدەدات،لەژێر کاریگەری هەڵچوندا نەبێت،لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەش بە ئاگابێت!
 بەدرێژایی مێژوو یاسا توندوتیژەکان هەبوون، بەڵام یاسا مەدەنیەکان لە دونیای مۆدێرندا کاریگەر تربوون،ڕەنگە گەر سەیرێکی ئەوروپای ئەمڕۆ بکەین ،ئەوڕاستیەمان بۆ دەرکەوێت. لەفەڕەنسا یاسای سەرپەڕاندن هەبوو،بەڵام ئەوە نەبوە هۆی ئەوەی تاوان کەمبێتەوە،بەڵکو بوهۆی زیدکردنی ژمارەی گیوڵتن  ،بۆ سەرپەڕاندن!ئەلبێر کامۆۆ بە چەندین بەڵگە سەلماندی کە ئەویاسا توندوتیژانە چارەسەرنین،چونکە خەڵکی پاشماوەیەک زهنیان لەگەڵی ڕادێت،بۆیە دواجارلەژێر کارێگەری نوسینەکەی کامۆدا،ئەویاسایە لەفەرەنسا لابرا. کامۆ پێی وابوو،یاسا توندو تیژەکان یاساگەلێکن لەجەنگەڵەکانەوە بۆمان دێن ،و یاساگەلێکی بێ کەڵکن.بۆنمونە دەربەرەی ئەوانەی دەڵێن کە بینینی خەڵک کە لەسێدارە ئەدرێن،تاوانی کوشتنکەمدەکاتەوە، کامۆ نمونە ی پێچەوانە دێنێتەوە ودەڵێت:
لەساڵی٨ ۱٨٨ -دا ۱٦٤ لەکۆی ۱٦۷ سزادراوی مەرگ پێشتر لەگرتوخانەی بریستوڵ گیراون لانیکەم جارێک پڕۆسەی ملپەڕاندنیان بینیوە. ئامێری گیولتن لە فەرەنسا نەبووە هۆی ئەوەی کە سەرەکان چیتر پێویستیان بە پەڕاندن نەبێت،بەڵکو ژمارەی ئامێرەکان زیادیان دەکرد"
ئەلبێر کامۆ چەندین ئامارو بەڵگە دەخاتە بەردەست،بۆسەلماندنی ئەوەی کە یاسای توندوتیژ چارەەری تاوان نییە.یاسا توندو تیژەکان دەبنەهۆی ململانێ هەست و نەست و زیهنی خەڵک ڕادێت لەگەڵیاندا.
یاساناسان دەڵێن یاسا توندو تیژەکان دەبنە هۆی ڕاهاتنی زەینی خەڵک لەسەر ستەمکاری،کەواتا یاسای توندو تیژ لەباشترین حاڵەتدا خزمەتی ستەمکاری دەکات. میزۆپۆتامیا ،یان ئەگەر بەگشتی بڵێین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام یاساکانی توندوتیژبوون، بەڵام ستەمکاریش هەمیشە لەلوتکەدابووە.یاساکانی حاموڕابی بێنە بەرچاو هەتا دەگاتە سەدام ئەم وڵاتە هێشتا مەیلی یاخیبون لەیاسای زیاترە تا پەیڕەوکردنی یاسا. لەمێژودا یاسای توندو تیژ زۆر هەبووە،بەڵام هەرگیز چارەسەر نەبووە،بۆنمونە لە فەرەنسا لەسەدەی حەڤدە سزای کەسێک کە لەسەربازی ڕایکردبا لەسێدارە دا ن بو بەڵام ئەم یاسایە نەبووە هۆی کەمکردنەوەی دیاردەی ڕاکردن لەسەربازی!  بۆیە پێویستە بۆ ڕاستی و دروستی بابەتێک پشت بەواقیع و سایکۆلۆژیاو زانستی کۆمەڵناسی ببەسین نەک سۆزو عاتیفەی کوێر،ژاپۆنیەکان لەکۆنەوە باوەڕیان وابو تەمێکردن و لێدانی منداڵ دەبێتە هۆی سەرەڕۆیی منداڵ چونکە مناڵ لەگەڵ سزای لێدان ڕادێت،هەروەک چۆن میلەتانیش لەسەرسزای توندوتیژ ڕادێن. لەکۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان نەبۆتە هۆی ئەوەی ئەوسزایە ئامانجەکانی بپێکێت بەڵکو دەبێت تادێت خەڵکی زیاتر بەداردابکات." دەوترێ هەندی جار لەبارودۆخی تایبەت حکومەت سزای توندوتیژ بەکاردێنێ و کاریگەری دەبێت بەڵام وردەوردە زەینی خەڵک لەگەڵ سزادان ڕادێت بۆیە دەبێت حکومەت زیاتر یاسای توندو تیژ تر بەکاربێنێت!ئەگەر دەستبڕین بەنمونە وەربگرین دەبینین نەک چارەسەر نییە،بەڵکو دەبێت ئەوسزایە دەگاتە قاچبڕینیش هێشتا ئەم کێشەیە کۆتایی نایەت،ئەمە سەرەڕای زیانە لاوەکیەکانی ئەمسزایە! زانایەکی بواری یاسا دەڵێت:یاسادانەری خراپ بەردەوام چاوی لەسەر ئەوەیە کە دیاردەیەک بنەبڕبکات،بێ ئاگایە لەکاریگەریە لاوەکیەکانی،بۆ یە هەندێجار یاسای خراپ و توند ئەگەردیاردەیەکیش کەمکاتەوە دیاردەی خراپتری لێ وەدیدێت. بەتاقیکردنەوەش سەلمێندراوە کەیاسا نەرم و ساکارەکان کاریگەرییان زیاترە تا توندو تیژەکان.کەواتا یاسای توندو تیژ کوێربونی یاسادانەر دەگەیەنێت و هەڵەیە لەروی مێژویی دەرونزانی و کۆمەڵناسی !چونکە بە خوێندنەوەی مێژو دەردەکەوێت کە یاسا توندوتیژەکان چارەسەرنەبوون بۆنمونە لەهەندێ شوێن سزای لەچەرخدان هەبووە بەڵام نەبۆتە هۆی رێگرتن لەدیاردەی چەتەیی.  لەڕوی کۆمەڵایەتیشەوە سزای سێکس کوشتنە تا ئێستا ترس لەکوشتن نەبۆتەهۆی ئەوەی ئەمدیاردەیە کۆتایی بێت،سێکس لەدەرەوەی پەیوەندی شەرعی. بەڵکو تەنها بۆتە هۆی زیادبونی بەشێوەی شاراوە. یاسا توندو تیژەکان لە دنیای کۆندا سەریانهەڵداوە،ئەوکاتە ی کەوا دەزانرا ترس چارەسەری هەمولادانێک دەکات،
. ئێمە تەنها لەڕوانگەی سۆز و عاتیفە و دۆگمایی بەرگری لەیاسا توندوتیژەکان دەکەین.ڕاستە لەنا ئاگایماندا هەمیشە تۆڵەکردنەوە ئامادەیە،بەڵام پێدەچێت یاسا دڵی نەبێت بەس مێشکی هەبێت. یاسا مل بۆداخوازیە دەرونیەکانی ئێمە کەچ ناکات. گۆڕینی بارودۆخی تاوان ،تاوان کەمدەکاتەوە،ئەوژینگەیەی کە وادەکات تاوان زۆربێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە