مەحمود سەنگاوی دەڵێت، تەقەم لە کەرێک کردوە وکوشتوومە.

Friday, 19/08/2022, 17:08

8612 بینراوە


مەحموود کەرکوژ!

مەحمود سەنگاوی لە یادەوەرییەکانی خۆیدا دەفەرموێت، کە بۆ ئەوەی چەکدارە بەعسیەکان فریو بدەم، تەقەم لە کەرێک کردوە وکوشتوومە.
هەرمرۆڤێکی گۆی زەوی ئەو مافەی هەیە کە ئەوەی رۆژانە بەچاوی خۆی دەیبینێ ودەیبیسێ بیکاتە پەڕاووکتێب تا لە ژێر ناوی بیرەوەریەکان وبەسەرهاتەکانی ژیانی خۆی تۆماری بکاو بیداتە ڕای گشتی وبڵاوی کاتەوە بۆئەوەی کۆمەڵگا تام وچێژیی لێ بەدی بکا وبیروڕای خۆی لە ئاست ئەو بەرهەمە دەرببڕی.
بیرەوەریەکانی هەر مرۆڤێک دەکرێ سیاسیی بن یان ئەدەبی یان مێژوویی یان چاندی وهونەریی و...ئەوە نابێتە گرفت.بەڵام بێ بەختیی کاتێک دەست پێدەکا کە مرۆڤی بە رواڵەت سیاسیی کە خۆی وەک شۆڕشگێڕێک لە ناو حیزبیی کلاسیکیی کوردیی پێناسە دەکا.ئیترپێنووسی بێچارە دەدەست ئەو کەسانەدا وەک ئامرازێکی داماودەمێنێ کە نووسەریی بیرەوەریەکان ئەوەی کە دەبێ نەینووسێ دەیخاتە سەرلاپەڕە سپیەکانی کاغەز.
تاقمێک دۆڕاوی سیاسیی لە ئەندامانی باڵای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دوای ئەوەی قاچێکیان کردە چوارقاچ ودوای بەکوشتدانی هەزاران ڕۆڵەی کورد روویانکردە هەندەران لە بێکاریی وبێ دەرەتانیدا دەستیان کرد بە نووسینەوەی بیرەوەریەکانی خۆیان ووێنەی زەهریی مار وسەمێکی کوشەندە ومەترسیداربڵاویان کردوە.لە ژێڕ پەردەی بیرەوەرەیەکانیان مێژوویان بەلاریدا بردوە بوونەتە هۆی ئەوەی کە مێشکی منداڵی کوردیی پێ ژەهراوی بکەن وخۆیانیش وەک قارەمان نیشآن بدەن.
لە باشووری کوردستانیش بەهەمان دەستور،دوای نەمانی سەددام وهاتە سەرکاریی دووبنەماڵەی چەتەگەرا پاش هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوخۆیی وقڕێژ و بە تاڵانبردنی سەروەتوسامانی ئەو خەڵكە دەستیان کردوە بە نووسینەوەی بیرەوەیەکانی خۆیان تا خۆیان شۆڕشگێڕوپیاوچاک وسیاسیی نیشان بدەن وپاکانە بۆ خۆیان بکەن لە ئاست ئەو گشتە جینایەتانەی کە دەرحەق بە کوردیان کردوە.نموونەی نوێ نووسینەوەی کتیبەکانی جینایەتکارێکی وەک مەسعود بارزانییە کە مێشکی منداڵی کوردیی پێ ژەهراوی بکا.
یەکێکی دیکە لەو مرۆڤکوژانە کە بە نووسینەوەی سەربوردەی ژیانی دەخوازێ خۆی وەک شۆڕشگێرێک و ئازادیخوازێک نیشان بدا، مەحموود سەنگاویە، ئەو جەردەیە ئەندامی دەفتەری سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە کە ئێستێ کوڕە لۆمپەنەکانی جەلال تاڵەبانی بە زەبریی هەڕەشە و پارەی دزیەتی دەستیان بەسەر موڵک وماڵی خەڵك و ئەو حیزبەدا داگرتووە.
مەحموود سەنگاوی بە شانازیەوە لە درۆنامەی بیرەوەریەکانی خۆیدا کە ئەو سەردەم لە شاخ بون دەڵێ،: بۆئەوەی چەکدارە بەعسیەکان فریو بدەم، تەقەم لە کەرێک کردوە وکوشتوومە.
هیچ مرۆڤێک کە تۆزێک ئەقڵی هەبێ لە هیچ کتێبێکدا ولە هیچ بیرەوەیەکدا بابەتی ئاوا ناخاتە سەر حیسابی ئازادیخوازی وشۆڕشگێڕی، تا بە خەڵكی بفرۆشێتەوە.
منداڵەکانی داهاتوومان بە خوێندنەوەی ئەو جۆرە لە بیرەوەریەکان تووشی کارەساتێک دەبن کە مێژووی راستەقینەی خۆیان لە بیر دەکەن و وەدووی رۆژگارێک  دەکەون کە سێ ویەک ساڵە باشووری کوردستان بە دەستیەوە دەناڵێ. بەراستی ئەوانەی سی ویەک ساڵە دەستیان بەسەر باشووری کوردستان داگرتووە کە دیاردەی سیاسییان بۆ مێژوومان خوڵقاندوە. لە داهاتوو ئەو رۆژگارە تاڵەدا لە ناو فێرگەکان و زانکۆکاندا نەوەی پێگەیشتوو، بە نووسینی بیرەوەریەکانی کام بەرپرس وسەرکردەی کورد پەروەردە دەکرێ؟
وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر هاسانە، ئەوەی کە ٣١ ساڵە لە باشووری کوردستان بەسەرمان دێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە