کۆمەڵگەی مناڵ و مناڵێتی کۆمەڵگە

Tuesday, 27/12/2022, 21:31

9194 بینراوە


* کەسێک بتوانێت هەڵیت وپەڵیتەکانی بەخەڵک بسەلمێنێت،دەتوانێ پەیوەستیان بکاە بەستەمکاریەوە.٠(ڤۆڵتێر)

* ئەوە ئارەزوی ستەمکاریە مەجبورتان دەکات باوەڕ بەهەڵیت و پەڵیت بکەن.(هۆگۆمیرسیر)


ئەگەر  لەم دوو وتەیە وردبینەوە ،بەڕونی بۆمان دەردەکەوێت کۆمەڵگەی ئێمە کۆمەڵگایەکە ئارەزووی ستەمکاری دەکات،چونکە پاشخانێکی فیکری دینی هەیە ،کە تاکیکورد ناچار دەکات ئارەزووی ستەمکاریبکات. 
زهنیەتی تاکیکورد بەرهەمی پەروەردەیەکی بانکییە،لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پەروەردەیە  پەروەردەیەکی کۆنەپەرستانە و دواکەوتوانەیە ،پەروەردەیەکە بەر لەهەرشت بەرهەمی بیرکردنەوە و دونیابینییەکی فیوداڵی و چینایەتیە،پەروەردەیەکە درێژکراوەی خێزانی باوکسالارییە .ئەم پەروەردەیە هەرلەخێزانەوە تا قوتاخانە و تا ناوەندە دینیەکان لەسەر لۆژیکی کۆن بیناکراوە ،لۆژیکێک کە چەقبەستوە ،نەگۆڕە ،کۆگەرایە،باوەڕی بە سیتەمێکی کۆمەڵایەتی هەرەمی هەیە لەسەرەوە بۆخوارە وە ،باوەڕی بە ڕۆڵی جیاواز و نەگۆڕی تاکەکان هەیە ،لۆژیکی بەڕێوبردنی خێڵ و حکومەتی شوانکارەییە.
مرۆڤی کورد لەڕوی مەعریفییەوە هێندە هەژارە،کە ناتوانێت شتی نوێ قبوڵبکات . ترسی لەئازادی و دیموکراسی و ڕۆشنگەری هەیە،چونکە پەروەردەیەکی بانکی هەیە، هەمیشە بیری بۆکراوەتەوە ،فێری بیرکردنەوەنەبووە. 
لەناوخێزاندا باوک هەموو بڕیارێکی بەدەستە ،هەتا لەدیاریکردنی بیروڕاش ئەوە باوکە بڕیاردەدات مناڵەکەی چ ئاینێکی هەبێت،چ بیروڕایەک و دونیابینییەکی هەبێت،مناڵ کت و مت کۆپی باوک دەبێت،ئینجا لەقوتابخانەش مامۆستا بەهەمان شێوە ڕۆڵی باوک دەبینێت پاشان ئاینیش بەهەمان شێوە .لێرەوە تاک جگە لەلاسایی باوک مامۆستا مەلا هیچیتر نازانێت،هیچیتریش قبوڵناکات،لەدەرەوەی ئەم زهنیەتە هەموشتێک بەگوناه و تاوان و هۆکاری داڕوخان کۆمەڵگا دەزانێت.
تاکیکورد بەلۆژیکی خێزان سەیری کۆمەڵگا دەکات،دەیهەوێت ئەوەی لەخێزان و قوتابخانەو پەرستگە فێریبووە بیگشتێنێت و بەسەرکۆمەڵگەدا.
وەک چۆن لە خێزان دا باوک و لەقوتابخانە مامۆستاو لەپەرستگە مەلا قسەی کۆتایی دەکات،بەهمان شێوە لەکۆمەڵگەشدا لەسیاسەت و حیزبایەتیشدا ئەوان وادەبینن خەڵکی وەک مناڵ وان و دەبێت باوکێکیان هەبێت،فەرمانیان بەسەردا بکات ،دەبێت یەک کەس بیربکاتەوەو قسەبکات ئەوانیتر فەرمان جێبەجێ بکەن و گوێبگرن .هەربۆیە لەبنەڕەتدا تاکیکورد کێشەی دیکتاتۆری و تاکڕەوی نییە،بەڵکو بەپێچەوانەوە ڕقیان لە سەرکردەی دیموکرات دەبێتەوە،ئەوان دەیانەوێت سەرۆکێکیان هەبێت لەشێوەی باوکێکی دیکتاتۆر، خواردنیان بۆدابینبکات وبیانپارێزێت. بەکورتی انسانی کورد خاوەنی منێکی ساوایە،هەمیشە وادەبینێت پێویستی بە ئامۆژگاری هەیە،پێویستی بەچاودێری هەیە لەلایەن کەسێکی ژیرتر لەخۆی،چونکە ئەو فێرنەبوە بیربکاتەوە و بزانێت چی باشە،ئەوە گەورەکانن دەزانن چی چاکەو چی خراپە.چونکە ئەو لەهرسێ دەزگا پەروەردەییەکەدا واڕاهێندراوە ،کەجیاوازی خەڵکی سروشتییە،هەندێک سروشت بۆ ئەوە خوڵقاندونی ئامۆژگاری خەڵک بکەن،وبەڕێوەیان ببەنو بیریان بۆ بکەنەوە. لێرەوە یە کە دەبینین تاکی کورد ئارەزوی ستەمکاری دەکات،چونکە ئەو واپەروەردەکراوە کە دەبێت سەرۆک وەک باوک وەک مامۆستا بڕیاری کۆتایی لەهاموو پرسەکان دات و بەمیزاجی خۆی وڵات بەڕێوەببات. هەربۆیە دەبینین کێشەیان لەگەڵ بڕیاری تاکڕەوانە نایاسایی نییە،گرنگ ئەوەیە سەرۆکێک هەبێت توندبێت،ڕێگە نەدات خەڵک ئازادبن لە سێکسکردن،لەخواردن و خواردنەوە و هتد،دەبێت دەسەڵات توندبێت،چونکە ئەگەروانەبێت بێڕەوشتی بڵاو دەبێتەوە،مەڕەکان گورگ دەیانخوات!
ئێمە دەبینین ودەبیستین،ڕۆژانە دەیان هەڵیت و پەڵیت دەوترێت،خەڵکی بڕوای پێدەکەن،نەک لەبەرئەوەی حەقیقەتە،بەڵکو لەبەرئەوەی ئەوان وا لە ڕابەری دینی دەڕوانن کە وەک باوک شەڕ بۆبەرژەوەندی ئەوان دەکات،هەڵیت وپەڵیتەکانیشی بۆ پاراستنی ئەوانە،بۆئەوەیەتی توشی گوناح نەبن.بەڵام دواجار وەک ڤۆڵتێر دەڵێت :ئەوکەسەی هەڵیتو پەڵیتەکان بەخەڵک بسەلمێنێت دەتوانێت پەیوەستیشیان بکات بەستەمکارییەوە،چونکە لەبنەڕەتیشدا ستەمکاری لەسەر ناحەقیقەتو هەڵیت و پەڵیت دادەمەزرێت.تاکێک فێری بیرکردنەوە نەبێت،پەوەردەی کراوەی نەزێت،بەئاسانی دەبێتە نێچیری ویستی قۆشمەو دیکاتۆرو بازرگانەکانی دین. 
فەلسەفەی پەروەردە لە خێزانەوا تا قوتابخانە،کۆگەرایە،وئینسانەکان لەقاڵبدەدات،جیاوازی ناهێڵێت،جیاوازی بە مەترسی دەزانێت،وەکچۆن دەبێت لەخێزان و قوتابخانە و پەرستگە تەنها گوێبگریت،ئەوەدەبێ لە هەموتەمەندا تەنها گوێگرێکی مەڕئاسا بیت تا گورگەکان ئامۆژگاریت بکەن.لۆژیکی گەورەو بچوکایەتیە،نەک لۆجیکی ڕاستی و ناڕاستی.
هەربۆیە بەیەک نمایش سەرۆکی حیزب دەبێتە بنێشتە خۆشەی سەرزاری پیاوەکانی خودا.بۆئەوەی خەڵک بێ فەرمانی خوانەکات دەبێت سەرۆکێکیان هەبێت دەسڵاتی ڕەهای هەبێت،ڕێگە بە زیروبۆچونی ئازاد نەدات،ئەگینا کۆشکی خەونە مناڵانەییەکانیان دەڕوخێت.سیستەمی چینایەتی و باوکسالاری دەڕمێت.ژن ئازاد دەبێت و بەگوێی برایەکەی ناکات،برادەبەنگەکەی .بۆیە ئەگەر سەیرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکەین ،بۆمان دەردەکەوێت لەکاردانەوەی خەڵکداکە ویستێکی زۆریان بۆستەمکاری هەیە،پێیانوایە  وەک نانوئاو پێویستە،چونکە بێ ستەمکاری بێ باوکێک مناڵەکان سەرگەردان دەبن،ڕەنگەوەهابێت،چونکە خێزان و مەلاومامۆستا نەیانهێشتوە گەورەببن ،بۆ ئەوەی هەمیشە پێویستتان بە کەسێک بێت ڕێتان پیشانبدات. زۆرن ئەوانەی ناهێڵن گەورەببن باوک مەلا مامۆستا، چونکە سیستەمی کۆمەڵایەتی پێویستی بەم لۆجیکە هەیە،بۆئەوەی کۆمەڵگا نەکەوێتە سەرڕێی پێشکەوتن و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیە خێڵەکیە کۆنەکان دەستکاری نەکرێت.بۆئەوەی شێخ هەرشێخو ئاغا هەرئاغاو ڕەعیەتیش تاقیامەت هەر ڕەعیەتبێت. 
وەک چۆن لەخێزاندا باوک ڕێگەنادات مناڵەکەی جیاوازبێت،نابێت نوێژنەکات،ئاوا تاکەکان دواجار چاویان لەسەر تاکەکانیتر لەدەرەوەی خێزانیش کاوێژ دەکەن و دەپرسن بۆ نوێژناکەیت بۆ موسڵمان نیت بۆ وبۆ ...کاتێک پەروەردەی بانکی هەبێت،مناڵ لەهەمولایەکەوە مێشکی زئاخندرێت،کەگەورەشبوو ،هەرئەوە دەڵێتەوە بەساوایی پێی وتراوەو فێرکراوە. تاک بەولۆژیکی گەورەو بچوک،باوک کوڕ سەیری کۆمەڵگەدەکات .دەبێت هەندێک ڕۆڵی باوک و هەندێ ڕۆڵی مناڵی گوێڕایەڵ ببینن. دەرچون لەم دونیابینیە مناڵانەیە قوڕسە پێویستی بەپەروەردەییەکی کراوەی نەوەیەک هەیە،کە بیربکاتەوە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە