هەمووشتێک روون وئاشکرایە

Thursday, 21/07/2022, 20:43

4041 بینراوە


زۆر جار تەنیا رستەیەک،مێژوویەک دەخۆی دەگرێ.زۆر جار کۆمەڵگا دەگاتە ئاستێک کە پێویستیی بە نووسین ودەربڕین نییە.لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی حیزبی کومونیست وهێزداریی یەکێتی سۆڤیەتدا شآرومەندێکی ئەو ولاتە بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی خۆی دەرببرێ لە گۆڕەپانی سووردا لە شاری مۆسکۆلاپەڕەی سپی لە نێوان خەڵكدا بڵاو دەکاتەوە.لەو کاتەدا بەرپرسانی / کا.گ.ب / لە پڕ ئەو کەسە دەبینن کە راگەیاندن بەسەرخەڵكدا بڵاودەکاتەوە بەدژی دەسەڵات.کاتێك لێی نزیک دەبنەوە دەبینن ئەوکابرایە تەنیا وەرەقەیەکی سپی دەداتە دەسەت خەڵک.کاتیك لێی دەپرسن مەبەستت لەو کارە چییە؟ لە وڵامدا دەڵێ:پێویست ناکا من هیچ لە سەر ئەو کاغەزە بۆ روونکردنەوەی خەڵک بنووسم،چون هەرشت ئاشكارو روونە.ئێوە درنگ یان زوودەبێ دەسەڵات بە جێهێڵن.هەرواش دەرچوو،بە رووخانی کومونیزم سۆڤیەت لە بەریەک هەڵوەشاورێبازیی چەپی نەخۆش لە وڵاتانی کومونیستیش تووشی لاوازیی وشکست هاتن.
ئەوە حاڵورۆژیی دەسەڵاتداریەتیە لە باشووری کوردستان.هەرشت ئاشکراوروونە کە ئەو سیستمە هەم لە ناوخۆی وڵات وهەمیش لە دەرەوەی جوغڕافیای باشووری کوردستان تۆزە ئابڕوویەکی سیاسیی یان کۆمەڵایەتی بۆ نەماوە.ئەوەی هەیە چەکداریی بێموڕآڵە وپارەی دزیەتی وزیندان وشکەنجە وتڕۆروترساندنی خەڵكی وەزاڵەهاتوویە.
دەستلەکار کێشانەوەی تاقمێک کۆمپانیای نەوتی لە باشووری کوردستان وهەڕەشەی بەغدا لە ئەوانی دیکە بە بێ ئاگاداریی ئامریکاووڵاتانی زلهێزیی دیکە بەرێوە ناچێ.رەنگە هەڵبژاردنی سەرەتای مانگی دەی ئەوساڵ چەند مانگێک دوا بکەوێ.ئەدی پاشآن چی؟تاکەی دەتوانن ئەو هەڵبژاردنە پاش بخەن؟هەرشت ئاشکرایە دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەی خەریکە بن کڵؤڵ دەکرێ وبەرەو لاوازیەکی تەواو دەڕوا.ئەوەی کە ئەو چەتانەی لەسەر پێی راگرتووە پارەی دزیەتی وچەکداریی خوێڕی وترس وشکەنجە وتڕۆر ونۆکەرایەتی بۆ ئێڕان وتورکیایە.گووتنی نوێی وەزیریی نەوتی عێڕآق پەیامێکی روونی تێدایە کە دەڵێ:ئەوانە قاچاغچییەتیان بە نەفتی عێڕاق وکوردستان کردوە.بەواتایەکی دیکە دەخوازێ بڵێ:ئەوانە نەسیاسین ونە دەسەڵاتدارێکی سیاسی بەڵكوم قاچآغچین!
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی تەنیا باشووری کوردستانیان وێڕان نەکردوە.کاریگەریی ئاکارەکانیان لە سی ساڵی رابوردوودائاسەوارێکی ناشیرینی لە دەسەڵاتداریەتی ومافی چآرەنووسی پارچەکانی دیکەی کوردستان داناوە!کوردیان لە بەرچاوی دونیای دەرەوەی کوردستان خستۆتە ژێر پرسیار،بوونە هاندەرێک بۆ داگیرکاریی وڵات کە رێگابە خۆیان بدەن بۆ سەرکوت کردنی ئازادیخوازانی بەشەکانی دیکەی کوردستان.
لە ماوەی چەند رۆژی رابوردوودالە دوووڵاتی وەکو سێریلانکا ،پاناماوهایتی ئاڵوگؤڕێکی مەزن هاتە ئاراوە لە سێریلانکا بەرپرسیی یەکەمی وڵات رایکرد،هۆیەکەشی بێکاری وبارودۆخیی ژیان وئابووریی خەڵك وایکرد کە دەسەڵات تەسلیمبێ وخەڵك رزگاربن.بارودۆخیی سێریلانکا وێچوویەکی زۆریی دەگەڵ بارودۆخیی باشووری کوردستان هەبوو.بۆ لەوێ خەڵک ڕاپەرین وکۆشکو تەلاری دەسەڵاتداریان داگیرکرد؟ بۆ لە باشوری کوردستان ئەو راپەڕێنە روونادا؟
وڵاتانی دیکە کە ئەو رۆژانە بە هەزاران کەس هاتنە سەرشەقامەکان وخۆپیشآندانیان کرد وڵاتی هایتی وپانامایە بوو،لەودوو وڵاتەش هەژاریی وبێ دەرەتانیی تەنگیی بە خەڵک هەڵچنیوە وناڕەزایەتیەکان کەتوونە ئاستێکی بەرز،ئەدی بۆ گەلی ئێـمە لە باشوری کوردستان ناڕژێنە سەر شەقامەکان تا داخوازیەکانی خۆیان بە دونیای دەرەوەی دەسەڵاتداریەتی ئەو دوو بنەماڵەی رابگەیەنن؟ئایا خەڵکی سێریلانکا وهایتی وپاناما لە خەڵكی باشووری کوردستان بە غیرەتترن؟
یان ڕادەی سەرکوت وشکەنجە وزیندان وتڕۆروگرتن لە باشووری کوردستان زیاترە لە ئاستی سەرکوت وشکەنجە وکوشتن وگرتن لە سێریلانکاوهایتی وپاناما؟داهاتوویەکی نە ئەوەندە دوور جوابی ئەو پرسیارە دەداتەوە.
سرنج: وێڕای وتارەکە کورتە ویدئۆیەک دەبینن.ئەو خاتوونە بەساڵآچووە قسەی کۆتایی کرد.هەرشت روون وئاشکرایە.ئیتر دونیای دەرەوەی باشووری کوردستانیش هەستی بەوە کردوە کە ئەو دووبنەماڵەیە چییان بەسەر خەڵك هێناوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە