نامەکەی هیوای شێخ جەنگی بۆکونسوڵی ئێرانی

Tuesday, 28/03/2023, 17:35

5090 بینراوە


بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی ئازیزمان و بەناوی خۆم و خانەوادەکەم بە پێواستم زانی  ئەم نامەیەتان بۆ بنوسم و هیوادارم وەك  گلەیی و گازندە وەری مەگرن ، بەڵکو تەنها پێمان خۆش بوو وەك ئاوڕدانەوەیەك تا نەبینە گاڵتە جاڕی خەڵکانێك و لێرە و لەوێ بە خراپی باسمان نەکەن.
ئێوەی بەڕێز و نوێنەرانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر باش ئەزانن کە ئێمە وەك بنەماڵەی تاڵەبانی بە گشتی و خودی خۆم چەندە خزمەتکار و چاو نزم و دەست لەسنگم بۆتان، تەوەتا لە پرسەی حاجی قاسم (قاسمی سلێمانی) چەندە بە پەرۆش و خەمەوە بۆ ماوەی یەك هەفتە فرمێسك لە چاوانم دوور نەکەوتنەوە و چەندە لەخەمی ئەو پیاوە مەزنەدا بووین و بۆی تلیسامەوە.
ئێمە لە مێژە هەموو ئامۆژگاریەکانی مام جەلالمان وەك ناوی خۆمان  لەبەرە و هەرگیز لەیادیان ناکەین کە هەتا ماوین لە خزمەت ئێوە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیدان.. 
هەر بۆیە جارێکی تر سەربای ئەوەی ئێوە بەشداریتان نەکرد لە پرسەی دایکمان، بەڵام بەڵێنتان پێ ئەدەین هەردەم سەربازێکی ئەو کۆمارە بین، کە خۆشبەختانە توانیان سەرکەون بەسەر ئەو کۆمەڵە لادەرەی وویستیان بەناوی مافی ژن و ئازادی هەوڵی بە لەقکردنی کۆماری ئیسلامی بدەن.
بەڕێز کونسوڵی ئێرانی زیادە بەڕێز..
من  نامەوێ لەوە زیاتر لە کاتتان بگرم و ئەوەندەش بەسە بۆ ئێمە کە وەك خزمەتکار و کۆیلە قبوڵ ئەکەن و هەل و مافی ئەوەتان پێداوین، کە هەردەم لەبەر قاپی و کەوشەکەی ئیمام خومەینی و شەهید حاجی قاسم ڕۆژگارێك خزمەتمان کردوون و پشت و پەناتان بووین،
خوای گەورە و ئیمامی مەهدی موونتەزر ئەم رەمەزانەمان بۆ بکاتە ڕۆژی سەرفرازی و سەرکەوتن بە سەر دوژمنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی و بەناوی خۆم و ئاڵا تاڵەبانی و هەموو مەکتەب سیاسی یەکێتیەوە داواکارین وەك خزمەتکارێکی بە ئەمەك بەردەوامی پەیوەندیمان هەبێ .

خزمەتکار و کۆیلەتان؛
هیوای شێخ جەنگی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە