پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


سه‌روه‌تی ئه‌و شاژنه‌ی كه‌ پاشاكانی كورد بۆی ده‌گرین

Saturday, 09.17.2022, 21:50

1111 بینراوە


سێ رۆژه‌ راگه‌یاندنی كوردی به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ پرٍ بووه‌ له‌ پرسه‌نامه‌ی پاشاكانی كورد بۆ مردنی شاژنه‌ ئه‌لیزابیس . ئه‌م پاشایه‌ی كه‌ هه‌مووان شیوه‌نی بۆ ده‌گێرٍن، ته‌نها وڵاته‌كه‌ی له‌ مێژوودا زوڵمی له‌ كورد نه‌كردووه‌ و تاكه‌ پاشایه‌تیه‌كی كوردی نه‌روخاندووه‌ به‌ڵكو سیستمی جیهانی سه‌رمایه‌داری و جیاوازیه‌ چینایه‌تیه‌كانی به‌ یاسا چه‌سپاندووه‌ و سه‌روه‌ت و سامانی له‌ رێگه‌ی كۆڵۆنیاله‌وه‌ به‌ زۆر زه‌وتكردووه‌ .با ته‌ماشای سه‌روه‌ته‌كانی ئه‌لیزابیسی شاژن بكه‌ین و ئه‌وجا با هه‌مووان خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بێ شه‌رمی له‌ گریانی سه‌ركرده‌كانی كورد و جیهان و  بۆ مردنی ئه‌م شاژنه‌ بكه‌ن.
سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و شاژنه‌ی كه‌ بۆ كورٍه‌كه‌ی به‌ میراتی ده‌مێنێته‌وه‌:
*به‌ پاره‌ی كاش، 370 ملیۆن پاوه‌نی ئه‌سته‌رلینی له‌ ساڵی 2022، كه‌ پێنج ملیۆن له‌ ساڵی پار زیاتر بووه‌، بۆی ده‌مێنێته‌وه‌.
* ماڵ و موڵك و عه‌قارات: وڵاته‌كه‌ كۆشكی پاكنگهامی هه‌یه‌ كه‌ هی پاشایه‌ و باره‌گای پاشایه‌تیه‌ و كه‌س نزیكی نابێته‌وه‌.
* قه‌ڵای وندسۆر له‌ دوری 30 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای پایته‌ختی له‌نده‌نی ئینگلته‌را.
*كۆشكی پالمۆرال جێ سه‌فره‌و سه‌یران و گه‌شتوگوزاری هاوینه‌یی خێزانی ئه‌م پاشایه‌.
* كۆشكی ساندرینگهام كه‌ خێزانی پاشا ته‌نها كۆتایی ساڵ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێی تێدا ده‌گێرٍن.
* گه‌نجینه‌یه‌ك له‌ پشك و كۆمه‌ڵێك پولی شانشینی به‌ به‌های زیاتر له‌ 100 ملیۆن دۆلار .
* سه‌روه‌تی كه‌سی چارلس نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاره‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دایكیه‌وه‌ بۆ ده‌مێنێته‌وه‌.
* وه‌ك هێمایه‌ك جه‌وهه‌ره‌ی تاجه‌كه‌ی به‌ریتانیا كه‌ به‌ 3 ملیار پاوه‌ند مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت بۆ پاشایه‌ و دواتر ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ میراتگره‌كه‌ی .
* فیلیپ پاشای مێردی ئه‌لیزابیس  سه‌روه‌تێكی فه‌قیرانه‌ی له‌ پاش مردنی بۆ چارلسی كورٍی  جێهێشتوه‌ كه‌ 30 ملیۆن پاوه‌نی ئه‌سته‌رلینیه‌.
* نزیكه‌ی 3 هه‌زار پۆرترێتی هونه‌ری كه‌ به‌هاكه‌ی به‌ ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
* دۆقێی لانكسته‌ر بۆ چارلس پاشا ده‌مێنێته‌وه‌ ، كه‌ له‌ مانگی ئازاری پێشوو بۆ نمونه‌ ته‌نها 24 ملیۆن پاوه‌نی ئه‌سته‌رلینی وه‌كو داهات به‌خشیوه‌ به‌ شاژن . 
* میر ولیه‌م وه‌كو كورٍی چارلس بری 21ملیۆن پاوه‌نی ئه‌سته‌رلینی وه‌كو دۆقێی كورنوال بۆی ده‌مێنێته‌وه‌.
* چارلس ساڵانه‌ مینحه‌یه‌ك وه‌كو مینحه‌ی سیادی له‌ گه‌نجینه‌ی گشتی وه‌رده‌گرێت به‌ برٍی 15% له‌ داهاته‌كانی میراتی تاج كه‌ له‌ باخو باخاتی وزه‌ی با كه‌ به‌ بری 86 ملیۆن پاوه‌نی ئه‌ستره‌لینی ده‌خه‌مڵێنرێت.
* كۆشكی په‌رمه‌نگهام به‌ برٍی34 ملیۆن له‌ ساڵی 2021 تازه‌كرایه‌وه‌.
ئه‌م میراتیه‌ به‌ بێ باج وه‌رگرتن بۆ پاشا ده‌مێنێته‌وه‌. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ پاشاكانی كورد شوێنپێی ئه‌م پاشایانه‌ و به‌ زیاده‌وه‌ بگرنه‌وه‌ و به‌ مردنیان شیوه‌نیان بۆ بگێرٍن و هه‌ژار و داماویش له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشایان بكه‌ن.