ئاهوڕای دەستەڵات لە ئێران و پشکی کورد

Sunday, 29/01/2023, 23:02

5273 بینراوە


دوای سەر‌هەڵدانەکەی ژێنا، زۆر لایەنی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیان کرد بە ڕیکلام بۆ ڕیکخراو و سەرکردەکانی خۆیان. هەموویان بە کورد و تورکەوە ویستان ئەم شۆڕشە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار بێنن. دیارە کەس نیە خۆی خۆش نەوێت، یان خۆی پێ ڕاست ترین نە بێت. بەڵام لەم هەموو لایەنانە کە زۆربەیان وێکڕا ناکۆکن و زۆربەشیان لەگەڵ شۆڕشەکەی ڕۆژهەڵات و ئێران ناکۆن، کامیان  دەکرێ ڕاست بێت.  ئەگەر شێکردنەوەکی دوسێ دێڕی لە سەر هەر کامێکیان بکەین بەم شێوەن:
١-حیزی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران. ئێستاکە ئاڵای کۆماری کوردستانی بن قاچ خستوە و ئاڵای ئاش بەتاڵ و قیادە موقەتەی هەڵگرتوە. دەیان ساڵ دوای کوژرانی قاسملو، ئیستاش سیاسەتەکەی قەتیس ماوە و باوەڕی بە دروشمی بژی قاسملو هەیە و هانی لایەنگرانی دەدات ئەم دروشمە بەکاربێنن. لەلایەکیش لەگەڵ ڕەزا پەهلەوەی ڕێک کەوتەوە، بەو مەرجەی حیزبەکەیان لە ناوچەی موکریان بکەنە ئاغای سەرکوتکەری ڕەعیەتەکانی بنەماڵەی پەهلەوەی. ڕاستی موکریانیشی لێ زیادە. لە وەردوگای کۆیەڕا بگە نە موکریان، دەسکەوتێکی فرە باشە. ئێستا ناچار و سەرشۆڕێ ژێر دەستی بنەماڵەی بارزانین، ئەوکاتی دەبنە ئی بنەماڵەی پەهلەوەی. دیارە پەسەندکردنی سیستەمی پاشایەتی، پێچەوانەی سیاسەتەکانی قاسملوی ڕێبەریانە بەڵام هەروەک قاسملو بۆ بەرژەوەندی کەسی و حیزبی، چی لەدەست هاتبا دەیکرد، هاوڕێکانیشی، بەردەوامن لە پاراستنی ئەم سیاسەتە. 
٢-کۆمەڵەی کوردستانی ئێران- ئەو حیزبە قەت باوەڕی بە ئاڵای کۆماری کوردستان نەبوە و ئەویش ئێستاکە ئاڵای ئاش بەتاڵ و قیادە موقەتەی هەڵگرتوە. لەلایەکیش، لەگەڵ ڕەزاپەهلەوەی ڕێک کەوتەوە بەشەرتەکە حیزبەکەیان بکەنە ئاغای سەرکوتکەری ڕەعیەتەکانی بنەماڵەی پەهلەوەی لە مهاباد و بۆکان. ئەوەندەشیان پێ لە خۆ زیادە. لە زڕگوێز ڕا بگەنە مهاباد و بۆکان، دەسکەوتێکی فرە باشە. دیارە پەسەندکردنی سیستەمی پاشایەتی، پێچەوانیە سیاسەتەکانی چەپ بونیانە، بەڵام چەپ چیە، کرێکارچیە، کورد چیە، مافی ژن چیە، هەمویان قوربانی بنەماڵەی پەهلەوی بن. تەنیا ئاغایەتی عەوڵاغای موهتەدی و حومەرخانی یەلخانی زادە بەزیاد بێت، بەسە. 
٣- کۆمەڵەی کۆمەنیستی ئێران- ئەگەرچی هەڵەکانی ٤٣ ساڵەی ناکات و دەستی لە ئینکارکردنی مافی نەتەوەیی کورد هەڵگرتوە، بەڵام ئێستاش تاقە ئەندامێکی تورکی ئێرانی دەگەڵ دانیە، مەگەر بە سیخوڕ و بەناوی فارس لە ناویان دابن، دەنا نین، دیسانیش خۆیان زیاتر لە تورکەکان پێ ئێرانیە. ئەوانیش بەشەرتەک لە دەسەڵاتی داهاتوی ئێران کورسیەکی دەسەڵاتی ناو کۆماریخوازیان پێ بدرێت و دەستیان بە سەرشاری سنە دا هەبێت، لە کۆمونیست بەزیاد بێت، چی تریان ناوێت. دەستەڵاتی ئەوانیش، هەر بۆ کەسی و حیزبیە، بەڵام بەناوی کۆمونیستی ئێرانە. ئەگەرچی نە پەهلەوی، نە ڕەجەوەی، نە کۆماری خوازەکان، حیسابی تورێکیشیان بۆناکەن، ئەوەتا تورکەکان لەم شۆڕشەی ژینادا هەموویان بە ئاشکرا پەراوێزیان خستون، بەڵام ئێستا ئەم کۆمەڵەی کۆمونیستی ئێران وەخەبەر نەهاتوە. دیارە شایەنی زیاتر لە تورێکن چونکە کاک برایم کەسێکی زۆر بەڕێزە بەڵام ٤٣ ساڵە و ٤٣ی تریشی دەگەڵ بێت، ئیستا لە وانەکانی خۆناسین، دۆست ناسین و ئێران ناسین کەوتون. كورد و کوردستانیان نە بۆ گرینگ بوە و نە دەیان هەوێت بی ناسن. 
٤- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان. دروشمی گەورە و کردەوەی بچوک کاریان بوە. پارتەکەی خۆیان نە توانیوە بە چاکی بە خەڵک و پارتەکانی تر بناسێنن، کۆداریشان دروست کردەوە کە تەنانەت لە گوندەکانی بناری قەندیلیش کەم کەس دەزانیت کۆدار چیە. سەرکردەکەیان بۆ کێشەی بنەماڵەی لەگەل ماڵە بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی کە باوکی ئەویان زۆر بەناهەق کوشت، بۆتە سەرکردەی پەژاک، نەک بۆ خزمەت بە نیشتیمان. دیارە کەسی شۆڕشگێڕ و لەخۆ بردو لەناو ئەم ڕیکخراوەدا هەن بەڵام، وێ دەچیت، جارێ تا ئاستێک بەئاشکرا، سڕکرابن. بە نهێنیش کارەکانیان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات و ئێران بەتایبەت لە تاران و مەشهەد، جێگای دەستخۆشی لێ کردنە. پەژاکیش پێی وایە هەمو لایەنەکان دەبێ بێنە ژێر ڕکێفی ئەوان، کە  ئەوش هەڵەیەکی زۆر گەورەیە. دەبوا خۆیان لە هەمو ئاغاکانی سەرەوە بە کەمتر دابنێن و بەڕەعیەتی ئەوانیش ڕازی بن، بۆ ئەوەی کە بتوانن خۆیان بناسێن و کاریگەری ئەرێنیان لە سەر ئاغاکانی کوردستان و ڕەعیەتەکانیان بێت. مەگەر نەتان زانیوە حیزبەکانی کوردستان زۆربەیان لەسەر فەرهەنگ و سیاستی ئاغاوەتی کاردەکەن و لەهەمان ئاست دا ماون و تا سەدساڵی تریش لە مە زیاتریان لێ هەڵناوەرێت. هەرکات دەردت ناسی، بۆی هەیە دەرمانەکەشی چارەسەر کەیت. 
٥- پارتی ئازادی کوردستان. بە قسەکانیان زۆر جوان مێرن و لە هەمو لایەنک زیاتر لایەنگری سەربەخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، بەڵام لەکردەوە دا و لە بنەوە، تەواو سەر بە بارزانین. بە بێ بارزانی، ناتوانن لە پردێش نە بۆلای باشور نە بۆلای باشوری ژێردەسەڵاتی عەشتی شەعبی هەنگاو بنێن. واتە کوتەک بەدستێکن بۆ شڕەخۆڕی و لە ئەگەری ڕوخانی کۆماری ئیسلامی، هەرچی شڕەخۆری باشورە لەگەڵ خۆیان دێنن بۆ ڕۆژهەلات. لە پێ ناو شڕەخۆڕی ئابڕوی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتیش دەبەن. لە کۆتای دا دەبنە ڕێگر لە پێک هاتنی هەرجۆرە یەکگرتنی ڕێزەکانی کورد، یان کورد وئێرانی. چونکە کار و بەرنامەیان تەنیا تێکدانە. ئەگەرجێ بەڕێز یەزدانپەنا کەسێکی زۆر بەڕێزە، بەڵام ناچارە هەرچی ئاغاکەی وبنەماڵەی بارزانی فەرمویان، جێ بەجێی کات. بنەماڵەی بارزانیش، کاتێک لە ساڵی ١٣٥٧ ڕۆژهەڵات سەربەخۆبو، چەکی پاسداریان دەشانی کرد و قیادە موقەتی ئاسا تا هەموو ڕۆژهەڵاتیان داگیر نەکرد و تەسلیمی کۆماری ئیسلامیان نەکرد، لە کورد کوشتنی ڕۆژهەڵات دەستیان هەڵ نەگرت، جا بۆیە چاوەڕوانی زیاتر لەم پارتەی ڕۆژهەڵاتی سەر بە قیادە موقەتە دەبێ چی بێت.  
٦- پارتی سەربەستی کوردستان.  ئەمیر قازی تا بنەماڵەی بارزانی هەبێت، ناتوانێت، سەربەخۆبێت و ناچارە بەسەری ئەوان سوێند دەخوات. ئەگێنا کەسانێکی دیکە لە ناویان دا خاوەن بیروڕان و بێ دەستەڵاتن. 
٧- خەبات. خەباتەکان کەم و زۆر بیست ساڵی یەکەمیان لە خەباتیان دا بیست بوون، بەڵام بیست ساڵی دوەمی خەباتیان، هەرساڵ بەرەو دوا گەڕانەوە تا گەیشتنە وە سەر سیفر. ئێستا بێ سیاسەتی و بێ هەڵوێستی و سەرلێ شێواوی بەشیانە و لە ئاستی چوار خاڵ ژیر سیفر واتە ٤-گیریان کردوە. 
٨-کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان. ئەگەرچی ڕابردوەکی پیرۆزیان بو لەسەرەتای خەباتیان دا، بەڵام بیست ساڵە خەریکی نهێن کارین. وابزانم خەباتەکەیان، هەربەنهێنی و لەژێرزەوی دادەمێ نێت. دوای کوژرانی سەرکردەکانیان، هەتیومانەوە و ئیستاش خێریان پێ دەشێت و هەر هەتیون. ئەگینا فەلسفەی سەرکردەکانیان بەڕێوە بردبا، ئێستا سەرکەوتوترین ڕێکخراوی ڕۆژهەڵات دەبون. چونکە داوێن پاک بون.
٩- پارتی سەوزی کوردستان. كوردستان بهارانە سەوزە و کورد ژینگە بپارێزیت، لەخوای بەزیاد بێت، کێشەی تریان نیە. کوردیش هەموشتێک بێت، ژینگە پارێزنیە. بەگشتی پارە پەرست و  ژینگە کوژە. 
١٠- کوردانی تاراوگە یان چەند کەسێك کە وک دڵسۆز و قەڵەم بەدەست و دم ڕاست و دڵسۆزی شۆڕشی ژینا هەوڵ و تەقەلایەکی نیوەچڵیان دا و پاشان لە وانەکەیان کەوتن و وێش ناچێت بیان هەوێت هەوڵی وانەی تر تا سەرکەوتن بدەن. پێویستە دەستخۆشیان لێ بکرێت و کارەکەیان باش بوو، بەڵام لەمن و نەکەویت، نەدەبوا بەدوو کەچە قسەی عەوڵاغا وعومەرخان و هیجری.دڵتان بشکێت. دەستی من و داوێن بێت، ئەوەندەیان لێ لەهەڵادەن، کە یان دەبێ یەک بگرن، یان ڕوەکانیان با بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ئاشکرابێت. با هەموو لایەنێک بیان ناسێت کە بۆچی لەبەرەیەکی ڕۆژهەڵاتی دا یەک ناگرن. بۆ حازرن لە گەڵ جنایەتکارێکی وەک ڕەزا پەهلەوی یان مریەم ڕەجەوی ڕێک کەون بەڵام لەگەڵ برا کوردەکانی خۆیان ڕێك ناکەون.  نوسراوەکتان لە چەند شوێن بڵاوکردۆتەوە.... 
دەستتان خۆش بەڵام یان ئێوە لەئێران قەت نەژیاون یان مێژوی گەلانی ئێران لەزمانی دوژمانای کوردەوە فێربوون، دەنا باسی فارستان هەر نەدەکرد. چونکە فارس ٩٨٢ ساڵە لە ئێران لەکوردیان کەمتر پێدراوە. دروستە زمانی وڵات جار و بار بەڕەسمی فارسی بوە، ئەوەیش فارسی کێویلکە کە نیوەی عەڕەبی و نیوەی کوردیە، دەنا فارس فەڕی بەسەر دەستەڵاتەوە نەبوە. سەلجوقیەکان، مەغوڵەکان، تەیموری لەنگ، قاجاڕیەکان، سەفەویەکان، پەهلەویەکان و ئێشتاش ئاخوندەکان، هەر هەموو دەستەڵاتدارانی سەرەکی سیاسی و نیزامی تەنانەت ئەڕتەش، ساواک و سپای پاسداران بە ڕەگەز تورک بونە. فارس هیچی بەدەست نیە و کێشەشی لەگەڵ کورد نیە. لە ئێران لە کورد ماڵوێرانتر، بلوچە و لە بلوچ ماڵوێرانتر، فارسە.  هەموو ئەوانەی فارسی لوسکە دەدوێن و لەتاران، کەرەج، مەشهەد، ئیسفەهان و شیراز لەدایک بونە، بەنەتەوە تورکن و بە سیاستە خۆیان بە ئێرانی دەناسێنن تا بتوانن دەستەڵاتی هەموو گەلانی ئێران بەدەستەوە بگرن. دەوەش دا چاک سەرکەوتو بونە. چاولێکەن ئەو دوسێ مانگەی کە شۆڕشی ژینا سەری هەڵداوە، زۆربەی فارسی هەندەران و بەشێك لە کوردانی ئاغاوەند دەهۆڵ بۆ ڕەزا پەهلەوی تورک دەکوتن بە بێ ئەوی بزانن یان بۆیان گرینگ بێت کە ڕەزا پەهلەوی بەڕەچەڵەک تورکە و سیاستەی ئەردوغان لە ئێران بەڕێوە دەبات. ئەوەتا لەگەڵ ئازەر بایجانی ڕوسیە ڕێک کەوتوە کە هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەورێز، قەزوین و زنجان بلکێنن بە ئازەربایجانی گەورەو خەریتەی وڵاتانی تورک.  لەم ئەگەرە دا کوردانی ڕۆژ هەڵات وەک کوردانی تەورێز و عەفرین یان دەبێ کۆچ بکەن یەنا دەکوژرێن. بەرگریش کە لە کولتور و سیاسەتی بێ سەرکردەی و نەزانی کورد نەبوە و دانیە، چونکە کورد هەمیشە لە ڕوداوەکان لەدوا بوە. قەت خۆی پلان دانێنەر نەبوە کە دوژمنەکەی، لێی بترسێت. ‌دوژمانی کورد بەتایبەتی تورکەکان هەردەم بەرنامەیان بۆ تێکدان و داگیر کردن و قەتڵ وعامی کورد هەبوە و هەیە، بەڵام کورد تەنیا بەرنامەیان بۆ خۆ خۆریە هەبوە و هەیە. ئەوەتا ئێستاکە بارزانی لە بەر سیاسەتی دژی تاڵەبانی، پەکەکە، و پەیەدە، کاتی نیە پلانی دوژمانی کوردی هەر بش بینێت.  کوردێکی زۆریش کوڵاوی سەڵتەنەت تەڵەبانی خواردوە و نازانی ڕەزا پەهلەوی کێیە، هەم لە ناڵ دەدات هەم لە بزماری. 

ئەگەر بکرێت، بەجیاتی فارس، وشەی تورک لە ڕاگاندنەکەتان دا بنوسن، ئەوکاتە ڕاگەیاندنەکەتان دروستتر دەبێت و سودی زیاتری دەبێت. فارس تەنیا ٢٥٥٠ ساڵ پێش کاتی کورش دوژمنایەتیەکی دڕندانەی کوردی کردوە. ئەگیان فارس ئێستا خۆی هیچی بەدەست نیە. ‌هەمو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن تورکەکانی ئێرانەوە داگیر کراون. تەنانەت کاتی خۆی کە مەغوڵەکان هێرشیان کرد، هەرچی کوردی تەورێز بوو کوشتیان یان ئاوارەیان کرد. ئەو شارەی کوردیان تەواو کردە شاری تورکان. ئیستاش بە ئاشکرا پاریزگای ورمێ یان ناو ناوە ئازەربایجانی غەربی و خستویانەتە سەر خەریتەی وڵاتی ئازەربایجانی گەورەی سەر بە تورکیە. کرماشانیان کردۆتە كرمانشاە واتە شاری شایەکانی تورکان.   
١١-گەنجانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو ڕیکخراوەش چالاکیەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەست پێکرد و ڕێبەرایەتی شۆڕشەکەی ژینای گرتۆتە ئەستۆ. ٥٥ گەنجی کورد لەو ڕێگایە دا گیانیان بەخت کردوە و نزیک ٥ هەزار لەم گەنجانە لە بەندین خانەکانی کۆماری ئیسلامی دا بەند کراون. لە زۆربەی کارەکانیان دا، سەرکەوتوانە توانیویان پەیامی خۆیان بگەێنن. بێجگە لە چەند هەڵەیەک، کە دەبوا هەر زوو ڕاست کرابانەوە. بۆ وێنە لە هێندێک شار بەتایبەتی مهاباد سیخوڕانی سەربە ڕژیم ماڵی سیخوڕێکیان تاڵانکرد و بێ ڕێزی بە کەلوپەل و ماڵی ئەو سیخورە کرا، بۆ ئەوەی ڕژیم تورکی کۆماری ئیسلامی ئێران بهانەی دەدەست دابێت وەک ساڵەکانی ٦٠ شەلم کوێرم و خاڵخاڵی ئاسا هێرش بکاتە سەر خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانات هێرشی مقەڕەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە باشورکرد. ئەم کارانە دەبوا پێشی پێ گیرابا و جەوانان پیویست بوو کە هەڵوێستیان بوبا لەسەر خراپکاری جاشەکانی کە بەجلکی شەخسی لە ناو خەڵک دا خراپکاریان دەکرد، بۆ ئەوەی شۆڕشەکە لەڕەسمە بەرن. 
١٢- موجاهدین خەلق- بەقسە باوەڕی بە نەتەوەی کورد هەیە، چونکە ئێستا کاریان بەکورد هەیە، ئەگینا کاتی خۆی لە ساڵی ١٩٩١شان بەشانی ڕژێمی سەدام هێرشیان کردە سەر کوردەکانی باشور و کوردێکی زۆریان لە کەرکوک  قەتڵ وعام کرد. ئەگەر ڕیکخراوێکی ئازادی خواز با، کوردی باشوری نەدەکوشت. ٤٣ ساڵە مریەم ڕەجەوی سەرۆک کۆماری دیاری کراوی ئێرانە. لە ئێران هەر هەشت ساڵ کارتۆنیش بێت، سەرۆکۆمار دەگۆردرێت، مجاهدین باوەڕی بە سەرۆک کۆماری هەتاهەتایە هەیە. مەسعود ڕەجەوی ١٥ ساڵە مردوە یان خۆیان کوشتویانە، ئێساش ناوێرن،بڵێن لە کوێیە، وای باس دەکەن کە هەر زیندوە و لە وەتاغی سەرەوە پاڵی داوەتەوە. جا ڕێکخراوێکی ئەهوالە، کورد دەبێ چاوەڕوانی لێ چی بێت. 
١٣- سەڵتەنەت تەڵەبەکان. ڕەزا پەهلەوی ٦ تەلەویزۆن و ڕادوێی دەکار کردون، دەی هەوێت سپای پاسداران بکاتەوە ساواک و جنایەتەکانی باوکی بەردەوام کات. تەنیا جاشایەتی و ڕەعیەتیش لایەقی کورد دەبی نێت. ئێستا دەستەڵاتی نیە، کوردی هەرپێ تورەکیش نیە، دەستەڵاتی هەبێت، هەرچی ڕۆژەک سیاسی بوبێت، وەک پێشەوا قازی هەڵی داوەسیت. ئەمریکا، ئەوروپا، وڵاتانی تورکیە، ئازەربایجان، عەڕەبستانی سعودی هەموویان هاوکاری دەکەن، چونکە ترسی گەورەیان ڕوخانی کۆماری ئیسلامی و هاتنە سەرکاری ئازادی خوازانی شۆڕشەکەی ژینایە. 
١٤- کۆماری خوزانی ئێران- باوەڕیان وایە کورد عەشایرە و دەکرێ مافی مەڕداری و بزنەوای هەبێت. باوڕیان بە وەیە کە لەئێران یەک نەتەوە هەیە، ئەویش تورکە، بەڵام جارێ ڕو بەدەرێ بە فارسی دەدوێت. 
١٥- ڕێخراوی ئازادی ئازەربایجانی باشور- ‌هەموو ڕۆژهەڵاتی لە خەریتەکەی خۆیان دا جێ گرتوە و باوەڕیان وایە کورد وڵاتی ئەوانی داگیر کردوە و دەبێ لە ئازەربایجانی باشور واتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەدەر کەوەن. وڵاتی ئازەربایجانی ڕوسیە، کۆماری ئیسلامی ئێران، و تورکیە هاوکاری ئەم سیاسەتەن ئەگەریش سەری نەگرت، ئەوانە لە ڕژیمی داهاتوی ئیران دا هەر وەک ٧٠٠ ساڵی ڕابردو، زیاتر و زیاتر دەست بە سەر ڕۆژهەلاتی کوردستان دادەگرن و بە تورکی دەکەن. هەر ئێستا زمانی ڕەسمی لە ورمێ، خۆی، سەڵماس، نەغەدە، محەمەدیاد تورکیە. هەموو ئیدارەکانی ڕەسمی شارکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی ئەم ڕێکخراوە ئیدارە دەکرێن و سیاسەتی ئەردوغان بەڕێوە دەبەن. 

حیزبەکانی خۆی پێ زل و ساوێلکە و نوستوی کورد لەم گێژاوە قوڕاویە دا دەبێ چی بکەن. 
 پێویستە هەموو لایەک هەوڵ بدەن لەسەر ئەو چەند خاڵانە ڕێک کەون:
١-خۆخۆریە نەکەن.
٢-یەکترخۆریەش هەر نەکەن. 
٣- سیاسەت نەکەن، بەڵام مرۆڤایەتی لە قالبی کوردایەتی دا بکەن. 
٤- ئاڵای کۆماری کوردستان بۆ ڕۆژهەڵات بە ئاڵای ڕەسمی بناسن و لە هەموو رێپێوانەکان بەکاری بێنن. 
٥-لە کۆنەپەرستانی پەهلەوی دوری بکەن و بە هیچ شێوازێک و لە سەر هیچ بنەمایەک لەگەڵیان ڕێک نەکەون. تەنانەت ئەگەر هەموو تورکەکان، پەهلەویان هێنایەوە سەر تەخت، دیسانیش هەر دژبەری بن. چونکە بەچکە گورگ، گەورەش بێت هەر دەبێتەوە گورگ. 
٦- بەزوترین کات و بە بۆنەی نەورۆزی ئەمساڵ، بەرەی یەکگرتوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کەن. ‌هیچ لایەنێک پەراوێز مەخەن و جوانمێرانە بۆ مێژوو بسەلمێنن کە کوردن. بەرەی یەکگرتو تەنیا لە سەر بنەمای فدڕاڵی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە دەناوخۆ گرتنی هەرشەش پاریزگای ئیلام، بەختیاری، لوڕستان، کرماشان، سنە، و  ورمێ بێت. مافی کوردانی قوچان، تەورێز و گیلان مسۆگەرکەن. لەگەڵ لایەنەکانی کۆماری خوازی ئێرانی بە یەک دەنگ وتووێژ بکەن. لەم ڕۆ ڕا لە سەر فدڕالی پێ داگربن، ئەگینا، بە نۆکەریشتان قبوڵ ناکەن. سەڵتەنەت تەڵەبەکان، سەربەخۆیشتان دەنێ، نەتان هەوێت، چۆنەک لە باوکی و لە خومەینەی خراپترتان بەسەر دێنێت. پێشەوا، موفتیزادە و کاک غەنی چیان بەسەرهات، خراپترتان بەسەردێت. 
٧- پێداگربن کە تەنیان ئاڵای ژن ژیان ئازادی ببێتە ئاڵای ئێران، ئەگینا کورد و بلوچ هیچ کاتێک ئاڵاکانی تر لە پارێزگانای خۆیان هەڵ نادان. بەڵام هەڵدانی ئاڵای ژن ژیان ئازادی لە پاڵ ئاڵای ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت. لەگەڵ بلوچ پێش تورک بەرەی یەکگرتو دروست کەن. فارس نێرەموکە، هەرفارسیكتان دیت، بەتورک و وەک ئەردوغان چاوی لێکەن و بەو دەیدە سیاسەتی لەگەڵ بکەن. ئەردوغان کە کاری بە کورد بوو و خۆی بێ دەستەڵات بوو، ئەوە، سوێند بە سەری کورد دەخوا، کە دەستەڵاتی شی بو، کوردی پێ تڕۆڕیستە.  
٨- هەر لە ئێستاوە سنە بە پایتەختی ڕۆژهەڵات دابنێن و یەک هێزی چەکداری یەکگرتوی بە ناوی ئەڕتەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستبکەن و هەر شەش پاریزگاکە لە هەموو بوارێک بەڕێوە بەرن. وشەی پێشمەرگە و گەریلا پاش بەرەی یەکگرتوو بەکار مەهێنن، ئەگینا دنیا هەروەک ملیشا سەیرتان دەکات. تەنانەت هاوکاری ئەرتەشی لەگەڵ بلوچەکانیش دروست کەن. 
٩- زمانی کوردی زمانی فەرەمی ئەم پارێزگایانەیە و لەپاڵ ئەویش زمانەکانی فارسی و ئینگلیسی دەکوترێنەوە. شەڕ لەسەر زاراوەی کوردی مەکن. ئەم کوردیە جێکەوتوە زمانی فەرمی بێت و زاراوەکانی تریش لە هەموو شارەکوردیان وەک وانەیەک بکوترێنەوە. 
١٠- وشیاربن کە زۆرینەی سیخوڕ، جاش و ساواکیەکانی ڕژیمی پێشو بونەتە پاسدار، ئێستاش ڕەزا پەهڵەوی بە ئاشکرای بەڵێنی بە پاسداران داوە کە لە ئێران دا دوبارە هەمان پلەو پایەیان پێ بدات. واتە کەسانێک هەنە لە ئێوە زۆر زیرەکترن کە ساڵانێکی زۆرە بۆ دروستکردنی دەستەڵاتی خۆیان کاریان کردوە، لە ئەگەری هاتنە سەرکاری ڕژێمی پاشایەتی، پشکی کورد تەنیا سیخوڕیە و تەنیا ساواک و پاسدار و جاشەکان دەتوانن لە گەڵیان بگونجێن. واتە ئێوە لە ئێستا دا هەر جۆرە ڕێکەوتنێک بکەل لەگەل بنەماڵەی پەهلەوی، ڕێکەوتنتان لەگەڵ لەسێدارەدانی خۆتان کردوە. نمونەی پێشەوا قازی لە پێش چاوە، جا لە مامتان کەوێت خۆ فریو مەدەن و زوو دەستبەکاربن. بۆ جارێکیش بێت، کورد چۆن لە ژن ژیان ئازادی لە پێش بوو، با لەسیاسەتیش دا لە تورکەکانی مەغوڵ و پەهلەوی لە پێشتر بێت. ئەگەر دەسبەکار نەبن و تا نەورۆزی ئەمساڵ یەک نەگرن، تا سەد ساڵی تر و هەلێکی تر لە سەدەی داهاتو دەرفەتی واتان بۆ ناگونجێت و مێژوش لە ئاست ئەم کارە دا بەرپرسیارتان دەزانێت.  
 
ئاڵای بەرەی یەکگرتوی ڕۆژهەڵات
 
ئاڵای کۆماری فدڕاڵی ئێران


پێشمەرگەی بێناو- ٩ی ڕیبەندانی ٢٧٢٢


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە