مزگەفت بەسەر داڕمانی نەتەوەیەکدا

Sunday, 04/12/2022, 11:09

4684 بینراوە


جەللادە ئەمنە بەعسیەکان کە لە کاتی پارانەوەی زیندانییە کوردەکاندا وەڵامیان دەدانەوە و دەیانگوت: خوا لێرە بوونی نییە.


لەمێژووی بیستراو، پێ دەچیت کورد زیاتر لەهەموو نەتەوەکانی دی باجی موسڵمان بوونی خۆی دابیتەوە لەسەر دەستی نەتەوە موسڵمانە داگیرکەرانەی عارەب و عەجەم و تورک. بێ جیاوازی مەزهەبەکانیان.
لەساڵی١٩٧٥ی پاش ئاشبەتاڵ، حیزبی بەعس بەبیانووی کۆتایی هێنانی یەکجارەکی یاخی بوونی کورد، بەدرێژایی سنووری کوردستان لەگەڵ دوو وڵاتی داگیرکەری ئێران و تورکیا بەقووڵایی بیست و پێنج هەتا سی کیلۆمەتر لەهەڵمەتی سێکوچکەی بەعس (تەرحیل، تەبعیس، تەعریب) بەتەواوی نیشتیمان و ژیانیان لە کورد بەتاڵ کردەوە.
بە داتای نافەرمی ئەودەمەی حیزبە کوردیەکانی، نێزیکەی پێنج هەزار گوندی کوردستانیان خاپور کرد و لەگەڵ زەوی تەخت کرد.
کورد لەئیسلام بوونی هەموو دەمێ مزگەفتەکی لەبۆ خواپەرستی و عیبادەت و تاعەت لەگوندەکەی بەهەرەوەزی ئاوا کردیە کەمەلا و سوختە و فەقێ و بەردەوام نوێژخوانی لێبووە کەهەر هەموو تاکی گوندی بەگچکەو گەورە هامشۆکەری بووە جگە لەوەش شوێنی مەولودو جێژنە پیرۆزکردن و مەسرەتی و مردی شۆردن و پرسەی تازیمابەش بووە.
بەدڵنییاوە لەو پێنج هەزار گوندە هەزارانیان مزگەفتیان تێدا بووە کەبەر تەقینەوە و داڕمانی  دەوی شۆڤڵی کەوتیە و بە میحراب و قورئان و جزوو دەستنووس و بەرماڵ و دوگردوو ژۆری فەقێ و دەرس خوانان داڕمایە.
دوژمن هیچ وەختەک سڵی لێنەکردیتەوە و قورئان ماڵی خوا لای وی هەر هیچ نەبووە لەبەربەر تەنفیز کردنی ئەوامیری عەسکەری فەرماندە و حیزبەکەی.
ئەو ڕووخاندنە بەردەوام بووە هەتا ساڵی دوای١٩٨٥لە دابڕینی مەنتیقە موحەڕەمە بەڕووخاندنی هەر هەموو ئەو گوندانەی کوردستان لە دەشتی هەولێرو قەراج و کەندێناوە و بەڕانەتی و گەرمیان و دەشتی کۆیە و پشدەرو دەڤەری بادینان بە هەموو مزگەفتەکانیشیانەوە.
زۆر جاران ئەو قسە چەند بارە بوویتەوە، گۆتیتیان دەلێی گەڕێ کەخوا لۆخۆی بەسەر ماڵی خۆی بەجواب نیە بنیادەم چی لەدەست دێ.
عارەب، کە تەهەور بکا وەک دڕندەی لێ دێ لەبەرامبەر میللەتێکی موسڵمانی بەدەست نوێژی بە بسمیل بسمیل.
چاوپۆشی لەهیچ کوفرێک ناکات، لەزیندانەکانی بەعس هەر زۆر دیار بوو لەتەعزیب دانی بەندیەکان لەتکاو پاڕانەوەو هاواریان لەبۆ خوا و جەلادەکان دەیانگۆت(الله مجاز) لێرە خوا بوونی نیە.
ئەوجا تورک دەبی بەو دڵ ڕەقی و دڵ ڕەشیەی کوو بی! کە دەیان جار لەعارەبی خوا نەناس کافر ترە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە