درۆیان فەرمو کاتێک دەیانگوت کەرکوک قودسی کوردستانە

Tuesday, 02/05/2023, 11:20

4661 بینراوە


گەلێک جار جەلال تاڵەبانی لە سەر مێزێ دان و ستان دا نەخشەی مێژویی ئیمپیراتۆریەتی عوسمانی نیشان دەدا و پێداگری لە سەر کوردستانی بونی شاری  کەرکوک دەکرد و لە وتارە مێژوییەکانی دا بۆ هەزاران که س لە کۆبونەوە جەماوەریەکان  دا  بە دەنگێکی بەرز دەیگوت کەرکووک قودسی کوردستانە و مەسعود بارزانیش بە هەمان شێوە بۆ هەزاران که س کە قسەی دەکرد هەرهەمان قسەی جەلال تاڵەبانی دووپات دەکردەوە و بەڵام مادەی ١٤٠ مایەوە و هەر حەل نەکرا.
مام جەلال  یەکیتی و کۆشک سەرۆکایەتی بەغدای بە جێ هێشت و مەسعود بارزانی وەک  دەسەڵاتدارو فەرماندەی کوللی قووا و یەکەم که سایەتی دەسەڵات داری  باشور  مایەوە و بەڵام  ئەمیش هەرنەی توانی  مادەی ١٤٠ یەک لابکاتەوە و  ئەم مادەیە هەر نه بوو بە هیچ و  هیچی لێ شین نه بۆوە!
لە ١٦ی ئۆکتۆبر دا یەکیەتی نیشتیمانی له سناریۆیەکی سیاسی دا  شاری کە رکوکی وەک قەرتاڵە هەنارێک پێشکێشی حەشدی شەغبی و حوکمەتی بە غدا کرد و باسی قودسی کوردستان تەواو بوو!
ـــــــــــــــــــــــــــ
ئێستا بەڵام  قودسی ئەسڵی  سنوری  سلێمانی و  هەولێرە نەک  شاری که رکوک. !
ئەمڕۆ کێشەی قودس دەنێوان پارتی و یەکیەتی دایە نەک هەرێم و بەغدا ! 
پارتی و یەکیەتی  وەک  موسڵمان و جوو  کێشەی زۆنی زەردو سەوزیان هەیەو  ئێستا سنوری زەردو سەوزە  دیواری  قودسە نەک شاری کەرکوک و بەغدا !
 مێژوی ئەم دیوارەش دەگه رێته وە  بۆسەرەتاکانی کێشەی مەلایی و جەلالی و مێژوێکی زۆر زۆر خوێناوی  لە پشتە.
شەڕە جنێو و تانە و ته شەری ئەمڕۆ کەوەک شەڕە بەرد دەستی پێ کردوە  و لێک ترکووشتن و ترۆرکردنە عەشاییریەکانیان کە لەم ڕۆژانە دا دەستی  پێ کردوە  و لەم و لەو بەر هەواڵەکانیان بڵاو دەکرێنەوە قۆناغێکی نوێ لە شەڕو بە گژ یەک داچونەکانی مەلایی و جەلالی  بە شێوەی کۆن هەست پێ دەکرێنەوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئایا  گەلی کورد لە باشوری کوردستان دەتوانێت دەور و نەخشی خۆی ببینێت و بەر بەم هاڵۆزیە مەترسی دارە بگرێت و نەهێڵێت  نیشتیمانە که ی بە سەردوو هەرێمی زه ردو سەوزدا بەش بکرێت؟
ئەم پرسیارە  دەبێ چینی ڕۆشەنبیرو کرێکارو ڕەنجدەرو شۆڕشگێڕو پێشڕەوی  باشوری کوردستان یەکگرتوانە  وەڵامی بداتەوە و  نەهێڵێت   کارەساتێکی سیاسی و ا ڕووبدات  وبەر  بەم دوو حیزبە دەسەڵات دار ە بگرێت و ئیجازە نەدات  ئەم دوو دەسەڵاتە کە هەر یەکە و  بەشێکی باشوریان قۆرغ کردوە وەک دوو ژەنەڕاڵە دیکتاتۆرەکانی ئەمڕۆی وەڵاتی  سودان  کەخەڵکی سودانیان خستۆتە ناو گەردەلولی مەرگەوە  شەڕێکی تری ناوخۆیی هەڵگیرسێننەوە!
ئەمە تەنها بە یەکگرتویی جەماوەری  خەڵکی شارو گوندەکانی کوردستان  دەکرێت  کە ئیجازە نەدەن بە شێوەی شەڕەناو خۆییەکانی پێشوو دیسان  بۆ جارێکی تر  نیشتیمانەکەیان شەڵاڵی خوێن بکرێتەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە