دیاردەی کومونیزم بۆ نەتەوەیەکی دابەشکراو

Wednesday, 25/01/2023, 3:57

411 بینراوە


کوشتاری شاری مهاباد:

دەڵێن،مێژووبێ رەحمە.ئەگەر ئەو بۆچوونە راستبێ خۆ مرۆڤەکان لە مێژووبێ رەحمترن.مێژوومرۆڤەکان دەیخوڵقێنن.هەر ئەوانیشن کە بڕیاریی چارەنووسسازی لەسەر دەردەکەن.ئەگەر مێژوو بە زەویەکی پڕ پیتوبەرەکەت پێناسە بکەین،ئەوە نەتەوەی هوشیاروزانایە کە بەروبومی خۆی لەو زەوەیە بۆ بژیوی ژیان وگەشەکردنی پێشکەوتوویی دەستێنی،نەتەوی تەمبەڵ وناهوشیار زۆر هاسان فریوی رووداوەکان وئاڵوگۆڕەکانی دیرۆک دەخوا.هیچ نەتەوەیەک بە بونی زۆریی هێزی چەکداربەرەوپیلی شآرستانیەت وداهاتویەکی پڕشەنگدار هەنگاو نانێ.نموونەی هەری زیندوو،ساڵی ١٩١٧یە کە شۆڕش بەرێبەرایەتی لنین وهاوڕێیانی لە رووسیەی تێزاری سەرکەوت وحیزبی کومونیست جڵەوی دەسەڵاتی گرتە بەر.
کە چی دوای چەند دەیەیەک کە لەوشۆڕشە تێپەڕیبووبە هۆی پرسی ئابووری وسیاسەتەکانی ناوخۆیی ودەرەوەیی نە کومونیزم و ئەڕتەشی سوورخۆی لە ئاست ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆیی وئاڵوگۆڕەکانی جیهانی نەگرت ورووسیەی کومونیزم لە بەریەک هەڵوەشآیەوە!پێش داڕمانی سۆڤیەت،دونیا،دونیای دووجەمسەریی بوو.شەڕ،شەڕی ئیمپڕیالیزم وکومونیزم بوو.لە هەر کوێیەکی ئەو جیهاندا چوار کومونیست وچەپ باوەڕی تێدابایە،شووڕەوی خۆی دەگەیاندە ئەوان ووەک حیزبی / برا / حیسابی بۆ دەکردن.هەنگاوەکانی حیزبی برآئێران ورۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتبۆوە.کومونیزمی هاوردە وچەپی دواکەوتووی سووننەتی بەشێک لە کۆمەڵگای لە ئێڕان تەنی بوو،لە کوردولە  فارس ولە ئازەری ولەعەڕەب و...وایاندەزانی ئەو ئیدئۆلۆژیایە وێنەی فرشتەیەک دەچی کە لە سۆڤیەتەوە نازڵ کراوە تا چینی کرێکارو رەنجدەروهەژاروبێکاروبێ خانووو... رزگار بکا.تەنانەت ئەو هزرە سووننەتیە پەلی هاویشتبوو بۆ باکور وباشوورورۆژئاوای کوردستانیش.کار گەیشتبووە ئاستیک کە گەنجی وکچ وکوڕی کورد لەکاتی وتووێژدا پەنایان دەبردە سەر گووتن وقسەکانی لنین ومارکس وئینگڵس ومائۆ و...لە دە قسەی ئەو چین وتوێژە حەوتی هی سەرزاروکتێبەکانی کومونیزم وسەرکردەکانی ئەو باوەڕەبوو!
لە دوای مەرگی گومانئاوی لنین،ئیستالینی مرۆڤ کوژی کوردکوژبە زەبری هەڕەشە وزۆرەملیی دەسەڵاتی حیزبی کومونیستی بە دەستەوەگرت.سەرەتا هەرکەسێکی کە بە دژی خۆی دەزانی یان راگوێزی کاری زۆرە ملیی کرد بۆ ناوچەی ساردوناخۆشی سیبیری یان نێوئاخنی زیندانەکانی کرد یان ترۆری دەکردن.فەزای ترۆرووەحشەت سراپای ئەو حیزبە ورووسیەی دوای تێزارەکانی داگرتبوو،کەڵ بە موو بەند بوو.گەنجی خێڕ نەدیتووی کورد و زۆرینەی بەرپرس و رێکخراوە کوردییەکانیش سوێندیان بە کومونیزم وسەری سەرکردەکانی ئەو باوەڕە دەخوارد!
مهاباد دووجارتوشی کوشتارو بۆمباران بووە:
جاری یەکەم: ساڵ ١٩١٦یە،ئەو ساڵە نزیکە لە روخاندنی دەسەڵاتداریەتیی تێزارەکان.لەوسەردەمداکاریگەریی تورکەکانی عوسمانی لە سەر شآری مهابادو دەوروبەریی زۆر بووە.چون ئەوتورکانە لە مێژبوولەوێ مابوونەوە.بۆیە دەستوری جیهاد لە سەر رووسەکان درا،ئەوانیش دەستیان کرد بە کوشتارێکی بێ رەحمانە.لەوسەردەمدا دانیشتوانی شآری مهاباد لە نێوان ١٠تا١٢ هەزار کەس بووە.
لەوکوشتارەدا نزیکە نیوەی زیاتری خەڵكی شآرو دەوروبەریی مهابادکوژران! هەروەها نزیکەی ٤٠٠ کەس ژن وکچیش بە دیل گیران ورفێندران.ئەو ڕێژەیە بۆ فرۆش وبۆ دەستدرێژیی کردن بون لەلایان رووسەکانەوە.ئەو رووداوە پڕ لە تڕاژیدیایە بە ژنۆسایدیش پێناسە کراوە، کە بە دەستوری ژێنڕاڵەکۆنەپارێزەکانی ئەو سەردەم روویانداوە!
جاری دووهەم:ساڵ ١٩١٧یە،شۆڕشی گەلانی شووڕەوی /سۆڤیەت / سەرکەوتووە.تێزاریزم هەناسەکان کۆتایی کێشاوە.لنین وهاوبیرەکانی سەرکەوتن.لە ماوەی پێنج ساڵ لە بەربەرەکانێ وجودابیریی ناوخۆیی لە ساڵی ١٩٩٢حیزبی کومونیستی شوڕەوی لە سەر ڕێبازی سوسیالیزم بونی خۆی راگەیاند.ئەوجار تێزارەکان نەبون کە شآری مهابادیان بۆمباران دەکرد.ئەوە شۆڕشی ئۆکتۆبربوو ئەو کارەی دەکرد.چینوتوێژێکیی تازە پێگەیشتوو لە سەر ناو شۆڕشگێڕی ودەسەڵاتداریەتیی کومونیزم بووکە بۆ جارێکی دیکە کوشتاری بەسەر شآری مهاباددا داسەپاند.
کوشتار لەسەر رێبازی کومونیزم:
کوشتاری ئەو جارنە بەدەستی تێزارەکان کراوە نە بە دەستی کومونیزم.ئەو کوشتارە بە نەبونی هوشیاری وزاناییی کۆمەڵگاوحیزبی کوردیی بووە.حیزبی کومونیستی شوڕەوی بە بیانووی پەرە پێدانی ئیدئۆلۆژیای کومونیزم،لە هەرشوێنێکی ئەو دونیایەداخەریکی وەدەست هێنانی لایەنگربوو لەسەر / حیزبی برا/.ئەوکارەش تەنیا لە دژی ئامریکاویان ئیمپڕیالیزم بەرێوە دەچوو.فڕی بەسەر چارەسەریی کێشەی کورد وگەلانی دیکەی رزگاریخوازدانەبووە.بۆیە لە هەر چواربەشی کوردستاندا بە دەیان حیزبی کوردیی وبە هەزاران تاکی گەنج وبە ساڵاچووی کورد وایدەزانی تەنیا ڕێبازورزگاریدەر،کومونیزمێکە کە داهێنەرەکەی سۆڤیەت یان شوڕەوی ئەو سەردەم بووە.
لەوکاتەوە تا ئێستاشی دەگەڵ بێ هەزاران مرۆڤی ساویلکە وساکاری کورد لە ناو رێکخراوە چەپەکانی سەر بە سۆڤیەت سەر بە کومونیزم گیانی خۆیان فیداکردوە.لەو رێگوزەرەداهیچكات مەودانەدرا بە تاکی کورد بیر لە رزگاریی وڵاتیکی دابرشکراوبە ناوی کوردستان بکاتەوە!رێبازیی پڕ لە هەڵەی ئەو تێئۆریەی کە دەیگووت،دونیا وەتەنی منە،چین وتوێژێکی خەسیووبێکاریگەریی لە هەرچوار بەشی کوردستان بەرهەم هێناوە،کە دوای رووخانی سۆڤیەت ئەو چین وتوێژەش وەک خڕنۆکی بیابان سەرگەردان ووێڵن ونازانن چییان دەوێ بۆ رزگاریی نەتەوەکەیان، زۆرینەیان تەنیا کوێرە رێیەکی کە دۆزیویانەتەوە پەل باوێژنە سەررێبازێک کە مەلامستەفاوبنەماڵەکەی ساڵهایە کوردیی پێ دەخەنکێنن تا بۆ خۆیان بژین.
کوشتار لەسەر ڕێبازیی کومونیزم،خەتای کەس نییە،خەتا،تەنیا لە ناهوشیاریی تاکی کوردوئەو رێکخراوانەیە کە وەدووی تراویلکەی چەپی سووننەتی وسوسیالیزمی هاوردە کەوتوون.
سرنج:
ئەوکوشتارەی کە لە لایان رووسەکانی پێش ساڵی ١٩١٧ لە سەردەمی تێزارەکان لە مهابادودەورووبەری پێکهات،لە رۆژی شەممە ٩ی ژانویەی ساڵی ١٩١٦ تا رۆژی چوارشەممە ٢١ی فێوریە ١٩١٦ بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ بەردەوام بووە.دوای ئەو کوشتارە،کوشتاری دوای تێزارەکان وسەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی رووسیە بەفیتی کەسانێک روودیدا کە تازە ڕاهێنڕابون وپەروەردەی سیستمی سوسیالیزم وکومونیزم بون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست