یا حوسەین

Wednesday, 17/08/2022, 19:55

5485 بینراوە


بە چەند وێنە و ڕوداوێک لەم هەفتەیەدا لە سەر سایتە کۆمەڵایەتییەکان، کوردستان خۆی گەیاندە بەرزترین ئاستی پلەی کەرایەتی و پێی نایە کۆمەڵگەی شێتەگرایی. بە بینینی ئەو دیمەن و ڕوداوانە، بە یەکجارەکی بێ هیوا دەبین بە داهاتووی مرۆڤایەتی و هیچمان بۆ نامێنێتەوە جگە لە بێ دەنگی و سەر سوڕمان نەبێت.  ئەگەر کوردساتان هەرگیز پێشڕەو نەبووە، ئەڤانگارد نەبووە لە هیچ بوارێکدا، ئەوا  لە سیستەم و کۆمەڵگەی شێتەگاریی و حەقارەتا یەکەمە. چونکا ئەوەی لەو هەرێمە دیبینین لە سیستەمە گەندەڵەکانی ئەفریقاش کە بە سیستەمی کۆماری مۆز ناودەبرێن، بەدی ناکرێت، بۆیە دەبێت ئەم سیستەمەی کوردستان ناو بنێین کۆماری کالیار و تەپاڵە. کۆماری جوجەڵەکانی مەلا مستەفا، نێوان ئارین و هەرسین.  خۆ ناڵێم ئەوروپا شامی شەریفە و ئەم ڕوداوە پڕوپوچانەیان تیادا ڕونادات، نەخێر، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە کە ئەو چینە بۆگەنە لە ئەوروپا بڕیاردەر نین و حوکمیان بەدەست نییە، کەس قونیان پێ ناسڕێت.

یا حوسەین !

کەکە حەمە وەک خۆی دەڵێت، هەستی بە مەترسی بۆ سەر کوردستان کردووە بۆیە مانۆڕی سەبازی دەکات و خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە کردووە.  خاوەنی درۆنە و کارگەی چەکیشی هەیە، بە جامانە خوار و شڕ و ورگ زلەکەیەوە، دەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکدا لە تولە ڕێگایەکدا دەست لەسەر سنگ، بە پێچەوانەی بارزانییەکانەوە دەست لەسەر گوون. دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری هەیە، پرسیار لە خۆمان دەکەین ئاخۆ مێشکی ئەو کەسایەتیانە چلۆن کار بکات. بە بینینی ئەو دیمەنە نازانیت پێبکەنیت یان بگریت !

یا حوسەین !

ئەو سیستەمەی کە گەورەترین ئۆپۆزیسیۆن تیایدا ئیسلامییەکانن، بۆیە ئاغای سەری ڕەش بۆ جوتێ مەمک لە مەلەوانگەیەکدا، جەیشێک و دەیەها تەن چیمەنتۆی نارد هەتا ئەو کونەی دوو کچ بە مایۆوە تیایدا مەلەیان کردووە، بۆ هەتا هەتایە بیسڕێتەوە. بەمە دەڵێن ئەقڵی چیمەنتۆ، ئەقڵی بۆگەن، ئەقڵی سەلەفی و ئەقڵی کەرایەتی. هەرچەندە ئەم ڕوداوە، تەنگژەی نێوان ئەندامانی خێزانە، نێوان سەرەک خێڵ و کوڕانی خێلانە، کوڕانی تازەپیاکەوتووی خێڵی بارزانە، کە نازانن چلۆن وڵات بەرەو مۆدێرنیتێ بەرن.

یا حوسەین !

  کابرای سەلەفیش هاوار دەکات : مەککە پیرۆزەترە لە کوردستان . کاکی سەلەفی، بڕۆ ملت بشکێنە بۆ مەککە و ئیدی ئەوەندە فڵتە فڵت مەکە. ئێوە و بەرپرسەکان هەرکاتێک تەنگژەی تەندروستیتان دەبێت ڕادەکەن بۆ ئەوروپا و مەککە ئەو پیرۆزییەی نیە بۆتان. هەر ئەو بێمێشکە سەلەفییە دەڵێت گوایە ئێزیدییەکان خۆیان ناشۆن و حەمامیان نییە.  لە کاتێکدا خەڵکی ئەوروپی سەرسام بوون بە پاک و خاوێنی کامپی ئێزیدییەکان، بۆیە من دەڵێم کاکی ئیخوان، پێش ئەوەی قسان بکەیت دەمت پاکبکەرەوە. 

یا حوسەین !

ئەوانەی لە بارەکە باش تێگەشتوون، ڕیشی خۆیان دەتاشن وەک مەلا عەلی کەڵەک بە ئۆتۆمۆبیلی گرانبەها لە جادەکانی ئەوروپا دێت و دەچێ و ڕادەبوێرێ، بە بی کارکردن، خاوەنی ملوێنەها دۆلارە. کەسیش پێێ ناڵێت ئەرێ کاکی کڵەکچی، خانمی عابا بەسەری ژنت چی لێ کرد. هێندە ستایلی خۆی گۆڕیوە، لە گەنجێکی کەشخەی ئەوروپی دەچێت. ئەمانە فێرن، وەک عەلی قەتەری سەرۆکی زانایانی ئیسلامی، کاتێک دەچیتە تورکیا وەک تورک و لەعارەبی سعودی وەک عارەب بە جزداشەوە، لە کوردستانیش جامانە دەپۆشێت. مەلا عەلیش لە ئەوروپا وەک ئەوەی هەرگیز سەلەفی نەبووبێ، ئیخوان و سەلەفییەکان پێی ناگەنەوە، ئەویش وادیارە مەککەی لا پیرۆزە بەڵام لە ئەوروپا نیشتۆتەوە. 

یا حوسەین !

ئەم هەموو کۆمێدی و حەقارەتە، هەقیقەتن لەژێر شکڵیکی تردا خۆیان دەنوێنن، هەوەسن، بۆیە کابرای سەلەفی دەڵێت خەوتنی ژن و مێرد بە بێ جلوبەرگ حەرامە، نازانێت کە لە سەدەی ناوەڕاستا سانتۆگوستین سێکسکردنی ژن و پیاوی لە دەرەوەی جێگای نوستن حەرام کردبوو. روتکردنەوەی ژن و مێرد بەمانای هەڵماڵینی هەقیقەت دێت، بۆیە دینەکان هەردەم دژی وەستاونەتەوە.  وادیارە ئێمە لە ڕۆژهەڵات، لە سەدەی ناوەڕاستی ئەوروپادا دەژین و تەکنەلۆژی مۆدێرن و جوانکاری قەحبەکانی سەدەی بیست و یەک بەکار دەهێنین، چونکا وتیان بۆیە شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران هەلگیرسا لەبەر ئەوەی ڕۆژهەڵات هەرچی ڕەفتاری خراپەی ئەوروپییەکان هەیە کۆپی دەکردەوە، کچانیش وەک قەحبەکانی ئەوروپا خۆیان ماکیاج دەکرد. ئێستاکەش لە کوردستان باوی ئەنتەلەکتوێل و پێشمەرگەی بنیدیوار نەماوە، هەموویان بونەتە قوز دیوار.  قوزدیوارەکان ئەو کچانەن کە وەک بوکەڵەی فوتێکراو، سنگ و سمت و قوز و لێویان هەڵئدەئاوسێنن بۆ بەرپرسەکان و دژی گەندەڵی دەدوێن، بەرگری لەو سیستەمە دەکەن و باسی خۆشگوزەرانی دەکەن، هەتا زیاتر سمتی خۆیان تیایدا هەڵئاوسێنن.

یا حوسەین !

قەحبە و گەندەڵ و کەر و بێ مێشک و پیاوانی خێڵ و فەقێ و مەلای سەلەفی و ئیخوان دەستیان گرتووە بەسەر ئەو هەرێمەدا و مایک بەدەست ئەوانەوەیە، بە سەد ساڵی تریش نایەتەوە حاڵی خۆی. ئەمرییەکانیش داوای یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەن !!!! ئەمەریکییەکان لە گوێی گادا خەوتوون، چونکا هەتا ئەو کوردستانە دانەڕمێت دروستنابێتەوە.  یان ئەوەیە هەموو جیهان و گەردون بەدوای خۆیدا دادەڕمێنێت، یان ئەوەیە هەرگیز ئەو دوو هێزە ناتوانن ببن بە یەک.

یا حوسەین !

سەرۆکی شارەوانی سلێمانیش ئەو کابرایەی کە چوو بۆ هندستان، پیشانگا بۆ کچێکی گوڵفرۆش دەکاتەوە.  کاکە شاسواریش داوای خۆپیشاندنای سەرتاسەری دەکات، هەرچەندە گەنجێکی مۆدێرنە و ڕیشدار نییە، بەڵام بە وێنای نێچیر بارزانییە. کاکە شاسوار وەک ئایفۆنی دوانزە وەهایە، مۆدێرنە، بەڵام زوو بەسەر دەچێت، کاکە مەریوان قانیعیش دەڵێت << ئارەزوی گۆرانکاری غەریزە نییە، بەڵکو فشاری نا دادپەروەری سیستەم و کۆمەڵگەیە>> ئەگەر کاکە مەریوان خەباتکەرێکی کۆڵنەدەرە دژی سیستەمی خێڵایەتی، بەڵام وابزانم مرۆڤی شۆڕشگێڕ ناتوانێت باسی هەقیقەت وەک خۆی بکات. لە حەماس و هەستی شۆڕشگێڕییدا، هزر توانای ڕاستەقینەی خۆی لەدەست دەدات، چونکا گۆڕانکاری لە ئای دی ئێنی مرۆڤی ساپیاندایە. ڕاستە نادادپەروەری کۆمەڵگە ئەو ئارەزووە چالاکتر دەکات.  کاکە کامەران مەنتیکیش دەڵێت : << ئەوە ڕاست نییە کە دەڵێن سیستەم بە وێنای کۆمەڵگەیە، نەخێر، ئەو سیستەمە لەلایەن زلهێزەکانی جیهانەوە بەسەرماناد سەپێنراوە >>. سیستەم و کۆمەڵگە دوو چەمکی تێکئاڵاون، لە پەیوەندیدان، ئەمیان ئەویان دروست دەکات و پێکەوە ئەو بارە دەڕەخسێنن. ئەگەر هەندەک کەس وەهیان باوەڕبوو کە خومەینی لە ئاسمانەوە هاتە خوارێ، بە یارمەتی زلهێنزەکان بۆ گەلی ئێران، ئەوا بەهەڵەدا چوون، چونکا ملوێنەها گەنج بە کلیلی بەهەشتەوە دەچوون بۆ شەڕ بە داخوازی خومەینی.

یا حوسەین !

کاکە تەها ڕەسولیش، توانی فەرهاد پیرباڵ ئاشتبکاتەوە لەگەڵ سلێمانی. کارێکی پیرۆزە، باشترە لەوەی کە کاکە فەرهاد لە بێ کەسیدا بچێت دوو ڕکات نوێژ لای کابرایەکی سەلەفی بکات . تەنها ئەم هەوڵدانانە کاریگەرییان لەسەر گۆڕانکاری هەس، چونکا ئەگەر پیاوانی ئیخوان و پارتە سیاسییەکان دژ بە یەکن ئەوا بە پێچەوانەی ڕۆشنبیرانەوە کۆدەبنەوە، بەڵام ڕۆشنبیران لەبری کۆبونەوە، لەسەر فەیسبووک چاوەڕوانی لایکن.

یا حوسەین !

دنیا گەرمەو هەموو گەنجان ڕژاونەتە ناو چەم و ڕوبارەکانی کوردستان و خۆیان فێنک دەکەنەوە و ڕادەبوێرن، بەڵام یەک کچ نابینیت لەناو ئەو عەشاماتەدا، کەسیش پرسیار لەخۆی ناکات ئەی کچان چۆن خۆیان فێنک دەکەنەوە ! لەگەڵ ئەوەشدا باسی گەندەڵی ئەو سیستەمە دەکەن و دەڵێن ئەو سیستەمە لەلایەن زلهێزەکانەوە بەسەرماندا سەپێنراوە، گوایە ئاوێنەی هزری ئەوان نییە. 

یا حوسەین !

کوڕێکی کوریش بە شانازییەوە دەیگێڕایەوە کاتێک بەسەر هەتیوێکەوە بووە لە کوردستان، بینیویەتی کوڕەکە مشتەگانێ دەکات، ئەویش کێشاویەتی بەسەریا و وتویەتی :
- بڕۆ حیز، تۆ بۆت نییە مشتەگانێ بکەیت چونکا تۆ حیزیت، من دەتگێم.
بەڵام دەیەها ساڵ دوای ئەو بەسەرهاتە، براکەی کە هاوڕەگزخوازێكی سەرکوتکراو بوو لە کوردستان، لە ئەوروپا بە ئازادی کاری خۆی دەکرد. کاتێک دەگاتەوە بۆ کوردستان لە قینی براکەی کوڕان دەباتە ماڵەوە، وەک چۆن براکەی جاران ئەو کارەی دەکرد، بەڵام بە پێجەوانەوە. کوڕەی برای کە ئەو دیمەنە دەبینێت، سەری دەچێتە پشتی سەری. 
واادیارە کە هەموو تەنگژیەکان لێرەوە ڕەگیان داکوتاوە؛ ئەگەر تۆ دەتەوێت خۆت فێنک بکەیتەوە، بۆچی ناتوانیت قبوڵی بکەیت، کچێکیش بێت خۆی فێنک بکاتەوە بە تەنیشتەوە، بەو بۆنەیەوە دەتوانیت خۆتیش فێنک بکەیتەوە و سەیری سینەو مەمکی جوانیش بکەیت، یان ئەوە کەی تەنگژەیە ئەگەر کوڕە مشەگانێ بکات لەکاتێکدا تۆ لەزەت دەچێژیت ڕێ بدە با ئەویش بیچێژێت. بەڵام ئەو ڕۆژەی ئەم گۆڕانکارییانە ڕودەدەن حوشتر باڵ دەگرێت. ئەمەیە هۆکاری کۆچی گەنجان، ئەمەیە قیڕە قیڕ و نەڕە نەڕی داعشەکان. 

یا حوسەین !

کچێکی گەنجی ناسک و نازداریش، لەو تەمەنەدا کە نامەی ئەشق و خۆشەویستی دەنێرین لە پەنجەرەوە بۆ کوڕان، بە کوڵ دەگری، خوڕ خوڕ فرمێسک بە چاوانیدا دێتە خوارێ، لە یادی عاشورادا لە مەرقەدی غەوزی گەیلانێ، بە کوڵ دەگری بۆ حسەین !!!! ئاخر تۆ چوزانیت حسەین کێیە ؟ ئەگەر ئەو سەیستەمە ئەقڵی حوسەینی لە تۆدا بەخەبەر نەکردبێێتەوە، تۆ چوزانیت حەسەین کێیە !!!  ئەمەیە دیالەکتیکی نێوان کۆمەڵگەو سیستەم؛ ئەمیان ئەویان بەخەبەر دەکاتەوە .
 ئەگەر ئەم کچە ئاوەها بە کوڵ دەگری، هەتا بەر ڕەخنەی ئوم عەلی نەکەوێت. ئوم عەلی، ژنێکی شیعەی عابا بەسەرە، بەسەر سوڕمانەوە  دەڵێت ؛ کچان نەک مەشروب بەڵکو مادەی هۆشبەریش دەخۆن.  ئوم عەلی ناتوانێت تێ بگات، چونکا ئەو هەردەم لەژێر لێفەوە کردویەتی، کەس بۆی نەمژیوە و بۆ کەسی نەمژیوە، دەنا دەیگووت ئێمە جاران لنگمان بڵاو دەکردەوە، بەڵام ئێستا کچان فێری نێرتک مژین بوون. 

یا حوسەین !


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە