سایتی شەفافیەت

Friday, 17/02/2023, 23:56

3452 بینراوە


سایتی شەفافیەت بیرۆکەی من بوو بەڵام بەرهەمی نابێت تاکو بنەماڵەی تاڵەبانی دەس هەڵ نەگرن لە دزی و تاڵانی. ئەرشیفی نوسەرانی کوردستان پۆست شایەدی ئەوەم بۆ ئەدات بیرۆکەی شەفافیەتە بیرۆکەی من بوو، لە 18/2/2021  بڵاوم کردەوە لە کوردستان پۆست، لە نوسینەکەم دا چەندین، بیرۆکەی ئابووری و سیاسی و یاسای و سەربازیم خستبوە ڕوو، بۆ دروست کردنی هەرێمێك بەنێوی هەرێمی دیموکراسی کوردستان  لە سنوری پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە ، یەکێك لەو بیرۆکانەی نوسینەکەم لەخۆی گرتبوو بیرۆکەی دروستکردنی سایتی شەفافیەتە بوو خۆشبەختانە قوباد تاڵەبانی هەڵسا بە دروست کردنی سایتی شەفافیەت بەڵام بەداخەوە بنەماڵەی تاڵەبانی لەبەر دزی و تاڵانی خۆیان ناهێڵن سایتی شەفافیەت ببێتە هۆکاری بنبڕکردنی گەندەڵی بەهەموو ئەقڵی دواکەوتوی خۆیان ئەیانەوێت فێڵ لە میلەت بکەن نازانن هاوڵاتیان لە خودی خۆتان زیاتر شارەزای درۆکانتانە ، مناڵێک ئەزانێت کە ئێوە چ دزێکی گەورەنە،بونەتە بەڵا بەسەر خاڵە سنوریەکان و داهاتی ناوەخۆی سنورەکەوە ،بەڵام  تەنها شتێک من دڵخۆش دەکات، ئەوەیە ئەگەر ئەو گەندەڵاکارانە لە دواڕۆژ دا هاوڵاتیان شاربەدەریان بکەن و حکومەتێکی باش بنیات بنێن ، یاخود بنەماڵەی تاڵەبانی مێشک بهێننەوە بەرخۆیان و واز لە دزی و تاڵانی بهێنن پێش ئەوەی وەك قەزافیان لێبێت. بەو شێوەیە سایتی شەفافیەت ئەتوانێت ببێتە هۆکاری بنبڕکردنی گەندەڵی.ئیمڕۆ بەهەڵێکی باشی ئەزانم  سوپاسێکی تایبەتی کوردستان پۆست بکەم، ئەگەر ستافە بیرمەندەکانی کوردستان پۆست نەبوایە زۆر سەخت بوو ببم بە نوسەر کە گەورەترین خەون و بەهرەی من ئەوە بوو ڕۆژێک ببم بە نوسەر تاکو بتوانم لەو ڕێگایەوە خزمەتی میلەتەکەم بکەم ، وەك ئاشکرایە بۆ هەموان ،ئێمەی نوسەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئازاد و سەربەخۆ ، دەرگای هەموو ڕۆژنامە و سایتەکانمان لێگیراوە تەنها ماڵێك جێگامان بکاتەوە ماڵە گەورەکەی کوردستان پۆستە وەهەروەها ئەمەوێت بەدڵ سوپاسیان بکەم کە ناهێڵن،.   نا نوسەرە قەڵەم فرۆشەکان جێگایان بێتەوە لەو ماڵە جوانە ماڵی نوسەرە کۆیلەکان تەنها ڕۆژنامە پەیج و سایتەکانی یەکێتی و پارتیە.
تێبینی:
 قوباد چەند مانگێک دوای نوسینەکەی من هەڵساوە بە دەست پێکردنی پڕۆژەی سایتەکە،  دووەمیش لە نوسینی یەکێک لە نووسەرەکانی کوردستانی نوێ باسی هەنگاوی دووەمی پڕۆژەکەی کرد کە ئەیانەوێت ئەو  بوجەیەی بۆ پڕۆژەکان دەرئەچێت بە شەفافیەت بڵاوی کەنەوە لە سایتی شەفافیەت بۆیە دوای ئەوە دڵنیا بوومەوە  کە بیرۆکەی سایتی شەفافیەت لە نوسینەکەی من وەرگیراوە چونکە هەنگاوی دوەمیشم باسکردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە