کۆبونەوەی ناتۆ وپرسی کورد

Tuesday, 05/07/2022, 20:10

4964 بینراوە


کۆبونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مەدرید سەرنجی کوردانی  بە تایبەت بۆ لای خۆی ڕاکێشا چونکە پرسی کورد بوە بابەتی سەرەکی لە ئەندابونیھەریەک لە ووڵاتانی سوید و فینلەندا  تورکیا ڕق و کینەی لە مێژینەی جارێکی دیکە ڕشت و ھەموانی ھاندا لە دژی گەلی کورد و پرسەڕەواکەی ،
تورکیالەم ھەنگاوەیدا توانی ئەوروپا ناچار بکات بە دەستبەردار بون لەو نرخانەی دیموکراتی و مافی مرۆڤ کە زیاتر لەسەدەیەکە بەباجێکیزۆر بە دەستی ھێناوە ، جگە لەوە ووڵاتانی سوید و فینلەند ئیرادەی خۆیان ڕادەستی ناتۆ کرد کە تورکیایەک ئەردۆگانێکی فاشی سەردەمسەرۆکێتی و ئەو بڕیار لەجێگای ئەو حکومەتانە دەدات ، 
لە کۆی ئەو لێک تێگەیشتنەدا کورد جارێکی تر دەبێتە کۆچی قوربانی ھاوکێشەکانی سەدەی ٢١ مین بێ ئەوەی کاردانەوەیەکی جدیببینرێت لە بەرامبەر بەو بازرگانی کردنە ، کە تیایدا ھەموو کوردێکی پشتیوانی مافەکانی و داواکاری ئازادبونی لە ژێر دەستی دیکتاتۆریتورکیا دەبێتە تیرۆریست گەر وورد ببنەوە لە ئەو ١٠ خاڵەی واژوو کراوە تەنھا کوردانی باکوری کوردستان ناگرێتەوە کە پشتیوانی پەکەکەنبەڵکو کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانیش کە نیوەی خاکەکەکەیان لە لایەن تورکیاوە داگیر کراوە بونەتە ئامانج و بگرە ھەر کوردێکی دیکەیپارچەکانی دیکە گەر پشتیوانی لە تێکۆشانی کوردانی باکور بکات ئەوە بە تیرۆریست بە ناو دەکرێت .
ئەو بڕیارانە نەک تەنھا دژ بە یاساو ڕێساکانی ئەوروپا و سیستەمی جیھانی ئێستایە بەڵکو زۆر فاشیستانەیە و ھەر چۆن لە تورکیا لەسەرگۆرانی کوردی و کۆمێنتی کوردی و قسەکردن بە کوردی ھاوڵاتیان تیرۆر دەکرێن چاوەڕوانی ھەمان شت لە سوید و فینلەند یش دەکرێتئەگەر بێتوو ئەو خاڵانە جێ بەجێ بکەن ، گەلی کورد نەک کاری تیرۆری نەکردووە بەڵکوو ئەوە کورد بوو جیھانی لەبەرامبەر تیرۆری داعشپاراست و ھەر کوردانی ڕۆژئاوا بون دوا مۆڵگەکانی داعشیان کۆتایی پێ ھێنا بەڵام بەم بڕیارانە ئاشکرا دەبێت کە سیستەمی جیھانیخودی خۆی دەیەوێت داعش بونیاد بنێتەوە چونکە لای ھەموو جیھان ڕوونە ئەوەی داعشی بەھێز و پڕچەک و پڕ ئەندام کرد ئەردۆگان وتورکیابوو ئەوەشی لە ناوی برد و پلانەکانی پوچەڵکردەوە کورد بوون.
گەلی کورد لە سەردەمی تیرۆرکردنی ئۆڵف پاڵمەی سۆسیال دیموکراتەکان لە ساڵی ١٩٨٦ وە باجی قورس دەدات بە ووڵاتی سویدلەکاتێکدا کورد تاوانبار کرا بەو تاوانە و لە کۆتاییدا ئاشکرا بوو کە نەک کورد ئەو تاوانری نەکردووە بەڵکو دەبوایە سوید داوای لێبوردنی لەگەلی کورد و تێکۆشانەکەی بکردایە و ئەوروپاش بەگشتی بە ھەمان شێوە بەڵام ئەوەتا لەم سەدەیەدا سۆشیال دیموکراتەکان بە دڵی فاشیزمجارێکی دیکە گەلی کورد دەخەنە ژێر یاسای نوێی سەرکەتکاریەوە .

گەر سەرنجێک بدەن لە کۆبونەوەی ناتۆ تەنھا ئۆکرانیا بووە بابەتی سەرەکی لە کاتێکا ملێۆنان کەس لە عێراق ، سوریا ، لیبیا ، یەمەن وئەفغانستان نەبووە ھیچ بابەتێک لە کاتێکدا پەنابەرێکی ئۆکرانی لە ھەموو ئەوروپا بێ ھێچ پێشکەشکردنی کەیسێک ڕاستەوخۆ لەلایەنبەلەدیەی شارەکانەوە ڕاستەوخۆ بە قبوڵکراوی ئەوروپا پەسەند دەکرێت لەکاتێکدا شەڕی عێراق و سوریا و ئەفغانستان و یەمەن و لیبیاشھاوشئوەن بەڵام بۆ ئەوروپاو ناتۆ ئەو کۆمەڵگایانە ھیچ گرنگ نین بگرە ھەزارانیان لە دەریاکان خنکان و ھەزارانیشیان بێ مافی پەنابەریماونەتەوە و کوردەکانیش گەر داوای ئازادی و مافی خۆیان بکەن بە تیرۆریست دەناسرێن .
ناتۆ بازاڕێکی فرۆشتنی چەک و ساغ کردنەوەی سیاسەتی سەرمایەداری سەردەمە دەنا ئەوەی ماف بێ تیایدا نیە گەر ھەبوایە گەلێکی وەککورد کە زیاتر لە سەدەیەکە تێدەکۆشێت بۆ مافەکانی نەیدەکردە قوربانی بەرژەوەندی لەگەڵ ووڵاتێکی ھاوشێوەی تورکیا کە فاشیزمێکیسەردەمیانەی تیا پەیڕەو دەکرێت و ڕۆژانە ئاگر بەسەر گەلی کورددا دەبارێنێت بە چەکی پێشکەوتوی ناتۆ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە