ڕونکردنەوەیەک سەبارەت بەکاوە بازیانی جاش و خۆفرۆش

Thursday, 27/04/2023, 0:31

5012 بینراوە


بەڕێزان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کەس و کاری شەهیدە سەربەرزەکان پێشمەرگە دێرینەکان سڵاوێکی گەرمتان لێ بێت .
ئێمە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی بەرامبەر بەکەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان . ئەمانەوێ چەند شتێک بۆ ڕای گشتی بڵێین.
خۆشەویستان
ئەو نوسراوەی بنەماڵەی کاوە بازیانی لەسەر بریندارکردنی کە گوایە ناوبراو پێشمەرگەیەکی دانەبڕاو بووە. ئەم هەواڵە دورە لەڕاستیەوە . ناکرێت ئێمە بێدەنگ بین لەو جۆرە هەواڵانە. کەخوێنی شەهیدێک بەدەستی تاوانبارێکی ئاوا ڕژا بێت.بیان خەینە تای تەرازویەکەوەو کەس نەزانێ شەهید و پێشمەرگەی ڕاستە قینە کێیە .وەکو پێشتر لەلیستی شەهیداندا پاک و پیس تێکەڵ بوون .تائێستاشی لەگەڵدا بێت کۆمەڵێک خەڵک خراوەتە لیستی شەهدان و کەم ئەندامانی سەنگەرو پێشمەرگەی دێرین .کەهیچ مافێکیان بەوانەوە نییە پێویستە دادگایی بکرێن و چی شتێکیان وەرگرتووە لێیان بسەنرێتەوە. کاوە بازیانی کەزۆریشمان پێ ناخۆشە لەم پەیجە سەربەزەوە ناوی بێنین.تەنها ساڵێک کەمتر پێشمەرگە بووە . لەساڵی1979 تا 10 / 1 / 1981پێشمەرگە بووە لەو بەروارە بەدواوە تاساڵی ١٩٩١ مەفرەزەی خاسە بووە لەماوەی ئەو 10 ساڵەدا زیاتر لەخوێنی ٣٠ پێشمەرگە ڕژاوە بەدەستی ئەم تاوانبارە وجاشەکانی .بۆیە ئیتر عەیبە بەلاڕێدابردنی خەڵک و چەواشەکاری. لەلایەن ئەو میدیاو پەڕە زەردانەوە کەهەموو کارێکیان دروست کردنی هەواڵی ناڕاستە بۆیە ئەرکی ئێمەیە نەیەڵین ئەو خۆفرۆشانە دزە بکەنە ڕیزی ئەو پێشمەرگانەی کەسیمبولی نەتەوەیەکن.هەرکەسێکیش ڕەخنەو پێشنیارێکی لەسەر ئەم قسانە هەیە و بەناهەقی ئەزانێت بۆ سەر ناوبراو ئەتوانێ ڕێگای یاسا بگرێتە بەر بۆ داواکرنی هەقی خۆی .منەتمان بەهیچ جاش و خۆفرۆشێک نییە
سەربەرزی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفال و پێشمەرگە دێرینەکان. و زیندانییە سیاسیەکان. خوێنی ئێوە بوو شۆڕشی جۆشدا سڵاوتان لێ بێت. هەرلەخۆشیدابن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە